

خالید شه‌یدا
١-
کچێکی هه‌رزه‌کار
دانشتووی ئه‌ودیوی کۆڵانی فڕنیه‌که
دڵی پر بوو له عه‌شق
ته‌نیا له‌به‌ر تامی یه‌ک ماچ
سه‌ریان هه‌ر وه‌کوو پاساری هه‌ڵپاچی.
٢-
ئه‌و داره سێوه‌ی له ناوه‌ندی شار بوو
هێشتا سێوه‌کانی نه‌گه‌یشت بوون هه‌ر تفت بوو
هه‌موو سێوه‌کانیان ڕنی و هه‌ڵوه‌راند
ته‌نیا یه‌ک سێوی پێوه مابوو
ئه‌ویش کرمی بوو.
٣-
ئه‌و منداڵه‌ی هێشتا له دایک نه‌بوو بوو
دوایان ده‌کرد بیکه‌نه سه‌رۆک
به خوا دونیایه‌کی سه‌یره.
٤-
له وڵاته‌کانی دیکه
ڕۆژنامه‌نووس ئازاده چی ده‌نووسێ
که‌چی له وڵاته وێرانه‌که‌ی مه
یان ده‌می به قوفل داده‌خرێ
یاخود تیرۆر ده‌کرێ.
٥-
ئه‌و دکتۆره‌ی ته‌نیا له‌به‌ر یه‌ک وتار
خستیانه ناو کونجی زیندان
ترحێو له‌و دیموکراسییه‌ی.
٦-
ئه‌و ئافره‌ته‌ی ته‌نیا به بێ ئیزنی مێردی
چووبووه بازار ، که گه‌رایه‌وه ماڵ
درایه به‌ر شه‌ق و زللان.
٧-
ده‌ڵێن له وڵاته‌که‌ی ئێمه
میدیا ئازاده خه‌ڵک چی ده‌نووسێ با بنووسێ
ڕۆژنامه‌یه‌ک ڕه‌خنه‌یه‌کی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات په‌خش کرد
به مانشێتێکی گه‌وره له ژێر ناوی
فڕوفێلهکانی ده‌سه‌ڵات هه‌تاکوو که‌ی
که‌چی له هه‌مان ڕۆژ
ڕۆژنامه‌که‌یان داخست
هه‌موو ڕۆژنامه‌کانیان کۆکرده‌وه و دڕاند.
٨-
هه‌تا
دوێنێ له دژی ڕژێمێکی دیکتاتۆر
له سه‌نگه‌ر بوو
که‌چی ئیمرۆ به خۆی
به سه‌ر گه‌له‌که‌ی
دیکتاتۆره .
٩-
سوڵتانه‌کانی وڵاتی تاریکستان
پێشتر شه‌ڕ و هه‌رایان بوو
ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌ک ڕێکه‌وتوون
ده‌ڵێن ئێمه یه‌ک ماڵین
براین و له‌گه‌ڵ یه‌کا زۆر ته‌باین
ئه‌وه‌ی له ناو ههگبهشمانه
هه‌ر یه‌که‌و نیوهمانه
که‌چی که له‌یه‌ک دوور ده‌که‌ونه‌وه
خه‌نجه‌ر له پشت یه‌کتر هه‌ڵده‌کێشن
ده‌بنه‌وه دوژمنه‌که‌ی جاران.
هانۆڤه‌ر
١٩/١/ ٢٠٠٩
|