١٧\۴\٢٠١٠
دیسان سووکایه‌تی
به قوربانیانی ئه‌نفال کرایه‌وە
ئاڵای عێراقی لێ بوو، نوێنه‌رانی داگیرکه‌ران دیار نه‌بوون
تاڵه‌بانی و بارزانیش ته‌نها به نامه.
ئاسۆ بیارەیی
له کۆبوونه‌وەیه‌کی ماته‌مینی جه‌ماوەریدا
له شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵدا ڕۆژی ١٣/٤/٢٠١٠ پێشوازی هێنانه‌وەی ئێسکی
١٠٤ منداڵ و دوو ژنی کورد که به‌دەست عه‌رەب له ئه‌نفالی ١٩٨٨ تیرۆر
کرابوون، به ئامادەبوونی هه‌ندێ له سه‌رانی حکومه‌ت سازکرا. ئه‌وەی که
له‌و ماته‌مینه جه‌ماوەرییدا دیارنه‌بوو، نوێنه‌رانی حکومه‌تی داگیرکه‌ری
عه‌رەبی عێراق و نوێنه‌ری بیانی، هه‌رچه‌ندە ئالای ئه‌نفال(عێراق) له‌پاڵ
ئالای کوردستاندا دەشه‌کایه‌وە. نه تاڵه‌بانی نه سه‌رۆکی هه‌ریم
ئامادە نه‌بوون، ئه‌وە خاڵکی لاوازی تری ئه‌و پێشوازیه بوو. لێرەشدا
دیسان جۆرە جیاوازیێکی زەق له‌نێوان هێنانه‌وە ئێسکی بارزانییه‌کان و
قوربانیه‌کانی تردا دیاربوو. شایه‌نی باسه ماته‌مینی هێنانه‌وەی
بارزانیه‌کان به ئامادەبوونیک و پێشوازیێکی گه‌رمتر به‌ڕێوە چوو.
له‌هه‌مووی سه‌یرتر که‌سوکاری قوربانیانی به‌پێیه‌وە وەستابوون، به‌لام
سه‌رکردەی هه‌ندێ حزب وەک شیخه‌کانی السعود و میرەکانی که‌نداو له‌سه‌ر
قه‌نه‌فه‌ی دوا مۆدیل دانیشتبون. ئه‌وەش دیسان نیشانه‌یه‌کی ترە که هه‌ندێ
له‌و سه‌رکردانه چۆن به نزمی دەڕواننه ئه‌وانه‌ی که بێ دەسه‌لاتن. ئه‌وه
جۆرێکه له جیاوازی کردن. دیمه‌نێکی تری نه‌شیاوی ئه‌و ماته‌مینییه،
ڕه‌نگی تاجه گوڵینه‌ی پارتییه‌کان بوو که هه‌ر یه‌که له‌سه‌ر ڕه‌نگی
پارتییه‌که‌ی خۆی ڕازاندبوویه‌وه، ته‌نها ڕه‌نگی گوڵه‌کانی نوێنه‌ره‌که‌ی
ینک نه‌بێت که ره‌نگاو ڕه‌نگ بوون، که دورنیه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش عه‌یبی
لێ نه‌هاتایه تاجه گوڵینه‌که‌ی له گه‌لای سه‌وز پێشکه‌ش ده‌کرد.
نیچیرەڤان بارزانی خاڵێکی گرنگی له وتارەکه‌یدا دەرهه‌ق به قوربانیه‌کانی
ئه‌نفال و که‌سوکاریان بزواند که هێشتا هیچ که‌س به‌و زەقیه وه‌ک
لێپرسراوێکی حکومی باسی نه‌کردووە. ئه‌و خاڵه‌ش پێوەند بوو به گوێ نه‌دانی
عه‌رەبی داگیرکه‌ر به کارەساتی ئه‌نفال و گوێ نه‌دانی وڵاتانی ئیسلامی
به‌و تاوانه. به‌ڵام نێچیره‌ڤان باسی ئه‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی نه‌کرد که
ئه‌مڕۆ له‌ڕیزی پارتی و لایه‌نه‌کانی تردا هه‌ن که ئه‌وان بوون خوێنی
ئه‌و منداڵ و ژنانه‌یان بۆ قازانجی خۆیان فرۆشت. ئه‌گه‌ر نیچیرەڤان
خواست دەکات ئه‌نفال وەک جینۆسایدا له‌لایه‌ن عه‌رەبی داگیرکه‌رەوە
بێته ناسین دەبێت پێشه‌کی له‌ماڵی خۆیه‌وە دەست پێ بکات، لێ ئه‌گه‌ر
پارتییه‌که‌ی(پ‌د‌ک) ئه‌نفالچییه‌کی وەک ته‌حسین شاوەیس و قاله فه‌رجی
داڵدە دابێت که دەها ژن و منداڵ و گه‌نجیان کردووەته قوڕکی سوپای ئه‌نفالی
عه‌رەبانه‌وە، عه‌رەبی داگیرکه‌ر چۆن یه‌کێکی وەک حه‌جاج ڕاپێچی دادگا
دەکات! بۆیه گرنگه کورد، ناساندنی ئه‌نفال وه‌ک پاکتاوکردنی نه‌ژادی
و توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له خۆیه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.
یادکردنه‌وه‌ی شالاوی ئه‌نفال و هاوخه‌می قوربانیه‌کانی کاریکی پێرۆز و
مرۆڤانه‌یه، به‌ڵام هێنانی قوربانیه‌کان بۆ سه‌ر تیڤیه‌کان و به‌کار‌هێنانیان
بۆ کاری سیاسی و،،هتد، هه‌لدانه‌وه برینه‌کانیان، شکاندنی که‌سێتیانه
و دووباره ئه‌نفالکردنه‌وه‌یانه. بۆیه پیویسته ئیدی راگه‌یاندی
کورد واز له‌و جۆره میتوده قێزه‌ونانه بهێنێت. باسێکی تری گرنگ ئه‌وه‌یه
که قه‌ره‌بووی قوربانیانی ئه‌نفال ته‌نها به‌چه‌ند خانوێک و به‌رزکردنه‌وه‌ی
موچه‌کانیان نه‌بێت، به‌ڵکو قه‌ره‌بووی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیان
پیویسته، ئه‌وه‌ش به سزادان و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆک جاش و
سیخوڕانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارن له ناو پارتییه‌کاندا که ڕۆژانه له‌به‌ر
چاویانن. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئیدی ئالای شومی ئه‌نفال(ئالای عێراقی عه‌ره‌بی
داگیرکه‌ر) و وتار به زمانی عه‌ره‌بی له‌و جۆره ماته‌مینیانه‌دا که
برینی قوربانیانی پێ ده‌کولیته‌وه قه‌ده‌غه بکرێت. ده‌بێت هه‌رشتێک
که بۆنی ئه‌نفالی لێوه بێت له کوردستان نه‌مێنێت.
١٣\٤\٢٠١٠
|