به‌ناز گه‌ڵاوێژ من عاشقێکی نوێم قژم بۆ نوێژ راده‌خه‌م درێژتر له رێگاکانی کانی.
من عاشقێکی نوێم جه‌سته‌م به گوڵ ده‌شۆم مه‌مکۆڵه‌کانم ده‌ده‌مه هه‌تاو هه‌ناسه‌م به تاڤگه.
من عاشقێکی نوێم له ده‌روازه‌یه‌کانی ئاوه‌وه دێم، ماچێکم پێیه ره‌گی په‌نگره مه‌وداکانی ئاگر.
من ره‌نگه دوا عاشقی وڵات بم له ره‌حمی رۆحه‌وه هاتووم بۆ ئاوێزانی له‌ش.
سڵاو له میهره‌بانی سڵاو له ئاره‌زوو.
من به‌نازم کچی گیا ره‌چه‌ڵه‌کی باوکم ده‌چێته‌وه سه‌ر ره‌هێڵه ره‌گی دایکم بێچووی گڕه و هه‌موو شه‌وێ له ژێر چه‌رچه‌فێکی دی وه‌ک کازێوه چاو هه‌ڵدێم،
هه‌موو شه‌وێ خۆم به رووباری حه‌زدا هه‌ڵده‌واسم تا تخووبه‌کانی ئاره‌زوو،
هه‌موو شه‌وێ پرچم له دوا کانیاو هه‌ڵده‌کێشم نوورێکی سپی رۆ ده‌چێت له‌شمه‌وه.
من به‌نازم کچی ئاگر ره‌چه‌ڵه‌کی باوکم بڵێسه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر با ره‌گی دایکم ره‌شه‌بایه له ناو چاوی گیا،
من شه‌ڕانی ترین شاعیری میرنشێنم
ته‌نها به ئاو هێوڕده‌بمه‌وه.
|