٥\٢\٢٠١٠
دیسانه‌وه شه‌ڕه به‌ق!

عه‌تا ئه‌حمه‌د
هه‌رمرۆڤێک جۆرێک له حه‌زو خولیا له‌سه‌ریدا ده‌خۆلیته‌وه هه‌رچه‌نده
من بڕوام وایه ئاراسته‌ی ئه‌و حه‌زو خولیایانه کۆمه‌ڵگه ڕۆلیکی ئه‌میرتاباباجانی
ئاسای فلیمی هندی هه‌یه له دیاری کردنیان.
به‌و واتایه‌ی که‌کۆمه‌له‌گه‌ش خاوه‌نی حه‌زو خولیای خۆیه‌تی و هه‌رگۆمه‌ڵگه‌شه
که ئیلهام ئه‌به‌خشێت تا خه‌وه‌کانمان چ ڕه‌نگ بن ئه‌مه‌ش پالپشت به‌و تیۆریه‌ی که‌باس له‌ره‌زامه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات ، تاک تیکۆشان ده‌کات
بۆ وه‌ده‌ستهینانی ڕه‌زامه‌ندی کۆمه‌ڵگا ئه‌ویش له‌ریگای جی به جێ
کردنی خواسته‌کانی کۆمه‌لگه که‌واته‌لیره‌وه تی ده‌گه‌ین که‌کۆمه‌ڵگه
هه‌رئه‌و بۆته‌ییه بوته مندالدانی خه‌ونه‌کانمان وخه‌می گه‌وره‌ش بۆ
به‌رجه‌سته‌کردنیانه.
ئیتر ئه‌وه سه‌رخان و ژێرخانی فکری کۆمه‌ڵگه‌یه که‌پێمان ده‌ڵێت چ
شتیک مۆده‌و سه‌رده‌میه‌و چ شتیکیش کۆنه‌و مۆدی به‌سه‌ر چووه،
پێزیسته ئه‌و ڕاستیه له‌بیر نه‌که‌ین که هه‌مووئه‌و پۆلین کاریه
هه‌ر‌هه‌ناوی کۆمه‌ڵگه و سنوری دونیا بینیه‌که‌یه‌تی.
مه‌به‌ستم ئه‌و مۆدو مۆدکارییه پیوه‌ر دونیابینیه‌کی گه‌ردونی یان
جیهانی نی یه به‌لکو ده‌ستکردی لۆکالییه.
هه‌ربۆیه‌شه زۆرجاری واده‌بیت ئه‌وه‌ی لای ئیمه مۆده‌و لای ئه‌وانی
تر تۆزی له‌سه‌رنیشتوه ،وه‌یان هه‌رهه‌مان مۆدی ئه‌وانی تر به‌شیوازی
خۆمان واته وه‌ک قازه‌که‌ی مه‌لای مه‌شهوری لێ ده‌که‌ین.
منیش ئه‌مه‌ویت لیره‌وه شه‌ره‌به‌ق وه‌ک مۆدیلیکی گۆره‌پانی سیاسی
کوردستان بناسینم.
بۆئه‌وانه‌ی که تیناگه‌ن که شه‌ره‌به‌ق چی یه؟ شه‌ربه‌ق جۆره
خۆلیایه‌که لای هه‌ندیک که‌س که زیاترڕاوه‌چیه‌کان بالنده‌ی که‌و ئه‌و
کاره‌ده‌که‌ن هه‌لئه‌سن به‌به‌شه‌ڕدانی چه‌ندکه‌ویک ئیترئه‌وگۆرپانه‌ده‌بێته
گۆره‌پانی ئازایه‌تی خۆنواندنی پیاوه‌کان که‌کامیان به‌باشترین شێوه
که‌وه‌که‌ی ئاماده‌کردوه بۆئه‌و جه‌نگه وپیاهه‌لدان به‌خۆی و که‌وه‌که‌ی
ناشرینکردنی ئه‌وانی تر‌و دۆزینه‌وی عه‌یب وعار بۆیان ده‌بیته‌به‌شێکی
یارییه‌که.
ڕه‌نگه‌بپرسن ئه‌م هه‌قایه‌ته‌بۆچی؟ هه‌قتانه ئه‌مه بۆئه‌وه‌یه که
پیتان بلیم ته‌نها له‌دونیای ڕاوچیه‌کا‌ندا نی یه به‌ڵکو دونیا‌و
بازاڕی سیاسی کوردستان پریه‌تی له‌م ژاوه‌ژاوه ئه‌گه‌رته‌ماشابکه‌یت
نمونه‌ی زۆرمان به‌رچاو ده‌که‌ویت هه‌رله‌شه‌ره‌به‌قه‌که‌ی مامه و
کاکه نه‌وه عه ی‌ب نه بێت له ده مه بۆڵه کانی سه‌ر کانی ژنان ئه
چێت وه یان هه‌ندێک له‌سایته‌کانی ئینته‌رنێت وگۆڤارو رۆژنامه‌کان
وترۆپکی ئه‌مانه‌ش هه‌ردوکه‌ناڵی گه‌لی کوردستان و که‌ی ئێن ئێنه.
له هه‌واڵیکی که‌ی ئین ئین باس له‌دواکه‌وتنی موچه‌ی کارمه‌ندانی گه‌لی
کوردستان بۆماوه‌ی دومانگ کرا گه‌لی کوردستانیش باسی له ده‌ست له‌کارکیشانه‌وی
چه‌ندکارمه‌ندێکی که‌ی ئێن ئێنی کرد.
برواتان هه بیت ئه‌و زیاتر به لای پرنسیپه کانی جه‌نگی ده‌رونی دا
ده چێت نه ک پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری و په‌یمانامه‌ی سۆیندی شه‌رف،
دروستکردنی هه‌واڵ و هه‌والی دژ هه رله‌وه ده‌چیت له چیشتخانه‌ی ده‌زگا
هه‌واڵگرییه‌کانه‌وه بێت و دواتر خستنه بازاڕه‌وه به‌بی ئه‌وه‌ی
حساب بۆ ئه‌خلاقی رۆژنامه‌گه‌ری وهه‌ست و دونیابینی خه‌ڵک بکرێت ته‌نهامه‌به‌ست
شکاندنی ده‌رونی به‌رامبه‌ره ئیترگرنگ نی یه کێ له و نێوانه دا
زیان ده‌کات، هه‌ربۆیه دروست ئه‌وه ئه‌وشته‌یه که‌له‌گه‌ل شه‌ره‌ف
وپیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری یه ک ناگرێته‌وه.
وامان زانی له‌دوای جه‌نگی عیراق ئیران ئه‌و جۆره زمانه‌ش کۆتای دیت
به‌لام به‌داخه‌وه له‌شه‌ری ناو خۆ هیچ شتیک نه‌ما نه‌یکه‌ین به‌یه‌کتر
له‌وه‌ش به‌داختر دوای شه‌ری ناو خۆ له‌زه‌مه‌نی بونیادنانی بناغه‌ی
دیمکراتی و دروست بونی په‌رچه‌کرداریک که‌ناویان لی ناوه به‌رهه‌ڵستکار(معارچه)
رۆژبه‌رۆژ لیڤلی ئه‌و شه‌ره به‌سه‌رده‌که‌ویت.
کۆمه‌لگه‌یه‌ک به‌ئه‌ندازه‌ی ئاو و هه‌واو خۆراک پیویستی به‌گفتوگۆ و
لیک گه‌یشتن هه‌یه که‌چی شه‌ره‌به‌قی ده‌رخوارئه‌ده‌ن ئه‌وکۆمه‌لگه‌یه‌ش
وه‌ک ئاو قوتیئه‌دات نۆشی گیانی ئه‌کات و به‌ناو هه‌موو ره‌گ و ده‌ماره‌کانی
دا ده‌چیته خواره‌وه‌و به‌ده‌رمانیشی ئه‌زانیت به‌بی ئه‌وی ت‌ئ بگات
که‌ئه‌وه ژه‌هره نه‌ک ده‌رمان.
ئه‌مه‌له‌کاتیکدا کۆمه‌لگه‌ی ته‌ندروست ئه‌و کۆمه‌لگه‌ییه وه‌ک مرۆڤی
ساخله‌مه که‌له خه‌می ته‌ندروستی خۆی دایه و هه‌میشه خۆی له پیسی
و چه‌پلی به دورده‌گرێت و هه‌رئه‌و هه‌سته‌ش واده‌کات که سیسته‌می به‌رگری
جه‌سته‌ی به ریک و پیکی کاری خۆی ئه‌نجام بدات و به ئاسانی ته‌سلیم
نه‌بێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ئێمه له‌ومرۆڤه پیس پۆخڵه ئه چێت
که پێ ی وایه ژیان به‌بی ئه‌و پیس و پۆخڵیه هیچ چیژو واتایه‌کی نی
یه.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌بلیم ته‌نها ئافه‌رین و ده‌ست خۆشیه بۆئه‌و کۆمه‌لگه‌یه‌ی
که‌ئه‌مه خۆلیاو حه‌زه‌کانی و گفتوگۆی شارستانی و دبه‌یتی تاکه‌کانی
وکایه‌کانیه‌تی که سه‌رئه‌نجام ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی دونیابینی و
دروستکردنی فه‌لسه‌فه‌کانی ژیانکردن!
ماڵپه‌ڕی عه‌تا
ئه‌حمه‌د
|