ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال ئه‌ڵێم،ئۆقیانووسێکی سوێر له‌ئه‌سرینی ماسیه سووره یاخیه‌کانی .. حه‌وزی والی شۆڕه‌بیه‌کی پیری که‌نه‌فت چاوه‌ڕوانیی تارماییه‌کان پیره‌مه‌گروونێک له‌حه‌سره‌ت شێره به‌فرینه‌یه‌ک بڕواش به‌کتێبه پیرۆزه‌کان بیابانێک له‌نه‌فره‌تی هه‌میشه داخ له‌ئاسمان و پڕ به‌مشتێک خۆڵه‌مێشی ڕه‌حمه‌تی خواش پوشه‌خورمایه‌ک گله‌یی له‌مانگه‌شه‌و که‌نه‌یوێرا شایه‌تی بات کۆڵه‌پشتی حوشترێکیش سه‌برو ئومێد به‌هاتنه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه دزراوه‌کان و بن ده‌وه‌نێکی دڕکاوی له‌متمانه به‌هاوسێکانی نیشتمان هه‌ساره‌یه‌ک سه‌رزه‌نشتیش له‌سه‌رکرده‌کانی گه‌ل و ڕه‌هێڵه‌یه‌ک له‌تف باران له‌سیاسه‌ت دۆزه‌خێکیش له‌یادگاری هه‌میشه سه‌وز
ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال ئه‌ڵێم،هه‌زاره‌ها سندوق پڕ له‌شمشاڵی لولاق و کوخی چۆڵی که‌لله‌سه‌رو له‌قه‌فه‌سی بێ په‌ڕه‌نده‌ش له‌په‌راسوو هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ له‌بۆنی روح بۆنی مێخه‌ک بۆنی ڕیحانه‌ی باخه‌ڵان بۆنی خاک و خۆڵی ته‌ڕی دوای نه‌رمه وه‌شت و دومه‌ڵان بۆنی شیری خاوی مه‌مکێ بیست ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر له‌ده‌می کۆرپه‌یه‌کیان ڕائه‌پسکان هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ له‌مێوژی ووشک هه‌ڵاتووی چاوه‌کان و له‌جیڕه جیڕی ددان و تۆپه خوریی ڕه‌ش و زه‌ردو خورمایی قژ هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ له‌هاوارو له‌قریشکه‌و له‌هه‌ناسه په‌نگه‌کان و نیگاره‌بێ ڕه‌نگه‌کانی به‌ر له‌مردن
ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال ئه‌ڵێم،پیشانگایه‌ک له‌لم جامانه‌و لم کڵاو و لم که‌وش و کاله‌و پێڵاو و لم پشتوێن و لم شه‌رواڵ و لم مه‌مکه‌شوشه‌ی مناڵ و لم سوخمه‌و که‌واو ژێرکراس و ده‌سماڵ و لم سه‌ر‌پۆش ، ته‌زبیح به‌رماڵ و لم سمێڵ ، ڕدێن برۆ و پرچ و برژانگی چاو که‌ژاڵ و لم سه‌گه ڕه‌ش و جرج و قه‌ل و داڵی ره‌ش و پۆستاڵ و لم زینده کابوسێکی خه‌ون و ڕه‌وێکی بێ هه‌واڵ و لم نیشتمانێک گۆڕی وون و هه‌موو شتێکی تاڵ و لم ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال ئه‌ڵێم ،چمکێ له‌به‌خشینی عه‌رشی وه‌ههاب لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌به‌رنامه‌ی ڕاو و ڕووت و له‌ئیغیتساب ئه‌ڵێم مشتێک له‌خه‌رمانی میراتیه‌که‌ی عاس و خه‌تتاب ئه‌ڵێم دیاری ده‌ستی ئه‌هلی وه‌هم و تلیاک و ئیغتیراب ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال ئه‌ڵێم ، ده‌قێک له‌کلتووری ڕق و کینه‌و غه‌در و سه‌راب.
|