درۆشمی تازه‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان، له‌نێوبردنی مه‌ترسیی ''په‌یمانی سێڤه‌ر'' و بووژاندنه‌وه‌ی ''په‌یمانی لۆزان!؟
سیروان کاوسی
دوایین بابه‌تێک له‌ڕێگه‌ی RojTv وNewrozTv به‌نێوی به‌ڕێز ئۆجه‌لانه‌وه بڵاوکرایه‌وه، له‌ڕێکه‌وتی 2009/1/28 دا بوو، که تێیدا ئاماژه‌ی به بوونی پیلانێکی گه‌وره کرد بۆ سه‌ر گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین – له‌وانه گه‌لی کورد و، گوتی: ''زلهێزه‌کان پڕۆژه‌ی گۆڕانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و، به‌ته‌مان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا ده‌وڵه‌تی گچکه کچکه‌ی سه‌ربه‌خۆ دروستبکه‌ن و، سازکردنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی بچووکیش له‌نێو ئه‌م پیلانه‌دا جێیگرتووه. ئه‌م پیلانه له‌ساڵی 1923 ه‌وه هه‌یه و، ده‌یانه‌وێ ''په‌یمانی سێڤر'' قوتبکه‌نه‌وه و، له‌و رێگه‌یه‌وه ره‌گه‌زپه‌رستی و ناکۆکیی ره‌گه‌زیی له‌نێو گه‌لاندا په‌ره پێبده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه کورد ده‌بێت خۆی دووربگرێ له‌م پیلانه و هه‌وڵبدات به‌نده‌کانی ''په‌یمانی لۆزان'' ببووژێنێته‌وه و پێداگرییان له‌سه‌ر بکات. ساڵی 1997 پێشنیازی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی‌یان له‌گه‌ڵ من باسکرد، به‌ڵام من داواکه‌یانم په‌سند نه‌کرد، له‌به‌ر ئه‌وه ئیسرائیل خستمیه زیندانه‌وه.....''.
ئه‌مه یه‌که‌م جارنییه که به‌ڕێز ئۆجه‌لان له‌نێو زیندانه‌وه هه‌ڵوێستی له‌م چه‌شنه ده‌رده‌برێ. ئاشکرایه، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له به‌ندیخانه‌ی یه‌کێک له ره‌گه‌زپه‌رستترین رژێمه‌کانی سه‌رده‌م و، دڕنده‌ترین رژێمه‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان به‌درێژایی مێژوویدایه. له‌به‌ر ئه‌وه هیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه، که به‌شێوازی جۆراوجۆره‌وه، گوشاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌خه‌نه‌سه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی به چۆکیدا بێنن. ئه‌مه‌ش گومان و پرسیارێکی وای له‌لای رۆشنبیران و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد و سیاسه‌تکارانی کورد دروستکردووه که، ''ئایه ئه‌م وته و بۆچوونانه به‌ڕاستی هی ئۆجه‌لانن، یان، هه‌ڵوێست و روانگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیان و، هه‌موو جارێک پێش دیتنی پارێزه‌ره‌کانی، له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی ''میت'' ه‌وه، بابه‌تێکی سیاسیی زیندووی رۆژ ئاماده‌ده‌کرێ و، ئۆجه‌لان ناچارده‌که‌ن، ئه‌و نووسراوانه به‌نێوی دوایین روانگه و هه‌ڵوێستی خۆیه‌وه بدات به پارێزه‌ره‌کانی؟!''. به‌ڵام بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌و نووسراوانه له‌لایه‌ن میدیای پێ کێ کێ وه، به‌نێوی په‌یامی تازه‌ی ئۆجه‌لان، ئه‌و گومانه ناهێڵێ و، مرۆڤ دڵنیاده‌کات که بوختان و هه‌ڵبه‌ستراونین و، راسته‌وڕاست، له مێشک و زار و قه‌ڵه‌می به‌ڕێز ئۆجه‌لانه‌وه داده‌ڕێژرێن. که‌ناڵه‌کانی Roj Tv و NewrozTv ش، بێهه‌ڵسه‌نگاندن و بێگوێدانه نێوه‌رۆکی په‌یامه‌کان، هه‌موو جارێک وته‌کانی به‌ڕێز ئۆجه‌لان وه‌کو په‌یامی نوێی سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد بڵاوده‌که‌نه‌وه.
به‌نده‌کانی په‌یمانی ''لۆزان'' که به‌ڕێز ئۆجه‌لان و، سه‌رکرده‌یه‌تیی پێ کێ کی، خوازیاری ئه‌وه‌ن، کورد بۆ بووژاندنه‌وه و زیندووکردنه‌وه‌یان پێداگرییان له‌سه‌ربکات، ئه‌و په‌یمانه نگریسه‌یه، که له‌ساڵی 1923 مۆرکرا و، به‌هۆیه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد و نیشتمانه‌که‌ی کوردستان، وه‌ک گۆشتی قوربانیکراو له‌نێوان چوار رژێمی کۆنه‌په‌رست و شۆڤێنیستی وابه‌سته و دیکتاتۆردا پارچه پارچه‌کرا و، زنجیری کۆیله‌تیی خرایه ملی. هه‌ر له ئه‌نجامی په‌یمانی لۆزانه‌وه بوو که له باکووری کوردستان له ساڵی 1925 ه‌وه هه‌تاکو ساڵی 1938 له ئاکامی هێرشی دڕندانه‌ی سوپای داگیرکه‌ری تورک، پتر له ملیۆن و نیوێک ژن و منداڵ و گه‌وره و بچووکی کورد قه‌ڵاچۆکران و، زیاتر له ملوێنێکی دیکه‌ش بۆ شار و هه‌رێمه‌کانی تورکیا دوورخرانه‌وه. هه‌ر له ئاکامی به‌ستنی ''په‌یمانی لۆزان'' ه‌وه بوو که داگیرکه‌رانی کوردستان، به گه‌له‌کۆمه و داڕشتنی پلانی هاوبه‌ش، ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خسا، جێنۆسایدی ره‌گه‌زی و ئابووری و مێژووی و فه‌رهه‌نگیی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا بسه‌پێنن و، سه‌روه‌ت و سامانی به تاڵان به‌رن و، نیشتمانه‌که‌شی لێبکه‌ن به له‌شکرگه و هه‌ماری چه‌کوچۆڵ و جبه‌خانه و، ژیانی لێبکه‌ن به دۆزه‌خ.
له ئاکامی په‌یمانی نگریسی لۆزانه‌وه بوو، که به‌فیت و پیلانی داگیرکه‌ران، بیری نانه‌ته‌وه‌ییانه و، شه‌ڕی نێوخۆیی و پاوانخوازی و خۆپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و که‌سیی، بوون به بیروباوه‌ڕی زاڵ و، جیگه‌ی بیری سه‌رفرازی و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانیان گرته‌وه .
داوای جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی په‌یمانی لۆزان له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌یه‌تیی پێ کێ کێ وه، هیچ جیاوازیه‌کیان نییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و روانگه‌ی سه‌رکرده‌کانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، که به‌درۆشمی دێمۆکراتیی بۆ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ری عه‌ره‌به‌وه، هه‌شتا ساڵ و خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌که‌یان خسته پشتگوێ‌یان و، نێوچه‌ی رزگارکراوی باشووری کوردستانیان گۆڕییه‌وه به پاره‌وپووڵ و وه‌رگرتنی چه‌ند کورسی و پله‌یه‌کی سیاسی کاتیی له به‌غدای پێته‌ختی عێراقی عه‌ره‌بیی.
بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردیی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌نێو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان، به‌تایبه‌تیی له‌نێو چینی خوێنده‌وار و رۆشنبیری باکووری نیشتمانه‌که‌مان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زاینیی، (228) مامۆستای زانستگه و رۆژنامه‌نووس و پارێزه‌ر و سیاسه‌تکاری باکووری کوردستان، له راگه‌یاندراوێکی هاوبه‌شدا، پاش شرۆڤه‌ی کورتی بارودۆخی سیاسیی کوردستان و، ئامانجی راستینه‌ی گه‌لی کورد، داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان کردووه. له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رکرده‌یه‌تیی پێ کێ کێ، که ماوه‌ی چاره‌که سه‌ده‌یه‌که، له بووژاندنه‌وه‌ی هه‌ست و باوه‌ڕی خۆییبوونی کورد، ده‌وری زۆری گێڕاوه، له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئه‌وڕۆکه‌دا، ده‌بی به‌رپرسیارانه‌تر به‌ره‌وڕووی گوشاری سیاسی و سه‌ربازیی رژێمی تورکیا ببێته‌وه و، هه‌ڵوێستێکی نه‌شیاو و چاوه‌ڕواننه‌کراو نه‌نوێنیت، که راسته‌وخۆ دژایه‌تیکردن بێت له‌گه‌ڵ داوا و بۆچوونی ره‌وا و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تییه دڵسۆزانه‌ی گه‌له‌که‌مان که داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان ده‌که‌ن. دژایه‌تیکردنی ئیسرائیل، یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی دیکه‌ی جیهان ده‌بێ له‌روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرێ، نه‌ک له‌ڕووی ئایدۆلۆژی و تێڕوانین و جیهانبینینی حیزبییه‌وه.
له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی راستینه‌ی کورد و، هه‌ر مرۆڤێکی ئازادیخوازه‌وه، سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیی، نه‌ک هه‌ر له باکوور، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له به‌شی رۆژاڤای کوردستانیشدا بێته‌دی که پارچه‌ی بچووکی کوردستانه، به‌مانای رزگاربوونی به‌شێکی نه‌ته‌وه‌که‌مانه له کۆیله‌تیی. سازبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان نه‌ته‌نیا نابێته هۆکار بۆ په‌ره‌سه‌ندنی بیری ره‌گه‌زپه‌رستیی له‌نێوچه‌که، به‌ڵکو ده‌بێته هۆکارێکی سه‌ره‌کیی بۆ دابینکردنی ئاشتی و ئازادی و دێمۆکراسی و ئاسایش و هێمنیی له‌نێوچه‌که، هاوکات ده‌سته‌به‌ری پاراسنتی گه‌لی کورد و خاکه‌که‌ی و سامانی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد ده‌کات، له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی رژێمه‌کانی ئێران و عێراق و تورکیا و سووریاوه.
به‌کورتی، مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی کورد، ره‌چاوکردنی ئامانج و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه و، به‌بی ده‌ستنیشانکردنی پلاتفۆرم و ستراتیژێکی رۆنی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانیی، شه‌ڕی چه‌کداری و خه‌بات و قوربانیدان و تێکۆشینی حیزبی و، هه‌ر باس و لێدوانێک له رزگاریی کوردستان و، سازکردنی به‌ره‌ی کوردستانیی بکرێت، به‌وێنه‌ی ''شه‌ن کردنی با'' به‌فیڕۆده‌چێ و، ناگاته هیچ ئه‌نجامێک.
2009/ 2/ 4 post@kncscandinavia.com
|