١٢\١٠\٢٠٢٣
دڕندەیی و بێ
رەوشتیی داگیرکەرانی کوردستان.

هەڵۆ محەمەد
ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له ڕێکەوتی ٠٩\١٠\٢٠٢٣دا
له لێدوانێکیدا دەڵێ: "فەڵەستینییەکان مافی ڕەوای خۆیانه هەموو هێزێک
دژ به داگیرکاریی ڕژێمێک بەکار بهێنن که حەفتا و پێنج ساڵه هەموو
مافێکی پێشێل کردوون.".
ئەم بێ رێزیی و بێ شەرمییە هەر لە داگیرکەرانی کوردستان دەوەشێتەوە و
تەنیا ئەوانن دەتوانن بێ رەوشت و درۆزنی دووفاق بن.
فارس و تورک و عەرەب و دەوڵەتە دروستکراوەکانیان بە درێژایی دەیان
سەدەی مافی کورد پێشێل دەکەن و ئەنفالی دەکەن و نیشتمانەکەی سوتماک
دەکەن.. ئەوەی ئەوان لە دوژمنایەتی و خوێنڕێژیی دژ بە کورد پێڕەوی
دەکەن.. هەرچی بەهای مرۆڤایەتییە لە دەستیان داوە.
ئەی بۆ مافی ڕەوای کورد نەبێت ژیانتان لێ بکاتە دۆزەخ.
لە ئێستادا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئەردۆغانی خوێنخۆر ئاگر و ئاسن
بەسەر باکوور و ڕۆژئاوا و باشووری کوردستانی دا دەبارێنێ و منداڵ و پیر
و پەککەوتە دەکوژێ و درەختی زەیتون دەسوتێنن و باڵندە ئاگر تێبەردەدەن
و کانیاو ژەهراوی دەکەن و کورد دەردەپەڕێنن و عەرەب و تورک و
بەکرێگیراوانی تر لەسەر خاکی نیسشتمانی مێژووکردی نیشتەجێ دەکەن.
ئەوەی تورکیا و داگیرکەرانی تر بە کوردی دەکەن بێ نموونە و بێ هاوتایە
لە جیهان دا، هێشتا ئیسرائیل بە فەلەستینی نەکردوە.
عەرەب لە سوریا و عێراق گرفتاری دەردی خۆیانن و دەستوقاچیان بەستراوە
دەنا ئەوانیش سەرتۆپی تاواکارانن و هیچ درێخییان نەکردووە و ناکەن
لەوەی تورک و فارس کردوویانە و دەیدەن.
لەمێژە وتراوە: "گەلێک گەلێکی تر بچەوسێنێتەوە خۆیشی ئازاد نییە"..
ئێمە دەزانین خۆشیان کۆیلە و زەلیلی دەستی زلهێزەکانی جیهانن، بەڵام
ئەم هەقیقەتە ناسنامەی خوێناوی ئەوان پاک ناکاتەوە،
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سۆزانییە و لە چاوی بەرژەوەندی ئابوورییەوە تەماشی
جیهان دەکات و نایانەوێ ئەو سیستەمە دەوڵەتییەی لەسەر ئێسک و پرووسکی
گەلانی بندەست و چەوساوە دروستیان کردووە و باڵادەستی گرووپێکیان
بەسەردا سەپاندووە تێک بچێت.
ئیدی دەربەست نایەن ڕاگرتنی ئەم دەوڵەتانە بە خوێن و فرمێسک و گۆشت و
ئێسکی کورد دەبێ یان نا، ئاخر بانگاشەی کامە مافی گەلان و مافی مرۆڤ و
ئازادی و دیموکراسی و شارستانێتی دەکەن.
ئەم دروشمانە یەک پارچە درۆی ڕووتن و بێ ناوەڕۆکن! بێ بەشبوونی نزیکەی
٦٠ ملیۆن کورد لەو بەهانە و چەندان نەتەوەی تری بندەست و نیشتمان
داگیرکراو بەڵگەی ڕوونی ئەم ڕاستی و هەقیقەتەیە.
کورد تەنیا بەدەستی خۆیی و پشتیوانی نەتەوەکەی و بە یەکگرتوویی و یەک
ئامانج و یەک گوتارییەوە و بە ئیرادە و ڕێبازی پاک و بێگەردی کوردایەتی
کردنەوە و بە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان، بەڵام سەربەخۆخوازەوە
دەتوانێ دێفاکتۆیەک بخوڵقێنێ هەبوون و ناسنامەی خۆی بەسەر واقیعەکەدا
بسەپێنێ و ببێتە خاوەنی دەزگای دەوڵەت و بێتە ڕیزیەوە و هەڕەی نەمانی
لەسەر نەمێنێ و پێگەی نێودەوڵەتی پێک بهێنێ!! و بەرژەوەندی هەبێت و
دروست بکات و تێک بدات.
هەر کەس و گرووپ و هێز و حیزبێک بە هەر بیانوویەک بێت! خۆی لەم
ڕاستییانە گێل بکات؛ دڕۆزن و بازرگان و خۆفرۆشە.. بەر نەفرەتی جەماوەر
و مێژوو دەکەوێ و لە لاپەڕەی تاریکی مێژوو و ناو زبڵدانی
یادەوەرییەکاندا جێ دەگرێ.
١٠\١٠\٢٠٢٣
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|