٢\٧\٢٠١٠ دیسانەوە ئۆتۆمۆبێلى جام رەش.
یەکێکیش لەو دیاردە زەقانە بوونى ئۆتۆمۆبێلى جام رەش و بوونى دەیان عەنتەرە ،کەبۆتە دیاردەیەکى زەق و هەندێک کەس بەشتێکى موهیمى ئەزانێت و ئیتر وادەزانێ کەس لەو گرنگ ترو گەورەتر نەبووە ،کە لە کاتێکدا گەر دیقەتى ئەو کەسانەش بدەى کە بەو دیاردەیە وە سەرقاڵن لەوانەیە لەدواکەتووترین کەسەکانى ناو کۆمەڵگاکەن و کەسانى بێ ئاگان ،هەرچەندە بەدرێژایى ئەم چەند ساڵە رۆشنبیران یاساناسان لەکوردستان زۆربابەتیان لەسەرئەم مەسەلەیە نووسی بەڵام تائێستا لایەنی بەرپرسایار بەجدی کاری نەکردوەبۆبنبڕرکردنی ئەم حاڵەتە وەئەوەی خەڵکی نیگەران کردوەئەوەیە کەئەم یاسایە چەندکەسێک دەگریتەوە زۆر پلاستیکییه و ئەوکەسانە ناگرێتەوە کە یاساپێشێل دەکەن هەندێک جۆر سەیارە کە ئێستا دێتە کوردستان هەر لە درووستکردنیەوە جامی ڕەشە ئێمە ئەم جۆرەیان ناڵێن بەڵکو ئەوە دەڵێن کە بۆ خۆیان جامەکەی رەش دەکەن زۆرکەس هەیە کە نە بەرپرسە نە کارمەندێکى دەوڵەتە کەچی سەرپای جامەکەی ڕەشە و زۆربەى ئەم کەسانە پۆلیسەکان هاتووچۆش ناوێرن قسەیان لەگەڵ بکەن و خۆیان لەسەروو یاساوە دەبینن و دەزانن ،و ئێستا وردە وردە ئەم دیاردەیە خەریکە کچان و ژنانیش دەگرێتەوەو بەشتێکى گرنگى دەزانن ،خەریکە شتەکە وەکو نەخۆشیى لێدێ لەوانەیە ئەوکەسانە وا هەست بکەن گەورەیى مرۆڤەکان لە لوتبەرزیی و خۆبەزلزانی و ئۆتۆمۆبێلى جام رەش و حیمایە و هتد.. بێت ،بێ ئەوەى دەرکیان بەوە کردبێت کە گەورەیى مرۆڤ لەسادەیى و زۆرتر خزمەتکردندایە بەتاکەکانى کۆمەڵگاکەیان نەک بەجامى رەش و لوتبەرزیی خۆ جیاکردنەوە لەکۆمەڵگاکەیان بەگشتى ، و ئەگەریش لایەنی پەیوەندیدار دەیەوێت ئەم حالەتە نەهێڵت ئەوە دەبێت بەپێ ى یاسا هەوڵى چارەسەرکردنى ئەو دیاردەیە بدات و رێگاش نەدات بەو شوێنانەى کاریان رەشکردنى جامى ئۆتۆمۆبیلە و حوکمەتی هەریم مۆڵەتی پیداون کەئەمانە کارەدەکەن لەسەرانسەری کوردستان. لایەنیکی کەی خەڵکی زۆرنیگەران کردەئەوەیە کە تیمهکانی پۆلیسی هاتوچۆ وکو پێویست هەڵناستن بەکاری خۆیان و بەجورئەتەوە کارەکانیان ناکەن و دەبێت هیچ فەرق و جیاوازیی نهکەن و ئەگەر بیانەوێ ئەم گرفته بنبڕ بکەن ئەوە رێگه نەدەن بەکەس و بەپێی یاسا مامەله لەگەڵ هەموو تاکێکدا بکەن .ئهو دیاردهیهش لە زۆربەى ووڵاتە پێشکەوتووهکاندا شتێکی زۆر ئاساییه و قەدەغە نییه بەڵام لای ئێمە قەدەغهیە کەچی تادێ روو لەزیادبوونە .
|