١٦\١١\٢٠١٣
دیسان بارانە.

دەریا.
ئێستا
له دەڤەری من
باران دەبارێ،
تاریک وەک ئه‌دره‌سی شەو
بێده‌نگ وەک ونبوونی مرۆڤ
کوێر وەک دوو هەزار و سێزدە
به هێمنیی ده‌بارێ و
ده‌بێته بزمارێکی داکوتراوی سەر گۆڕەکان
ئێستاش
باران دەبارێ،
هه‌ر دڵۆپێک ترپه‌ی دڵێکه
له‌گه‌ڵ ده‌نگی پێی هه‌ورا
ژین ده‌گۆڕێ
له ته‌په‌ی رۆیشتنی
پێیە سپیه‌کان ده‌چێ!
بەسەر مەزاری مەسیحدا
بگوزه‌رێ
هێشتا
باران بەسەر لاشەی گوڵی سه‌ربەستیی
داده‌بارێ
ئای چۆن ده‌بێ
مرۆڤ دڵخۆش بێ
به بۆنی خوێن و
کوشتنی په‌روانه‌کان
ئاخر مرۆڤ به خوێنڕشتن
دڕنده ده‌بێ!
ئێستاش
باران دەبارێ
خۆ له قوڕی بەر پێی مرۆڤێک ده‌گه‌وزێنێ
بە خاچەوە داکوترا،
ئێستاش
باران دەبارێ،
لە کەلەکەی مرۆڤێکی تێنووی
زامداردا،
هێشتا خوێنی لێدەچۆرێ،
ئەو لە دڵیدا برینەکان هەڵدەگرێ
برینی ئەو ئاورەی کە
هه‌ر ده‌مێنێ
خوێنی فریشەکان جۆگەی بەستووە
لە تەوێڵیەوە
دەڕژێ
کە بەو درەختەوە دامانکوتا
قووڵ تا مەرگ
تا دڵی تینوو
ئەو برینەی سارێژ نابێ
ئەو دڵەی ئاگرێک تێیدا ده‌سوتێ
وەک تاجی سه‌ری قەیسەر
بە گڕی ئازار رەش
داگەڕاوە
گوێم له ژاوه‌ژاوی ته‌نیاییە
له دڵی مرۆڤه‌وه دێ
بۆنی منداڵبوونه‌وه‌ی لێدێ
له نێو حه‌شیمه‌تی دڕنده‌کان
که‌چی هێشتا خۆشمده‌وێ
له نێو ده‌ریای شینی ناو چاوانم
خوێنی دڵمه، وا قوڵپه‌ی دێ و
له تاڤگه‌ی پێڵومه‌وه ده‌رژێ.
کەنەدا
/ ئه‌لبێرتا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|