دڕنده‌یی تورانییه‌کان و کۆڵه‌واریی پاسیڤیسته‌کان .
سیروان بابه‌عه‌لی
(مهاتما گاندی 1869-1948) ده‌ڵێت: {من هه‌میشه لاگری ئاشتییم، لێ له هه‌ر جێگایه‌ك چه‌وساندنه‌وه هه‌بێت و ئاشته‌وایی دادنه‌دات، ئه‌وا لاگری جه‌نگی هه‌ڵگرتنی چه‌وساندنه‌وه‌م}... ئاشته‌وایی بۆ هه‌موو شه‌قڵ(پرۆسێدور)ێکی ژیانی مرۆڤ "خودیی و بابه‌تیی"، پێویسته ببێته پیرۆزترین ئامانج و باڵاترین هیوا، که‌هه‌ر تاکێك له که‌سی خۆیه‌وه بۆ ناو خێزان و ئاستی کۆمه‌ڵگاو ڕووگه‌ی(تێندانسی) مرۆڤایه‌تی ئاڕاسته‌ی بکات... له‌نووسینێکی ترمدا ئه‌وه‌م ده‌ربڕی که جه‌نگ له‌باشترین ڕه‌وشیدا گه‌وره‌ترین دزه، کات ده‌دزێت، به‌چه‌ند چرکه‌یه‌ك چه‌ندین ساڵ ده‌دزێت... له‌وانه‌یه کاره‌ساته ناوخۆییه‌کانی براکوژیی له‌کوردستان، ساکارترین نموونه‌ی نوشوستی و بۆدواوه‌گه‌ڕانه‌وه‌بن له‌سایه‌ی جه‌نگدا... مه‌زنترین بلییمه‌تی سه‌ده‌ی بیست (ئا‌لبێرت ئاینشتاین 1879-1955) ده‌ڵێت: {من نازانم له‌جه‌نگی گێتی سێیه‌مدا به‌چی ده‌جه‌نگن، به‌ڵام ده‌زانم که له‌جه‌نگی گێتی چواره‌مدا به‌به‌ردو دار شه‌ڕ ده‌کرێت}. به‌و وته‌زایه ئه‌و نه‌ك ته‌نها جه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر دواکه‌وتن، ته‌نانه‌ت ئاماژه ده‌کات بۆ بۆدواوه‌گه‌ڕانه‌وه له ده‌ره‌نجامی جه‌نگ... به‌ڵام ڕاستیی(فاکت)ێك هه‌یه؛ که هه‌تا دڕه‌نده‌یی بۆماوه‌یی و، ئاوه‌زی زاده‌ی ده‌وروبه‌رو په‌روه‌ردگای ناساخڵه‌م له کاره‌کته‌ری تاکی جڤاکه‌کان ئاماده‌گییان هه‌بێت، زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ئاشتیی سه‌راپاگیر ناڕه‌خسێت...
ئاشتیی و یه‌کسانیی دوو چه‌مکن به‌هێنده‌ی جوانیی(ئێستێتیکه)ی وێنا‌و ده‌ربڕینیان، ئه‌سته‌مه که‌ببنه ڕه‌وشی جێگیر‌و فه‌راهه‌م و کۆمه‌ڵگاکان پێی خه‌نی ببن... هه‌رچۆن چه‌مکی یه‌کسانیی؛ سه‌ره‌ڕای تاودانی چه‌ندین ته‌رز له دیدگا(تیۆری)و، ڕێباز(میتۆد)و، بیردۆزی زانستی "فه‌لسه‌فی- کۆمه‌ڵایه‌تی" ... به‌داخه‌وه ده‌رکه‌وت که فراژوبوونی یه‌کسانیی، دژوێژ(پارادۆکس)ه به سروشتی گه‌شه‌ن(ئێڤولوسیۆن)و، ڕه‌وتی زاده‌ی ئاوه‌زی مرۆڤ و پێشبڕکێکانی به‌ره‌و داهاتوو، وه به به‌رده‌وام زیادبوونی ژماره‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی و، به پاماڵی سه‌رمایه‌ی "ماکی- مرۆیی" بۆ په‌یبردنه نوێکانی گه‌ردوون و، وه به پرسنیی(فضولي) مرۆڤ بۆ ده‌وروبه‌رو خواست و خودویستییه‌کان...
هه‌روه‌ها ئه‌زموونه ناقۆڵاکانی پێڕۆ(سیستێمه) کۆمونیسته‌کانیش سه‌لماندیان؛ که یه‌کسانیی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، به تۆپزی سه‌قامگیر نا‌بێت و له‌نگه... وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بکرێته هیوایه‌کی گه‌ش، نه‌ک ته‌نها ده‌بێت تاك له‌خودی خۆی و ناوخێزانه‌که‌ی ده‌ستپێبکات و ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوبوو به‌رزتر هه‌ڵبکشێت... ته‌نانه‌ت ده‌بێت مرۆڤ دژی شه‌پۆلی ئاسته‌نگیی و له‌مپه‌ڕه‌کانی گه‌شه‌ن و یاسا‌و زاگوونه گه‌ردوونییه نادادپه‌روه‌رو گرانه‌کان بخه‌بتێت. ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا یه‌کسانیی ته‌نها تراویلکه(سراب)ێکی جوان ده‌بێت و، بانگلۆزکردنی((له‌سه‌ره‌وه تلکردنه‌وه‌ی)) ئه‌گه‌ر "مرده‌زێ" یش نه‌بێت ئه‌وا له‌تابووتدا له‌دایکده‌بێت!...
ئاشته‌واییش به‌هه‌مان شێوه؛ ده‌بێت مرۆڤ له خودی خۆی و په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌وه به‌رهه‌ڤی بکات و، هه‌رئه‌وه‌یش گابه‌ردی بونیادی هه‌ره‌می ئاشتیی باڵایه‌و سه‌ره‌تا ته‌ندروسته‌که‌یه‌تی... مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئاشتیی گشته‌ک(شمولي- تۆتال)، پێویسته له ئاشتیی خۆجێ(محلي- لۆکاڵ)ییه‌وه ده‌ستپێبکات... به‌ڵام جیاوازی ئاشته‌وایی ئه‌وه‌یه؛ که له‌کاتێکدا هه‌ر ڕه‌وشێکی دژه‌ئاشتیی، وه‌ك جه‌نگ و کاولکاریی و ئاژاوه و کوشت‌وبڕ به "ته‌نیاباڵ" ده‌کرێت... لێ خودی ئاشته‌وایی؛ کردار‌و په‌رچه‌کرداره‌و، له‌لایه‌نێك زیاتری پێویسته بۆ سه‌قامگیریی... له‌ڕاستیشدا به‌ڕاڤه‌ی ژیروێژ(لۆژیك)؛ به‌ته‌نها ئاماده‌گی یه‌ك لایه‌ن، که ده‌کاته نائاماده‌گی لا‌ی به‌رانبه‌ر، وه پێکه‌وه ده‌بنه هۆکاری به‌رقه‌راریی ڕه‌وشی دژه‌ئاشتیی. له‌خۆیدا ده‌کاته چێنه‌بوونی ئاژاوه‌و، پێویستنه‌بوونی چه‌مکی ئاشتیی... به‌وپێیه ئاشته‌وایی سه‌روکاری له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگیی دوو لایه‌ن یان زیاتر ده‌بێت بۆ فراژوبوون...
ته‌نانه‌ت نائاماده‌گی سه‌راپاگیر بۆ چێ‌بوونی ئاشته‌وایی؛ مه‌زنترین ڕابه‌ری پرینسیپی ئاشته‌وایی (گاندی) کرده قوربانی توندڕه‌ویی هیندۆسێك، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌توانای خۆیان زیاتری لێ داواده‌کردن، که له‌هه‌مبه‌ر موسوڵمانه توندوتیژه‌کان ئاشتی بنوێنن...
له گه‌رمبوونی پرسی هێرشی تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان؛ له شه‌قامی تورکییدا، شه‌قڵی هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌سه‌ڵات و جڤاك له‌و وڵاته، توانی نمایشی کۆده‌نگییه‌کی باخڵ(مغرور)ی ڕه‌چه‌ڵه‌کپه‌رستی سه‌ره‌تاخواز(پریمیتیڤ) بکات... به‌ڵام له‌مبه‌ره‌وه له کۆڵان و پێچوپه‌نا ڕامیارییه‌کانی کوردستان، دوو ته‌رز هه‌ڵوێستی؛ له‌لایه‌ك [ئاشتیخوازی بینه‌وارو ژیروێژ(لۆژیك)و... به‌رگریکارو شۆڕشگێڕ] ، وه له‌لایه‌کی تره‌وه [چاپلووس و نیگابانی دوژمن و هه‌ڵه‌پاس و نۆکه‌ر] ده‌رده‌که‌ون... ته‌رزی یه‌که‌م له‌ته‌ك خۆیدا توێژێك لاوی هه‌ڵه‌باش و هه‌رزه‌ڕفتارو ساویلکه‌و توندڕه‌و ده‌خاته‌گه‌ڕ، که‌ده‌توانرێت بگۆڕدرێن بۆ دڵسۆزترین که‌ره‌سه‌ی زیندووی خه‌باتێك... به‌ڵام ته‌رزی دووه‌م توێژێکی لاشه‌ڕی، بێوه‌یی، ده‌سته‌مۆی، کۆڵه‌واری، ده‌ستاوێژی ڕامیاره‌کان ده‌خاته‌گه‌ڕ، که له په‌سێوی خه‌یاڵگه(یۆتۆپیا)ی ئاشتییدا، داکۆکی له ئاکار(مۆرال)ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و خۆخستنه‌باوه‌ش ده‌که‌ن و ناویان (پاسیڤیسته‌کانه)...
پاسیڤیسته‌کان ده‌مڕاستی چه‌وتانه(پاسیڤ- سلبی)ترین ڕه‌وته‌کانی ئاشته‌وایی بێمه‌رجن... لاشه‌ڕیی پاسیڤیسته‌کان ته‌نانه‌ت له‌ساتی فلیقانه‌وه‌یان هه‌ر ده‌نگی بڵنده... پاسیڤیسته‌کان ئه‌گه‌ر دوژمنیش وه‌ك گورگ بێت، هه‌رده‌بێت وه‌ك ئه‌و ئاسکه بن که کارژۆله‌ی به‌دیارچاوییه‌وه ده‌خورێت و زه‌قه‌ی چاوی دێت... ده‌بێت وه‌ك ئه‌و کێشکه‌یه بن، که هه‌تا واشه به‌ئاسمانه‌وه بێت نا‌بێت له‌هێلانه‌که‌ی بێته‌ده‌ر...
پاسیڤیسته‌کان هاودژی ئاژاوه‌گێڕه‌کان(ئانارکیست)ه‌کانن، وه‌لێ به‌هه‌مان ده‌ستاوێژ(میکانیزم)ی یه‌کدیو هه‌ڵوێست ده‌نوێنن... له‌وه‌دا هه‌رچۆن ئانارکیسته‌کان دژی هه‌موو پێڕۆیه‌کی به‌ڕێوه‌بردنن و بیر له جێگره‌وه(ئه‌لته‌رناتیڤ) ناکه‌نه‌وه... ئاوایش پاسیڤیسته‌کان دژی هه‌موو گۆڕانێکن له‌ڕێگای توندوتیژییه‌وه بۆ ڕه‌وشی باو(دێفاکتۆ). به‌بێئه‌وه‌ی بیر له چه‌پاندن و تاوانه به‌رجه‌سته‌کان و ناجۆرییه‌کانی ڕه‌وشی باو بکه‌نه‌وه‌و، ناڕاسته‌وخۆ به‌رگریی له‌مانه‌وه‌ی ده‌که‌ن!... پاسیڤیسته‌کان جه‌نگی ناڕه‌واو جه‌نگی ناچاریی له‌یه‌كتر جیاناکه‌نه‌وه... ئه‌وان له‌کاتی جه‌نگدا دژی هه‌موو چالاکییه‌کی جه‌سته‌یی(فیزیکال)ن و په‌رچه‌کرداری بووده‌ڵه‌و وره‌ڕوخێن ده‌نوێنن... پاسیڤیسته‌کان نایانه‌وێت جیاوازی جۆری چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تانی وه‌ك کورد‌و ئه‌لبانی کۆسۆڤۆو کاتالۆنی و باسك و ئێرله‌ندی و سکۆتله‌ندی... تاد، به‌ده‌ست ڕژێمه سه‌ربازییه‌کانی وه‌ك عێراق و تورکیا‌و یۆگسلافیای کۆن و، ده‌وڵه‌ته دێمۆکراسییه‌کانی وه‌ك ئیسپانیا‌و ئینگلته‌را ببینن...
پاسیڤیسته‌کانی کوردستان؛ سه‌باره‌ت به ڕژێمێکی تا نێومۆخ نه‌ژادپه‌رستی وه‌ك تورکیا، ته‌نها فاکتی باوه‌ڕی خۆیان به‌ئاشته‌وایی بێبه‌رانبه‌ر ده‌که‌نه باوه‌ڕزا(پرینسیپ)و، سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی باوی هه‌ڵوێسته ڕاسیستییه‌کانی تورکیا‌و به‌له‌نگازیی کوردی باکور نییه... ئه‌وان نایانه‌وێت بزانن که له‌تورکیا له کوده‌تای (1980 که‌نئان ئێڤری)یه‌وه تائێستا؛ نزیکه‌ی پێنجسه‌دهه‌زار کورد دراونه‌ته دادگا، نزیکه‌ی سه‌دهه‌زاری به‌ندکراون و سه‌ده‌هایان له‌داردراون... پاسیڤیسته‌کانی کوردستان؛ گوێیان ده‌گرن تا نه‌بیستن که ئێستاش له‌زیندانه‌کانی تورکیا میز به‌سه‌ر به‌ندییه‌کانی کورد ده‌کرێن... که ژنێکی گوندنشین له‌به‌رئه‌وه‌ی زوبانی تورکی نازانێت، کاتێك سه‌ردانی ڕۆڵه به‌ندکراوه‌که‌ی ده‌کات، ده‌بێت ته‌نها تێیڕابمێنێت و بۆینییه یه‌ك وشه به‌کوردی له‌گه‌ڵی بپه‌یڤێت!... که ئه‌وڕژێمه پیته‌کانی ڕه‌نووسی کوردی یاساخ ده‌کات... که لێپرسینه‌وه‌ی زارۆکی هه‌شتساڵی کورد ده‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ی له فێستیڤاڵێکی ئه‌مه‌ریکا سروودی کوردیی چڕیوه!... پاسیڤیسته‌کانی کوردستان؛ ئاگادارن ،که ئه‌و تورکیایه‌ی لایه‌نی گریمانه‌ی ئاشته‌واییه، ڕۆژانه ئاماده‌یه سه‌ری چه‌ندین شه‌تڵه‌مرۆڤی کورد لێبکاته‌وه‌و، ئه‌مانیش ده‌یانه‌وێت سنووره‌که‌ی بۆبکه‌نه شه‌تڵه‌گوڵ...
له‌ڕاستییدا هه‌ڵوێستی ڕامیاره بازرگانه‌کان مه‌ترسی له‌سه‌ر "خواز" ی خه‌باتی مرۆڤدۆستان و داکۆکیکارانی ڕۆمه‌تی نه‌ته‌وه نییه. به‌ڵکو مکوڕی و توڕه‌یی زیاتر ده‌به‌خشێته هه‌ڵوێسته ڕاستانه(پۆزه‌تیڤ)ه‌کان... وه‌لێ کاریگه‌ریی پاسیڤیسته‌کان، له‌سه‌ر شێواندنی مۆرالی به‌رخۆدان و ڕه‌وانبه‌رزیی نه‌ته‌وه‌و نوچبه‌خۆدان و هه‌ڵداشتنی هه‌ستی "نه‌ته‌وه‌یی- نیشتیمانی" زۆر سامناکه...
به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر به شڕۆڤه‌ی "فه‌لسه‌فی- سۆسیۆلۆژی"، بیرکاریی له دۆزی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌نگاوتنه به‌رده‌وامه‌کانی بکه‌ین، ده‌گه‌ینه دوو فاکتی زۆر ناجۆر: یه‌که‌م: کورد سه‌ره‌ڕای ئاماده‌گی سه‌رله‌به‌ری توخمه‌کانی نه‌ته‌وه‌بوون له (دیرۆك- زێد- زمان- کولتوری هاوبه‌ش، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ له‌باشوور، ئابووری ناوکۆیی و هێزی سه‌ربازییش)، نه‌ک نه‌بۆته ده‌وڵه‌ت، ته‌نانه‌ت گیانی نه‌ته‌وه‌یی ساخڵه‌م نییه!... له‌به‌رئه‌وه‌ی کاریگه‌رترین ڕایه‌ڵی وێکبه‌ستنی ئه‌و توخمانه که سایکۆلۆژیای هاوبه‌نده ئاماده‌یی نییه... ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ئاستێکدا ئاماده‌گیی هه‌بێت، هێند پسۆکه، که هه‌رگیز به‌وشێوه‌یه ناکارێ ببێته گه‌ڕێنه(ماکنة)ی خواز(إرادة)ی "تاكووتار" بۆ نه‌ته‌وه... ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌و خوازه لا‌ی میلله‌تێکی وه‌ك تورك، سه‌ره‌ڕای ئاماده‌گیی ته‌نها دوو توخمی مێژوو زمان، هه‌رزوو له‌ڕێگه‌ی سایکۆلۆژیای هاوبه‌شه‌وه ده‌یانکاته نه‌ته‌وه‌و دواجار ده‌وڵه‌ت و، ده‌یانگه‌یه‌نێت به مۆرالی هاوبه‌ش، که ئه‌مڕۆ له دزێوترین ئاستی ده‌مارگیریی(چاوڤینیزم)دا ده‌بینرێت... ته‌نانه‌ت لا‌ی ئه‌وان له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌ی بۆماوه‌یی به‌رده‌وام ئه‌و "خواز" ه بۆته وارسکه(غریزة)و، له‌نه‌ستی تاکه‌کانیاندا کۆرپه‌خۆ وه‌ك مێرووله‌و هه‌نگ ده‌یانخاته کار!...
دووه‌م: له‌ڕووی مرۆڤناسیی(ئه‌نثرۆپۆلۆژی)یه‌وه؛ "تاک" ی کورد به‌هۆی دوو په‌سنی ناته‌ندروست: (جین "فاکتۆری بۆماوه‌یی" ... وه ژینگه‌و تۆبۆگرافیا). کاره‌کته‌رێکی وه‌های هه‌یه، که هه‌تا له‌نێو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌وی بژێ و سه‌ر به‌ڕه‌وتی ڕکابه‌ری ده‌سه‌ڵات بێت، باوه‌ڕزاو بیروڕای مرۆڤانه‌و شۆڕشگێڕی هه‌یه... لێ که هه‌ڵکشا به‌ره‌وسه‌ر دژوێژ(پارادۆکس)ه‌کان ده‌رده‌که‌ون و هه‌ڵویسته‌کانی به‌ره‌واژ ده‌بنه‌وه... له‌پێناوی مانه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه په‌ره به‌به‌رده‌وامیی میلۆدرامای شانۆگه‌رییه تراژیدییه مێژووییه‌که‌ی دۆزی نیشتیمانیی ده‌دات... هه‌رچه‌نده له جڤاکه هه‌ره ژیار و شارستانییه‌کانیش ئه‌و جیاوازییه له‌نێوان بڵندگۆی ڕکابه‌ر(ئۆپۆزیسیۆن)و ئه‌لتاری ده‌سه‌ڵات هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی ساخڵه‌م و ئاستێکی زۆر نزمترو وه‌ك ده‌رهاویشته‌ی پێڕۆ دێمۆکراسیه‌کان... ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که‌له‌وێ ئه‌و په‌یژه دێمۆکراسییه‌ی بۆ سه‌رکه‌وتن به‌کارده‌برێت، تۆکمه دروستکراوه‌و، بۆ هاتنه‌وه یان هێنانه‌وه خواره‌وه‌یش هه‌ر به‌کاردێت...
که‌واته ئه‌وه دروسته که له‌کوردستان ئاوه‌زی ڕامیاره‌کانی ده‌سه‌ڵات... واتاکێشی ئاوه‌زی ڕامیاره ڕکابه‌ره‌کانه... یاخود وه‌ك (صالح یوسفی1918-1981) ده‌ڵێت {شێوه وێنای ناوه‌رۆکه، له‌ڕه‌وشی به‌رجه‌سته‌بووندا}... ئاوایش ڕامیاره‌کانی ده‌سه‌ڵات وێنای به‌رجه‌سته‌ی کاره‌کته‌ری نادیاری جڤاکن... هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ڕۆشنبیرانمان به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی خواستی چه‌کوشکاریی و چاکسازیی کاره‌کته‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن... نایانه‌وێت گۆڕانی ڕیشه‌گر(ڕادیکاڵ)و سه‌ره‌وبنکراو، که هه‌موو میلله‌ت تێداده‌بات خواستبکه‌ن...
له‌لای ئێمه هیچ پێودانگێکی زانستیی ئه‌وه ناسه‌لمێنێت؛ ژ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی ناژیارو دواکه‌وتووی وه‌ک کۆمه‌ڵگای کوردی، که میرییه‌کی هاوشێوه‌و هاوشانی میرییه‌کانی "سکاندیناڤیا" مان هه‌بێت... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به چوواندن به‌ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان، شایانی ده‌سه‌ڵاتێکی له‌وه باشترین... ئه‌وه ڕاستییه‌کی تاڵه که جڤاکمان گیرۆده‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی خێڵ و تیره‌و بنه‌ماڵه‌و که‌سپه‌رستییه... وه‌لێ خه‌وشه‌کان له‌وێدان، که له‌سه‌رئاستی ڕامیاریی: مافیاگه‌رایی خێڵ و تیره‌و بنه‌ماڵه و... له‌سه‌رئاستی کارگێڕیی: گه‌نده‌ڵیی(کۆڕوپسیۆن) به‌رقه‌راره... که گه‌مه‌کردن به هیواکانی گه‌ل له‌لوتکه‌دایه و سه‌رجه‌م تخوب و هێڵه سووره‌کانی مۆرالی تێپه‌راندووه...
ئێمه بینیمان که که‌سێتییه‌کی وه‌ك (نێلسۆن ماندێلا1918)، له وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك باشووری ئافریکا، چه‌ندجارێك شمه‌ك و پۆشاك و پێڵاوه به‌ناوبانگه‌کانی فرۆشت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارته‌که‌ی له ئاسته‌نگی ئابووری ڕزگاربکات. هه‌تا بتوانن وڵات باشتر به‌ڕێوه‌ببه‌ن و نه‌گاته قه‌یران... له کوردستانی ده‌رده‌دار ده‌بینین، که زلپارته‌کانی ده‌سه‌ڵات و، له‌ناو پارته‌کان که‌سه مشه‌خۆرو مفته‌خۆره‌کان، چی به سامانی گه‌ل و قووتی خه‌ڵك ده‌که‌ن...
له‌جیهاندا نموونه‌ی وه‌ها دژوێژی: نه‌ته‌وه‌ی به‌ناو نه‌ته‌وه‌ی، له داهات زه‌نگینی ده‌رامه‌ت هه‌ژار، فره سه‌رکرده‌ی بێ سه‌رکرده، له‌سه‌رخاك ئاماده‌ی بێ خاك، مێژوویی بێ مێژوو، زوبانداری به‌سته‌زمانی، وه‌ک کورد... ئه‌گه‌ر هه‌یشبێت من نه‌مبیستووه...
پاسیڤیسته‌کان ئه‌و ئایدیالیستانه‌ن که به‌کاوه‌خۆ جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه بۆگه‌نانه ده‌که‌ن... سیمبۆلێکی ئاشته‌وایی (ماندێلا) که ویستیان خه‌ڵاتی باڵای (ئه‌تاتورک)ی پێشکه‌شبکه‌ن، وه‌رینه‌گرت، که ڕۆژنامه‌وانان لێیان پرسی بۆچی، ووتی {تورکیا کورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانیت ڕه‌وشی کورده‌کان چۆنه، نیوکاتژمێر ببه به کورد}... پاسیڤیسته‌کان ده‌یانه‌وێت ڕژێمێکی وه‌ک تورکیا گوڵی ئێمه بدات له‌به‌رۆکی... ده‌یانه‌وێت ڕێگه‌بدات، کۆتره سپییه‌کانمان به‌ئاسمانیاندا بفڕن... ئێمه ئاگادارین که‌چۆن ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ سه‌ربازه ئازادکراوه‌کانیان کرد، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی دیلی لا‌ی کورد بوون...
(ئێرنێست هێمینگوای1899-1961) ده‌ڵێت: {ئایدیالیست ئه‌وه‌یه، که به‌پێی ئه‌و فاکته‌ی، بۆنی گوڵاڵه‌سووره له خه‌ڵوز خۆشتره.. وا ده‌زانێ شۆربای گوڵاڵه‌سووره له‌شۆربای دی به‌تامتره}... پاسیڤیسته‌کانیش دروست له‌و ئایدیالیستانه‌ن..
پاش هاتنه‌وه‌ی وه‌ڤدی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌تورکیا، بۆمان ده‌رکه‌وت نه‌ك ته‌نها "ئاورا" ی تورکه‌کان هێنده به‌هێزبوو که پۆشاکی ڕۆژئاوایی کرده به‌ری موسوڵمانه بنچینه‌گر(سه‌له‌فی)یه‌کانیشمان... نه‌ك ته‌نها پارته‌کانی باکووری عێراق پاشناوی "کوردستانیان" له‌پارته‌کانیان هه‌ڵپڕووقان... ته‌نانه‌ت زانیمان که تورانییه‌کان خۆیان به‌نه‌ته‌وه‌ی خودان چاکه‌و خێروبێر ده‌زانن به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی؛ که لا‌ی ئه‌وان ئه‌رزشی ناوهێنانی نییه‌و خۆمان پێی ده‌ڵێن "کورد"... وه ئێمه‌ش وه‌ك ده‌ربارانی ئه‌وسای "عوسمانلیی" له‌سه‌رمانه ملکه‌چ و سوپاسگوزاری مه‌زنیی و خودانییان بین و، کار بۆ پاراستن و داکۆکی له هه‌ژموون و شکۆیان بکه‌ین... دروست وه‌ك ئاغا کورده‌که [ئێمه بڵێین "نۆکه‌رتانین" و ئه‌وانیش بڵێن "ئه‌رکی خۆتانه"]...
پاسیڤیسته‌کان داکۆکیی ناڕاسته‌وخۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشانه ده‌که‌ن... ئه‌وان بۆخۆیان بێبه‌رهه‌من و، به‌ریش به‌هه‌موو گۆڕانێکی "خودیی و بابه‌تیی" به‌ره‌و باشتر ده‌گرن... ئه‌وانه کۆڵه‌واره پاسیڤیسته‌کانن... ئای له پاسیڤیسته‌کان!.
|