١\١٠\٢٠١٠
دیرک سترۆن:
کارده‌که‌م سه‌رجه‌م میدیاکانی ئه‌فریقای باشوور
بهێنمه
شاری هه‌ڵه‌بجه، راستی
کاره‌ساته‌که بگوازنه‌وه بۆ گه‌لانی جیهان.

سه‌لاح جه‌میل
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 30 -9 - 2010 گۆران ئه‌دهه‌م
قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و سه‌رخێڵ غه‌فار به‌رێوه‌به‌ری مۆنمێنتی
هه‌ڵه‌بجه وئاراس عابید نوێنه‌ری که‌س و کاری قوربانیانی شاری هه‌ڵه‌بجه
پێشوازیان کرد له نوێنه‌ری که‌نیسه‌کانی جنوبی ئه‌فریقا .
هه‌ریه‌ک له دیرک سترۆن سه‌رۆکی که‌نیسه‌کانی جنوبی ئه‌فریقا و جۆرج
اندرۆ سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئۆین درۆ ، به‌مه‌به‌ستی بینی شاری هه‌ڵه‌بجه
سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یانکردن ، پاش به‌خێرهاتنیان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
مۆنمێنتی شاری هه‌ڵه‌بجه‌سه‌رجه‌م به‌شه‌کانیان به‌سه‌رکردوه دیمه‌نه‌کاره‌ساتباره‌کانی
ئه‌وشاره‌یان به‌چاوی خۆیان دی ،گۆران ئه‌دهه‌م له‌وته‌یه‌کیدا به‌خێرهاتنی
کردن و مێژویه‌کی شاری هه‌ڵه‌بجه و راستی ڕوداوه‌که‌و چۆنیه‌تی ژیانه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌بجه پاش کاره‌سات بۆباسکردن دواتریش داوایی لێکردن که له‌شوێنی
خۆیانه‌وه خه‌می هه‌ڵه‌بجه به هاوڵاتیانی وڵاته‌که‌یان بگه‌یه‌نن،
ئه‌وه‌ی له‌توانایاندا ده‌بیت کار بکه‌ن ، ستۆن زۆر به‌دیمه‌نه‌کان
دڵگران بو له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ وتی "
بینینیکاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو زۆر نیگه‌رانم
که به‌و شێوازه ئه‌بینم گه‌ڵێکی بیدیفاع به‌و جۆره جینۆسایدی به‌رامبه‌ر
کراوه " تایبه‌ت به بیستن و بینینی دیمه‌نی شاری هه‌ڵه‌بجه پێش سه‌ردانی
مه‌یدانیان سه‌رۆکی که‌نیسه‌کانی جنۆبی ئه‌فریقا وتی "ئیمه پێش
هاتنمان کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌مان دیوه و بیستوه به‌ڵام ناکاته ئه‌وه‌ی
که خۆم به‌چاوی خۆم دیم " له درێژه‌ی لیدوانه‌که‌یدا دیرک تایبه‌ت به‌وه‌ی
ئه‌م په‌یامه‌ی چۆن ئه‌گه‌یه‌نیت به هاوڵاتیان و مرۆڤ دۆستانی وڵاته‌ی
وتی " ئه‌بیت ئه‌م کاره‌ساته‌ی هه‌ڵه‌بجه نه‌وه له‌دوای نه‌وه
بیگێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مومانه‌وه کاربکه‌ین بۆ دورباره نه‌بونه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی دیکه له‌جیهاندا ،کاتێک که‌سوکاری قوربانیان ده‌بیستیت
که‌سانێکی دیکه ده‌بین که‌سانێکی دیکه هاوکاری که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌مه‌کانیان
ده‌که‌ن خۆشحاڵ ده‌بن " له‌باره‌ی گرنگی میدیا و گه‌یاندی دیمه‌نی
راستی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه دیرک ستۆ ن وتی " من کارده‌که‌م میدیاکانی
ئه‌فریقای باشور بهێنمه شاری هه‌له‌بجه بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی راستی هه‌ڵه‌بجه
بگوازنه‌وه بۆ ته‌واوی گه‌ڵانی جیهان " تایبه‌ت به‌خه‌می به‌جیهانیکردنی
دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌جینۆساید ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه له سه‌رۆکی که‌نیسه‌کانی
جنوبی ئه‌فریقای پرسی ده‌توانن چ ڕۆڵێکتان ببیت تاوه‌ک به‌ده‌م ئه‌م خه‌مه‌وه
بێن ئه‌و وتی " ئیمه کارده‌که‌ین بۆ به‌جینۆسایدکردنی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه
له‌جیهاندا به‌قه‌د توانای ئه‌وه‌ی که هه‌مانه بۆ ئه‌م به‌ڵێنه‌شمان
دڵنیا بن ".
پاشتر دیاری ڕێزلێنای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆنمێنتی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن
قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و سه‌رخێڵ غه‌فار به‌خشرا به هه‌ردوو
میوانی هاتوو .
له‌کۆتایی سه‌ردانه‌که‌یاندا سه‌ردانی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه
و مه‌زاری شه‌هیدانیان کرد‌و تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز‌و وه‌فایان دانا .
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
www.halabja.info
|