په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٩\٢٠٢٠

دوا دەەنگوباس سەبارەت بە بارودۆخی پەنابەران لە تورکیا و ئەوروپا.

 


چەند کەسێک بە تۆمەتی بە ئەنقەست سوتاندنی کەمپی پەنابەرانی مۆریا دەستگیرکران.

پۆلیسی یۆنانی رایگەیاند ٥ کەسیان بە تۆمەتی سوتاندنی کەمپی مۆریایی پەنابەران دەستگیر کرد کە بە ئەنقەست کەمپەکەیان سوتاندبوو وەزیری پارێزگاریکردن لە هاوڵاتیان لە حکومەتی یۆنان ڕایگەیاند دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارانە وەڵامە بۆ گشت ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەمان دەکرا.
لە کاتێکی تردا پۆلیسی یۆنانی دەستگیرکردنی شەشەمین تاوانبار بە سوتاندنی کەمپی مۆریای ڕاگەیاند لەدوای چەند کاتژمێرێکی کەم لەدەستگیرکردنی تاوانباری شەشەم لەناوچەی پێشوازی کردنی پەنابەران لە شاخی نیوس سەر بەدوورگەی (ساموس) ئاگر کەوتەوە هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرانەبوەو لیکۆڵینەوە بەردەوامە.

 

 

 

ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران.

مۆغەڵا: ڕێکەوتی ١٦/٩/٢٠٢٠ لە ناوچەی کادیرکایورنو سەر بەشاری مۆغەڵا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ٥٤ پەنابەر ڕزگارکران دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
ئەزمیر: ڕێکەوتی ١٧/٩/٢٠٢٠ لەناوچەی تششمە سەر بەشاری ئەزمیر ٦ پەنابەر بۆ مەبەستی رزگارکردنیان پەیوەندیان بە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە کردوو ڕزگارکران.
بالیکسیر: ڕێکەوتی ١٧/٩/٢٠٢٠ لە نزیک دوورگەی نیکید لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ٣٢ پەنابەر لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە پێشتر لە سنوری دەریایی یۆنان دیپۆرتکرابوونەوە.
ئەنتاڵیا: ڕێکەوتی ١٧/٩/٢٠٢٠ لەناوچەی غازی پاشا سەر بەشاری ئەنتاڵیا لە دوو بەلەمی چوپدا ٣٠ پەنابەروو قاچاخچیەک دەستگیرکران.
یۆنان: ڕێکەوتی ١٨/٩/٢٠٢٠ لە نزیک کەناری شاری کیباریسیا سەر بە ووڵاتی یۆنان دوای نزیک بوونەوەی ٥٠ پەنابەر لە و شارە داوای هاوکاریان لە پۆلیسی ناوچەکەکردوو سەرجەمیان ڕزگارکران.


هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


ئەڵمانیا بریاریدا پەنابەری پتر لە یۆنان وەرگرێ.


هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند لە دوای سوتاندنی کەمپی مۆریا حکومەتی ئەڵمانیا وەک هاوکاری و پشتگیریکردنی حکومەتی یۆنان لە بواری پەنابەراندا بڕیاریدا ١٥٥٣ پەنابەری تر لە دوورگەکانی یۆنان وەربگرێت بەتایبەتی لە کەمپی مۆریا لەدوورگەی لیسفوس بەڵام ئەو پەنابەرانەی مافی پەنابەریان لە یۆنان پێدراوە.
حکومەتی یۆنانیش پێشوازی لە بریارەکەی ئەڵمانیا کردوو ڕاشیگەیاند بەردەوام دەبن لە بە هاناوەچونی پەنابەرانی کەمپی مۆریا کە بەهۆی سوتاندنی کەمپەکە سەرگەردان بوون وە ڕاشیگەیاند بەردەوامین لە ئامادەکردنی کەمپی کاتی بۆیان.

 

 

ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


بەلەمێکی پەنابەران لە یۆنان ژێر ئاوکەوت.


هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند رێکەوتی ١٤/٩/٢٠٢٠ بەدووری (١٩)کم لە دوورگەی کریت لەڕۆژهەڵاتی یۆنان لەدەریایی ئیجەدا لەکەش و هەوایەکی زۆر سەخت و نالەباردا بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت.
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانیش ڕایگەیاند هێشتا ئاشکرا نیە چەند پەنابەر لەسەر بەلەمەکە بوون وە لە کوێشەوە هاتوون یان بەنیازی کوێ بوون بەڵام توانیمان ٥٧ پەنابەر ڕزگاربکەین لەگەڵ دۆزینەوەی سێ تەرم کە ژنێک و دوو منداڵن.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان لەنیو بەلەمەکەدا پەنابەرانی کوردیشی تێدا بووە. بۆ مەبەستی گەڕان و دۆزینەوەو ڕزگارکردنی پەنابەانی بێسەرو شوێنی بەلەمەکە چەندین کەشتی دەریایی پۆلیسی ئێشکگرو سەربازی و هەلیکۆپتەری یۆنانی بەردەوامن لەگەڕان لە ناوچەکە.

 

 

ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


سکرتێری فیدراسیۆن سەبارەت بە کەیسی ''بەیان'' نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی سوێد کرد.

:
دۆێنێ لە نامەیەکدا کە وێنەی ئاڕاستەی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن کراوە"دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی داوا لە ستیڤان لۆفین سەرۆك وەزیرانی سوید دەکات مافی شۆێنی نیشتەجێ بوون بۆ بەیان حەسەن بگێرنەوەو داوای پەنابەری بەفەرمی بۆ بناسێننن".
هەر لەنامەکەدا هاتووە" گوشار هێنان بۆ گەڕانەوەولێسەندنەوەی شۆێنی نیشتەجێ بوونی لەلایەن حکومەتەکەتانەوە پێشیلی ئاشکرای بڕیاری دادگای ئەوروپایە بۆ مافەکانی مرۆڤ وبڕیارنامەی جنیفە سەبارەت بە مافەکانی پەنابەران..".
هەر لەنامەکەدا "دەشتی جەمال ئاماژە بە دۆخی ژنانی کوردستان لە ژێر سایەی دەسەلاتدارانی کوردستان وکوشتن وستەمکێشی وجیاکاری و ژیر پێنانی مافەکانی ژنان دەکات لەکوردستاندا ...".
لە ئێستادا بەیان حەسەن کچە پەنابەرێکی کورد لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە لێسەندنەوەی خانووبەرەو ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەری لە سوید لە ئەمشەوەوە لەبەردەم شارەوانی شاری سۆنسڤال مانگرتنی ڕاگەیاندوەو، لە پەیامێکی ڤیدیویدا بەیان حەسەن داوا لە ڕای گشتی دەکا.
 

 

١٥\٩\٢٠٢٠ - بەریتانیا - لەندەن

ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


بەیان لەبەردەم شارەوانی سوێد مانگرتنی راگەیاند.


بەیان حەسەن بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"لە نارەزایەتی بەرامبەر بە لێسەندنەوەی خانووبەرەو ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەریم لە سوید ئەمشەو لەبەردەم شارەوانی شاری سۆنسڤال مانگرتنم ڕاگەیاند.."
بەیان ئەوەشی ووت"ماوەی دوو هەفتەیە شۆینی ژیانییان لێسەندومەتەوە وبێ جێگام و گوشارم بۆ دەهێنن تا ڕازی بم بە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ کوردستان.." .
بەیان حەسەن ئەوەشی ووت"خاوەن پێداویستی تایبەتم ماوەی ٩ساڵە لە ولاتی سوید ژیان بەسەردەبم و وەڵامی پەنابەریم ڕەتکراوەتەوە..".
بەیان حەسەن لە پەیامێکی ڤیدیویدا داوا لە ڕای گشتی دەکات پەیامە ڤیدیۆیەکەی بلاو بکەنەوە.
لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەل سکرتاریتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بە کەیسی بەیان ووتیان"لە نارەزایەتی بەرامبەر بە لێ سەندنەوەی شۆینی ژیان وڕەتکردنەوەی داوای پەنابەرێکەی بەیاندا، سکرتێری فیدراسیۆن نامەی ناڕەزایەتی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی سویدوسەرجەم دام دەزگا پەیوەندیدرەکان کردوە وە هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەر بەرامبەرپێشێلکردنی مافەکانی بەیان حەسەن وە وەرگرتنەوەی شۆێنی ژیانی..".

 

 

ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

کەمپێکی نوێ بۆ پەنابەرانی کەمپە سوتاوەکەی مۆریا دروستکرا.

هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بە چاودێری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان و بە هاوکاری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی کەمپێکی نۆیی کاتی بۆ سێ هەزار پەنابەری کەمپە سوتاوەکەی (مۆریا) لە دوورگەی لیسڤۆس لە ناوچەی (ییسا) دروستکرا بەڵام سەرۆکی شارەوانی میتیلی ( ستراتیس کیتلیس ) دژایەتی خۆی بەدروستکردنی کەمپی نوێی بۆ پەنابەران دەربڕی و ڕایگەیاند سیاسەت و هەڵوێستی شارەوانی کەمکردنەوەو دەرکردنی پەنابەرانە لە دانیشتوانی ناوچەکەو دوورگەکە.، هەروا گوتیشی ڕێگەنادەین و کاردەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو کەمپە.

 

ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن

 


 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک