٢٨\٢\٢٠١٧
دواندنی قوون!

فهرهاد مازێ
بە ماندووبوون لە دایک بووم
ماندووم لە ماندووێتیی
پشووی ژیان
بە تەنیایی لە دایک بووم
لە تەنیایی تەنیاترم
لێمگەڕێ تەنیایی با خۆم بم
بە شەڕ لە دایک بووم
شەڕ لە جەنگ دەکەم
جەنگەو شەڕێکی گەورەیە ئێرە
بریندارم؛ برینی رەنگ.. برینی ئاین.. برینی بیر.. برینی خوام
تەنیا و ماندووم.. ئەو شەڕە تەواو نابێ.. چ بکەم
رەقترە لە مردن ژیان
نەرمترە لە ژیان
مردن
بۆ ئەوەی نەمرم لێرەم
دەزانم رۆژێ مردن دێ..
کە هاتیش پێی دەڵێم: ''بە گونمەوە.. تۆ
دواکەوتی تڕکەن''
هەیە زمانی وشکە
هەیە ناخی
هەشە مەژیی
ئاو بشۆنەوە و خڕنووک بڕوێنن
رووتبنەوە و فوو لە باکەن
بە گان چووین بۆ ژیان
گەمەی ئازادیی و نان کۆتایی نەهات
کاتی خەوە
هەمیشە تف لە ئاسمان دەکەم و گووش لێرە
زیندووێکی مردووم و پڕم لە بێدەنگیی
لەوەتەی هەم
بە گان و گەمژەیی و گووەوە گرتوومە کوڕی خوا
یان لە ئاودەستە یان لە جەنگە خوا
قەپاڵ لە کات دەدا
چڕنووک لە ژیان دەدا
چڕنووک لە کات دەدا
قەپاڵ لە ژیان دەدا
نینۆک و ددانەکانت تیژن
خوا
مرۆڤ هەیە زوو گەرم دەبێ و
زووش سارد دەبتەوە
دەیگوت لەگەڵ زۆر شێر نەڕاندوومە هاوڕێکەم
هەشە کە گەرم بوو هەفتەکی دەوێ تا ساردببتەوە
دەیگوت لەگەڵ زۆر پشیلە میاواندوومە هاوڕێکەم
مرۆڤ هەیە کە گەرم بوو مانگ و ساڵی دەوێ تا ساردببتەوە
دەيگوت لەگەڵ زۆر کەر زەڕاندوومە هاوڕێکەم
هەشە بە گەرمیی بووە و مردن ساردی دەکاتەوە
تەنیا و ماندووم
شەڕی ژیان تەواو نابێ هاوڕێکەم
هاوڕێکەم دەڵێ
لەگەڵ قوونی خۆت بدوێی جوانترە لە دواندنی خوا
تڕکردنیش ئارامترە لە ئایدیۆلۆژیا و لە ئاین
گوو لە خاک کە.. گوو لە نیشتمان و سنوور و زەریا و لە کیشوەر کە..
ئەو هەسارەیە ئاودەستێکی گەورەیە
خوا و ئاینیش هەروا
منیش دەڵێم:
''چوونە چیا لە چوونە ناو پەرتووک جوانترە
چوونە چیا لە چوونە ناو نووسین خۆشترە
چوونە چیا لە چوونە ماڵەوە ئارامترە''
کاتی خەوە
هەمیشە تف لە ئاسمان دەکەم و گووش لێرە
زیندووێکی ماندووم و پڕم لە بێدەنگیی.
ماڵپهڕی فهرهاد
مازێ
|