په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٧\٢٠١٧

درۆیینە بانگەشە.


ئەرسەلان مەحمود  


ئەندێشە زیندانیی ناكرێ، بەڵام دەكوژرێ، حیزبی كوردی بكوژە هەرە گەورە و كاریگەرییەكەی ئەندێشەیە لە كوردەواریدا، ئەمە هەم لەسەر ئاستەكانی تاك، هەم لە كۆشدا هەر راستە.

خوازە (مەجاز) جوانە، بەڵام لە ئەدەبدا، چونكە دەگمەن بە واتا و بەرجەستە دەبێت لە واقیعدا، یەكێك لە هۆكارە هەرە دیارەكانی سەركەوتنی فەڕەنسییەكان لە شۆڕشەكەیاندا، واقیعبینییان بوو لە دروشمەكانیاندا، كورد لە ژێر دروشمی" داری ئازادی بە خوێن ئاونەدرێ‌، بەرناگرێت" وەك دروشم و تێكستێكی خوازەیی، شكستیهێنا، دروشمێك بوو پتر هەڵخڕێنەر، سەدان هەزاری لە تێكۆشەرەكانی گەیاندە كاروانی شەهیدان، كەچی ئەو دارەی بە ئەژمار بە خوێن ئاودرا، نەك بەرەكەی، سێبەرەكەیشی لە ژیانی خەڵكیدا دیار نەما! لە ڕاستیدا، هەر دارێك بە خوێن ئاودرا، وشك دەبێت لە واقیعدا، وەها دارێك بەر و سێبەری لە كوێ‌ بێت! لەبەرئەوە، ئەم وشكە دارە تاڵە، داری ئازادی و دیموكراسییەت نیە دەبێت بە خۆێن ئاو بدرێت، بەڵكە لانیكەم ئەوە دار زەقنەبووتێكە لەو گۆڕەی!!

شتگەلێك هەن، هەرگیز نابێ‌ بەزۆر بسەپێندرێن، چونكە دواجار لە واقیعدا ناسەپێندرێن، بە نموونە: هەر یەك لە"تێگەیشتن و هاوڕێیەتی". ئەم (فزوڵیەت) و گشتاندنە هزرییەی لە كوردەواری و، لە ناو حیزب و، لە نێوان حیزبە کوردییەکاندا، سەبارەت بە (وەتەنیەت) و دیمۆكراسییەت و هەماهەنگ كارییەوە پێڕۆ دەكرێت، هەزار بەهەزار پێچەوانە بەوەها بەها و بابەتیبوونێكە هەم لە فۆڕم و هەم لەناوەرۆكدا، هەمووان لەگەڵ كوردایەتیدان، بەڵام بە (شەرت)ی چەقۆ، هەمووان لەگەڵ دیمۆكراسیەتدان، بەڵام بەبێ بوونی جیاوازیی، وەك ئەوەی جیاوازیی بە پرەنسپ كەوتبێتە دەرەوەی فەلسەفە و هزری دیموكراسیەت!!

لەوەیش بەولاوە، هەبوونی جیاوازیی بە هەردوو بارەكەدا، وەك ناپاکیی و لاڕێكاریی ئەژمار دەكرێت لەسەر یەكتری، هەمووان باس لە هەڤاڵبەندیی و، بەیەكەوە هەڵكردن و كاركردن دەكەن، بەڵام لە دەرەوەی هاوتەریبی و هاوسەنگی وەك مۆڕاڵ، هاوڕێ دەبین بەڵام برا گەورایەتی هەر هی منە، نەتەوەگەر دەبین، بەڵام بە سەرۆکایەتیی من، دیموكراسی دەبین، بەڵام بە بێ هەبوونی جیاوازیی!!

چەكە كورد كوژە هەرە كاریگەرەكە بەدرێژایی مێژو، لەڕاستیدا ئەو منە منەیە لە تێگەیشتن و لە هاوڕێیەتیدا، ئاخر تۆ گەر هەر دەتەوێ برا گەورە بیت، هەر دەتەوێ خۆت سەركردە و خۆت ڕابەر و مێشكە خوازەیی و گوڕاحییەكەی دیموكراسیەت بیت، هەڵبژاردن و گشتپرسیی و بانگەشەی هەماهەنگکاریی و دۆریینەت لە چییە؟ بۆ نموونە دەتەوێ كێ بخەڵەتێنی؟! یان دەخوازی وەك ئەوەی (بەرنامەی بەرنامە) لە زۆرینەی بەرنامەكانیدا (حیوار)ەك هەبوو كاتی خۆی دەیگوت: ''حەی حەی! (مستەر) هەر خۆی كێشەكان دروست دەكا و هەر خۆیشی (حەل)یان دەكا'' بكەی!!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک