دیسانه‌وه تورکیا و نه‌خشه‌یه‌کی تری کوردستان.
هۆشیار ئه‌حمه‌د
له‌ناوبردنی کوردیش له‌سه‌رده‌می ئیتیحادی ته‌ره‌قیه‌وه به ئاشکرا پراکتیزه کراوه و پاشا‌و مارشاله کوردکوژه‌کانی وه‌ک عیسمه‌ت ئینونو فه‌وزی چه‌خماخ جه‌مال گورسه‌ل به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیه‌وه که‌مته‌رخه‌میان نه‌نواندووه له سوورکردنی مێژووی کۆماره‌که‌یان به‌خوێنی کورد .
ئه‌وان که‌نه‌وه‌ی کۆده‌تاچیه‌کانی 27ی مایسیان پێ‌ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ پاشاکانی به‌ره‌ی دووه‌می کۆده‌تاچیه‌کانی ئه‌یلولی ساڵی 1980 که دواهه‌مینیان جه‌نراڵیان ئولکه‌ر باش بووغه، درێژه‌ده‌ری چاره‌سه‌ری جه‌لادانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد بوون.
لێره‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمان هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و مێژووه خوێناویه نیه، به‌ڵکو ئه‌و چه‌ند دێڕه پيویست بوون بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی تورک خۆی به واڕسکیش ڕه‌گه‌زپه‌رست شۆڤێنی نه‌بێ ، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ڕێپێڵگه‌ی په‌روه‌رده‌ییان تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش نه‌گونجا و نامرۆڤانه‌یه (بڕوانه یاسای سه‌ره‌کی ووڵات ژماره104 تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌ی مناڵان) که ته‌نها مرۆڤی فاشی و خۆ به‌زلزان به‌رهه‌مدێنێ. ڕێکه‌وتی ئه‌مرۆ که ده‌کاته28/10 دیسانه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی پار که کۆنگریسی ئه‌مریکی نه‌خشه‌یه‌کی کوردستانی گه‌وره‌ی بڵاوکردبوه که پارته نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی تورکیای هارکردبوو ، ئه‌مریکا نه‌خشه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه که رۆژنامه‌ی ( ته‌رجومان ) ته‌نها نه‌خشه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه به‌بێ ژێرنووس له ژێر ناونیشانی (ئه‌مه چ جوورئه‌تێکه) که‌ده‌بوو بینووسیبایه ئه‌مه چ کوفرێـکه.
|