په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١٠\٢٠١٥

دیسان کوشتنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک.


نەجم محەمەد     


خەڵکی تووڕەو ناڕازی کوردستان ھاتەسەرشەقام لە پێناوئازادی و ژیانێکی باشتر لە پێناو خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری لەپێناودابینکردنی مووچە ومافە مرۆییەکانی تریدا... داواکاری و موعانات و کیشەکانی خەڵکی کوردستان ئەمانەبوون نەک پرسی سەرۆکایەتی وململانێی حیزبی لە سەر پۆستی حکومی و ئیداری ئەمانە داواکاری و موعاناتی حیزبەکانە نەک خەڵکی بەداخەوە دیسانەوە خەڵکیان کردەوە قوربانی مەرامە سیاسی و بەرژەوەندەحیزبیەکانیان بەداخە وە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە خۆڕسکەکانی ئەم جارەی خەڵک لەلایەن حیزبەکانەوە دیسانەوە وە ک ١٧ی شوبات کرایەوە قوربانی ململانێ حیزبی و سیاسیەکان دیسانەوە ناڕەزایەتی و داواکاریەکانی خەڵک کوورتکرایەوە لە ململانێی دووحیزبی سیاسیدا وبەم جۆرەش جارێکی تر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکیان لە باربرد وتێکداوخۆپیشاندەران کرانە ئاژاوەگێڕ و تێکدەر ئەو خەڵکە ھاتە سەرشەقام لە پێناو ئازادی وژیانێکی خۆشگوزەران بەڵام ئیستا ئەو خەڵکە کەوتۆتە زیندان ودەسەڵاتدارانیش ئازادو خۆشگوزەران.


من پێم وایە دەسەڵات وحیزبەکان لەم خۆپیشاندانە خۆڕسکانە مەدەنیانە ترسان کەلەسەرەتاداھەموو کوردستانی گرتەوە بەدھۆک وھەولێریشەوە کەمایەی ھیواو ئومێدی خەڵکی بوو چاوەڕێ ی ھەرچی فراوانتروسەرتاسەری وئاسۆیەکی گەشی لێ دەکرا ھەربۆیە لەبەرژەوەندی دەسەڵات وحیزبەکانی نەبوو بۆیە بەھەموویانەوە تێکیانداولەناویان بردو سەرکوتیان کرد وبەداخەوە ئێستائەوی وباسی ناکرێ ماف و داواکاری خەڵکە ودیسانەوە داواکاری و مافەکانی خەڵکی کرایە وە بەژێرململانێ حیزبی وسیاسیەکانی حیزبەکان لەسەر پۆست وکورسی و خوێنی پێنج مرۆڤیان ڕشت لەپێناوپارێزگاری لەلۆگۆی حیزب و لە کێلونی دەرگا ولەشووشەی پەنجەرەو لەدۆڵاب و مێزو دیواری بارەگای حیزبی چەکداربەداخەوە کیلونی دەرگاوشووشەی پەنجەرە بەنرخترە لەخوین وگیانی مرۆڤە بێ بەشەکانی کوردستان ئەوانەی دەڵێن خوێنی ھاوڵاتیان بۆ ئێمە گرنگترە لە بارەگا درۆدەکەن ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە من بەھەموو حیزبەکان دەڵێم بەسیە ئیتر بەسە بارەگا حیزبیە چە کداریەکانتان دوور خەنەوە لەناو شارەکان وبیبەنە دەرەوەی شاربۆ ناو زەویە دۆنمەکانتان وبۆناو باخە سیاج کراوەکانتان بۆ سەر گردو تەپ وسەربازگەکانتان چەک وبارەگاکانتان لە خەڵک دوور خەنەوە...
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک