په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

دروستبوونى چینێکى تازەى خوێنمژى هەژاران بە ناوى پەرلەمانکاران.


حەمەدەمین گاوان  


هەر هەموو ئەندام پەرلەمانان بە بێ جیاوازى و جیابوونەوە ، گشتییان نۆکەرى حزبەکانن، هیچیان بژاردەى راستەقینەى گەڵ نین، هەموویان دامەزراون. بە مووچە کار ئەکەن بۆیە هەموو هێز و توانایان بۆ زیادکردنى مووچەکانیان ئەخەنە کار. بۆ ماوەى ئەم چوار ساڵە، هەتاکو سامانێکى یەکجار زۆر کۆبکەنەوە تاکو نەوەى نەوەکانیشیان ژیانى پاشایەتى بەرنە سەر بە لێکدانەوەى خۆیان، بەڵام نازانن هەرچەندى کۆبکەنەوە قەت ناگەنە ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ی عودەى سەدام، کەبەو هەموو سەروەتەى هەیبوو لە چنگ دەستى گەڵ رزگارى نەبوو.

وەک لە کتێبى واعیزەکانى سوڵتاندا هاتووە: ئیمامى عوسمان شەهیدکراو سەریان بڕى چونکە بە دادپەروەرانە سەرپەرشتى دارایى بەیتول مالى نەکردبوو. ئەو شۆڕشگێرانەى دواى حەزرەتى عوسمان هاتن داوایان کرد ئەو (١٢) ساڵەى حەزرەتى عوسمان کار بەدەست بووە، هەموو فەرمانبەرەکانییان لەسەر کارەکانییان لابردن پارەى ئەو (١٢) ساڵەیان لێستاندنەوە، بۆیە ئێوەش بزانن ئەو پارە لە نەوەکانتان وەرئەگیرێتەوە، بۆیە لە جیاتى ئەوەى نەوەکانتان شانازیتان پێوە بکەن، نەفرەتتان لێئەکەن.


ئنجا ئێوەش چاک بزانن هەر کردوەیەک لە رێى شەرعى و راستى نەبێت قەت ویژدان بەرقەرار نابێت، بەڵام بە لاى من باشترین سەروەت ئەو سامانەیە کەوا مرۆڤ ویژدانى ئاسوده بێت لە دوارۆژدا لە پاش خۆى پێ بحەسێتەوە و کەس نەفرەتى لێناکات.


هەروەها کاتێ (عەقل)ى براى ئیمامى عەلى چووە لاى ئیمام عەلى و پێى گووت هاتومە هەندێک یارمەتیم بدەى لە پارەى بەیتول مال، ئیمامى بەڕێز فەرمووى ئەو ئەسحابەى لەگەڵ خۆت ببە بۆ حانوتەکان و قوفلەکان بشکێنە، هەرچیت پێویستە بۆ خۆت بیبە، ئەوجا (عەقل) بە ئیمامى گووت، بۆچ بە دزمان دانانێى؟! ئیمامیش لە وەڵامدا وتى: تۆ ئەتهەوێت من بکەى بەدز! بەیتول مال ماڵى باوکم نیە، تا من بتوانم سەربەخۆ به هیچ کەس یەک پول ببەخشم. ئنجا عەقل گەڕاوە لاى معاویە لە شام، بە معاوییەى گووت : بۆ دنیا تۆ باشترى لە براکەم، بەڵام بۆ دوارۆژ براکەم باشترە لە تۆ.


ئنجا ئەوەى راستى بێت هەر مرۆڤێک دوارۆژەکەى بە باش باس بکرێت بۆ خۆى و نەتەوەکەى جێگاى سەربەرزى و شانازى یە، هەر ئەو مرۆڤەش گرەوى دوارۆژ ئەباتەوە و بە هیچ هێز و توانایەکیش تاجى شەرەفى لى َوەرناگیرێتەوە.