٧\٧\٢٠١٠ درۆ ده‌که‌ین درۆ ده‌که‌ین...تا بڕوامان پێده‌که‌ن.
ره‌زا شوان
ئه‌م به‌یاننامه‌یه و بڕیاڕی دامه‌زراندنی چوارهه‌زارو پێنج سه‌د ئه‌ندامی سه‌حوه که هه‌ر هه‌موویان له کۆنه به‌عسییه عه‌ره‌به‌کان وهه‌ندێک له تورکمانه‌کانن که له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ناو شاری که‌رکوک و له بازگه‌کانی پشکنیندا دایان ده‌مه‌زرێنن. ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن نوری مالیکییه‌وه ده‌رکراوه،که شه‌رعییه‌تی یاسایی نیه، چونکه حکومه‌ته‌که‌ی ته‌نها مافی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباریان هه‌یه نه‌ک ده‌رکردنی بڕیارێکی زۆرهه‌ستیاری له‌م جۆره،که نێگه‌رانییه‌کی زۆری لای کورده‌کانی که‌رکوک دروست کردووه،نوری مالیکی ئه‌م کاته‌ی به هه‌ل زانی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بڕیاره‌ی،چونکه تا ئه‌مڕۆ نه سه‌رۆکی خوولی نوێی په‌ڕله‌مان هه‌ڵبژێراوه و نه سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تازه. که‌واته ئه‌م بڕیاره‌ی مالیکی نایاساییه و سه‌رپێچی کردنه له یاسا و ده‌ستووری عێراق،له لایه‌کی که‌شه‌وه له‌م ڕووه‌وه هیچ پرسێک به ئه‌نجوومه‌نی که‌رکوک و پارێزگای که‌رکوک نه‌کراوه.که‌واته مه‌به‌سته‌که‌یان زۆر ڕوون ئاشکرایه،که درێژه‌دانه به سیاسه‌تی به عه‌ر‌ه‌بکردنی شاری که‌رکوک و گرته‌به‌ری هه‌مان سیاسه‌تی نیاز و مه‌رام گڵاوی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌عسییه‌کان ئه‌مانیش هه‌ڵگری هه‌مان عه‌قلیه‌تن، بێگومان بوونی سه‌حوه له که‌رکوکدا،سه‌قامگیری و ئاسایش له شاری که‌رکوکدا ئاڵۆز‌و نائارام ده‌کات .
ئه‌مه‌ش به‌شێکه له جێبه‌جێکردنی پێلانه
گه‌له‌کۆمه‌ییه‌که‌ی بیست و دووی گه‌ڵاوێژی ساڵی ٢٠٠٧ ،بۆیه نابێ
کورد ئه‌مه قبووڵ بکات،من نازانم ڕۆڵی وه‌زیره کورده‌کانمان له به‌غدا
چیه؟که بڕیارێکی وا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێ
بێ‌ئاگان یان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه؟پێویسته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای
که‌رکوک و پارێزگاش له‌م بڕیاره بێده‌نگ نه‌نبن و له دژی بوه‌ستن و
وه‌ڵامی پێویستی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش بده‌نه‌وه، که به ناڕه‌وا و
به‌بێ به‌ڵگه و بنه‌ما، کورد تاوانبارده‌که‌ن و بوختانیانی بۆ هه‌ڵبه‌ستووین،زۆر
ڕوون و ئاشکرایه که ده‌ستێکی گڵاویان له پشته‌وه‌یه و مه‌به‌ستێکی
ئاشکرایان له‌و بوختانانه‌دا هه‌یه.تا ئێستا به‌ره‌ی تورکمانیش به هه‌مان
شێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی،چه‌ندین درۆ و بوختانی بێبنه‌مایان بۆ
کورد هه‌ڵبه‌ستووه..که‌چی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه، کورد له
شاری که‌رکوکدا ڕێزێکی زۆریان له عه‌ره‌ب وتورکمانه‌کان گرتووه و هیچ
کاتێکیش جیاوازیان نه‌کردووه.به‌ڵکو له‌پێناوی به‌رژه وه‌ندی گشتی و
پێکه‌وه‌ژیان و سه‌رنه‌گرتنی ئه‌وهه‌وڵ و پیلانانه‌ی ناحه‌زانی برایه‌تی
و ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان، بۆتێکدان و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی داویانه‌و
ده‌یده‌ن،کورد له که‌رکوک له ڕاده‌به‌ده‌ر دڵنه‌رمیی نواندووه و
دانی به خۆیدا گرتووه ، تا ئێستاش هه‌ر کورد سازشتی کردووه‌و به‌ڵانسی
هه‌موو لایه‌نه‌کانی ڕاگرتووه،ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شمان له بێهێزییه‌وه
نه‌بووه به‌لکوو له پێناوی چاره‌سه‌رکردن و گوزارشتمان بووه له
نییه‌ت پاکیمان. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان هه‌موو جارێک ئه‌م دڵنه‌رمییه‌ی ئێمه‌ی کورد،ده‌قۆزنه‌وه و پاداشتی چاکه‌مان به خراپه ده‌ده‌نه‌وه.ئه‌گه‌ر سه‌رنجی به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی بده‌ین هه‌ر خۆیان خۆیان به درۆ ده‌خه‌نه‌وه که نووسیویانه:"سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که بارودۆخی ئاساییش زۆر باشتر بووه" باشه که ده‌زانن باشتر بووه ئه‌ی بۆ دان به‌ودا نانێن که ئه‌م باشتر بوونه له سایه‌ی ئه‌رک و ماندووبوون و شه‌ونخوونی برایانی ئاسایش و پۆلیسه دڵسۆز و گیان له‌سه‌رده‌سته‌کانی که‌رکوک هاتۆته‌دی؟ ئێوه داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌زگاکانی پاراستن و ئاسایش بکه‌ونه ده‌ستی سه‌حوه و هێزیکی پێکهاتوو له عه‌ره‌ب و تورکمان و له هێزێکی سوپای عێراق که عه‌ره‌ب بن، ئه‌ی کورد چۆن ڕازی ببێ به‌م پلان وپیلانه مه‌به‌ست ئاشکرایه‌تان؟ هه‌ر له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا،ئه‌وه‌یان وتووه،که له که‌رکوکدا به تایبه‌تی عه‌ره‌ب و تورکمانه لێهاتووه‌کان تیرۆر ده‌کرێن،ئه‌وانه‌ی له ڕیزی ده‌زگاکانی ئاسیشدا کارده‌که‌ن،گوایه هه‌ندێ لایه‌ن هه‌یه که چاویان بڕیونه‌ته شوێن و پله‌و پایه‌ی ئه‌وان،هه‌موو که‌سێک ده‌زانێ «من قبل افراد اخرین من مکونات اخری»مه‌به‌ستان له کێیه؟ ئه‌ی بۆ به ئاشکرا ناڵێن به ئێوه‌ی کوردمانه؟
به‌ڵام باش بزانن که له کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگێ کورد دا تیرۆر و کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و کاری نامه‌ردانه جێگایان نه‌بۆته‌وه و نابێته‌وه. بۆیه ئاماژه‌کردن و په‌نجه‌درێژکردنی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆتان بۆ کورد گه‌وره‌ترین بوختان و تاوانه،خۆتان باش ده‌زانن که کێن ئه‌و ته‌قێنانه‌وه و کاره تیرۆرستیانه ده‌که‌ن؟ کورد له‌و په‌ڕی ته‌نگانه‌دا و له لووتکه‌ی سته‌ملێکردنیدا په‌نای نه بۆ ته‌قینه‌وه بردووه و نه‌که‌سانی بێتاوانیشی تیرۆرکردووه،به‌ڵکو هه‌رده‌م جه‌نگاوه‌رێکی جوامێر‌و که‌ڵه‌مێرد بووه،هه‌رده‌میش دڵنه‌رم و لێبوورده بووه. تا ئه‌مڕۆش ئه‌م نه‌ریت و کولتووره ڕه‌سه‌نه‌ی له ده‌ست نه‌داوه..ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ی تورکمانی ده‌پرسین ، ئه‌ی کێ به ده‌یان کوردی لێهاتووی ئێمه‌یان له‌ناو شاری که‌رکوکدا تیرۆرکرد؟ئه‌ی کێ و چ لایه‌نێک ته‌نها گه‌ڕه‌که کوردییه‌کانی شاری که‌رکوکیان کردۆته ئامانج؟ئه‌ی کێن و چ لایه‌نێکن که کاری خۆکوژی و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی پڕ له ته‌قه‌مه‌نیان ئه‌نجامدا ؟به ده‌یان کوردی سڤیلیان له گه‌ڕه‌که ساده کوردنشینه‌کان شه‌هید کرد؟سه‌ر به کام کوچه و کۆڵانی گه‌ڕه‌کی شۆریجه،ڕه‌حیماوه،ئازادی،ئیمام قاسم،ته‌په‌ی مه‌لا عه‌وڵا،ئه‌ڵماس،بوڵاق،ئیسکان، کوردستان،شوان،زێوی،بازاڕی حه‌سیره‌که،باره‌گاکانی پارتی و یه‌کێتی،ده‌زگای شه‌فه‌ق،چێشتخانه‌ی عه‌بدوڵلا و چه‌ندین شوێنی کورده‌واریی تر شه‌هیدیان هه‌یه.
ئه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌ی که به ئاپوڕه‌ی خۆپیشاندانه هێمنانه‌که‌ی ڕۆژی بیست وهه‌شتی گه‌لاوێژی ٢٠٠٧دا،خۆی ته‌قانده‌وه،بووه هۆی شه‌هید بوونی سی و یه‌ک کوردی بێ‌تاوان،له لایه‌ن چ لایه‌نێکه‌وه نه‌خه‌شه‌ی بۆ کێشرابوو؟ ئه‌ی چ لایه‌نێک بوو که یارمه‌تی لۆجستیان دابوو؟ئه‌ی له‌م ته‌قینانه‌وه‌دا ئامانجیان ته‌نها کورد کوشتن نه‌بوو؟به‌ڵام بۆ تا ئێستا له ته‌نها یه‌کێکیش له گه‌ڕه‌که عه‌ره‌ب و تورکمان نشینه‌کانی شاری که‌رکوکدا ته‌قینه‌وه‌یان لێنه‌کراوه؟ئه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردووی ئه‌م هه‌فته‌یه،که به مه‌به‌ستی تیرۆرکردنی مامۆتا"مه‌لا مسته‌فا حوسێن"که کوردێکی لێهاتووه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی که‌رکوکه،کام لایه‌ن له پشت ئه‌م تاوانه و تاوانه کوردکوژییه‌کانی تره‌وه‌ن؟نامه‌وێ له شاری که‌رکوک ده‌رچم و باس له ته‌قینه‌وه‌کانی خانه‌قین و جه‌له‌ولاو تاوانه‌کانی ناوچه‌ی شه‌نگار ودێیه‌کانی کورده یه‌زیدی و کاکایی و شه‌به‌که‌کان و ناو شاری موسڵ و چه‌ندین کوردنشینی تر بکه‌م که به‌بێ تاوان به سه‌دان کوردیان شه‌هید کرد،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کوردن.له ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ی تورکمانی ده‌پرسم، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه دژ به گه‌لی کوردمان ده‌یکه‌ن کێن و ناسنامه‌یان چیه؟ ئه‌وه‌نده‌ی کورد له که‌رکوک وموسڵدا،تیرۆرکراون،رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له عه‌ره‌ب وتورکمان تیرۆرکراون،له چاو ڕێژه‌ی تیرۆرکراوه‌کانی کورده‌وه،له‌و باوه‌ڕه‌دام له سه‌دا سێش که‌متر بێت.به‌ڵام به داخه‌وه که به‌ره‌ی تورکمانی و ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی زۆر دووڕوون،به‌ردێک له ئاسمانه‌وه به‌ربێته‌وه ده‌ڵێن خه‌تای کورده و ده‌ستی کوردی تیایه،ئه‌وان هه‌رده‌م ده‌یانه‌وێ ده‌سته چه‌و‌ره‌که‌ی خۆیان به ئێمه‌دا بسڕن، هه‌میشه هه‌وڵی ناوزڕاندنی کورد ده‌ده‌ن.درۆ‌و بوختانمان بۆهه‌ڵده‌به‌ستن. مه‌به‌ستیشیان چه‌واشه‌کاری ڕاستییه‌کان و ناو زڕان و ناشیرین کردنی وێنه‌ی کورده له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌دا،ئه‌وان له‌وه‌ش شه‌رم ناکه‌ن که سه‌د هێنده‌ی تر بوختان و درۆ و ده‌له‌سه‌مان بۆ هه‌ڵبه‌ستن ، وادیاره سه‌رسامی ئه‌م وته‌یه‌ن: «درۆده‌که‌ین درۆده‌که‌ین... تا بڕوامان پێده‌که‌ن».
٥\٧\٢٠١٠ - نه‌رویج
|