له مه‌رگه‌وه بۆ فروخ پاشا و مه‌مه‌نداغای فانی.
سه‌ردار پشتده‌ری
شارۆچکه‌ی مه‌رگه شارۆچکه‌یه‌کی بچکولهیهو کۆنیهکهی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریه‌تی میده‌کان، ده‌که‌وێته نێوان پشده‌رو شارۆچکه‌ی دوکان، هه‌لسوکه‌وتی جوغرافیایی شوێنی ئه‌و شاره رێگای به‌وه نه‌داوه که ئه‌و شارۆچکه‌یه گه‌وره ببێ، بێجگه له‌وه‌ش به‌درێژی مێژوو هیچ داگیرکه‌رێک بایه‌خی به‌و شارۆچکه‌یه نه‌داوه‌و هه‌ر وه‌ک کوێره گوندێک ته‌ماشایان کردووه.
هه‌لسوکه‌وتی جوغرافیایی و نیشتمانپه‌وه‌ری دانیشتوانی شارۆچکه‌ی مه‌رگه کارێکی وای کردووه که له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا مه‌رگه ببێته مه‌ڵبه‌ندی شۆڕشگێران کوردایه‌تی، که‌م شۆرشگێر هه‌یه رێگای نه‌که‌وتبێته ئه‌و شارۆچکه‌یه‌و نان و نمه‌کی خه‌ڵکی ئه‌وێ نه‌کردبێ.
له‌سه‌رده‌می په‌یدا بوونی ئیسلامداو هاتینی له‌شکری عه‌ره‌بی له ژێر ئاڵای ئیسلامدا بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان، له‌شکرێکی ئێسلامی عه‌ره‌بی به‌ره‌و شارۆچکه‌ی مه‌رگه هاتووه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا شارۆچکه‌یه‌کی به‌ناوبانگ بووه ، قاره‌مانێکی شاری مه‌رگه به‌ناوی فروخ پاشا لێیان راپه‌ریوه‌و ئهوهندیی لێ کوشتوون که ده‌یان قهبرهستان له لاشه‌ی عه‌ره‌به‌کان دروست کراوه، فروخ پاشا وای لووتی عه‌ره‌به‌کان شکاندووه که نه‌توانن جارێکی تر روو له مه‌رگه بکه‌نه‌وه.
داستانی فروخ پاشا بۆته په‌یڕه‌و و پڕۆگرامێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌رزیه‌ک بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌کانی پشده‌رو بیتوێن و مه‌رگه، داستانی فروخ پاشا ده‌یان شاعیر‌و لاوک بێژی نه‌ته‌وه‌یی له‌و ناوچانه دروست کردوون.
مه‌مه‌ند ئاغای فانی یه‌کێک بووه له‌و که‌ڵه شاعیره نه‌ته‌وه‌یانه‌ی که له شاری مه‌رگه له دایک بووه‌و به پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵکه ئیسلامیه‌کان هه‌ر له منداڵیه‌وه له قهبرهستانهکان به‌ردی له‌سه‌ر سینگی کورده شۆڕشگێره‌کان هه‌ڵگرتوه‌و له سه‌ر سینگی عه‌ره‌به داگیرکه‌ره‌کانی داناوه، له‌سه‌ره‌تادا به‌ده‌نگ و ئاوازه‌وه شیعری نه‌ته‌وه‌یی ووتووه‌و دوای ئه‌وه‌ش که په‌نای بۆ خوێندن بردووه‌و توانیویه‌تی قه‌ڵه‌م بجولێنێ، که‌مته‌رخه‌می نه‌کردوه له داڕشتنی شیعره جوانه‌کانی.
مه‌مه‌ند ئاغای فانی کوردێکی کورد په‌روه‌رو کۆک و پۆشته‌و جل و به‌رگی کوردی ده‌پۆشی، به‌ناو ئاغا بوو، به‌ڵام له دڵ و ده‌روون دا هه‌ژار دۆست بوو، پیاوێکی رووخۆش و قسه خۆش و کوردپه‌روه‌ر بوو، حه‌زی له تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ چینی شۆڕشگێر ده‌کرد، دژی خه‌ڵکی زۆردار‌و ئه‌و که‌سانه بوو که سه‌ریان بۆ رژێم شۆڕ ده‌کرد، وه‌ک جوتیارێک هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کردو به ده‌ستی خۆی کشتوکاڵی ده‌کرد بۆ بژێوی ژیانی.
مه‌مه‌ند ئاغای فانی وه‌ک هه‌زاران نوسه‌رو شاعیری تر ده‌ردی نه‌بوونی دیوه‌و ماڵ و منداڵی به ده‌رده‌سه‌ری به‌خێو کردوه، زۆربه‌ی کوڕه‌کانی له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌م و شیعر گه‌وره کردوون، کاک که‌مال میراوده‌لی و کاک سه‌لیم و کاک فه‌ره‌یدون وه‌ک باوکیان په‌نا بۆ نوسین و شیعر ده‌به‌ن، کاک که‌مال و کاک فه‌ره‌یدون بێجگه له‌وه‌ی که خزمه‌تی باوکی خۆیان کردووه، ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییان به‌جێ هێناوه له کۆ کردنه‌وه‌ی شیعره‌کانی باوکیان و به چاپگه‌یاندنی کتێبێکی 920 لاپه‌ڕه‌یی به‌ناوی دیوانی فانی.
مه‌مه‌ند ئاغای فانی پێش 50 ساڵ شیعرێکی نوسیوه به ناوی ناڵه‌ی شێرانی برسی نوسیوه که ده‌قاو ده‌ق له‌گه‌ڵ بار‌و دۆخی ئه‌مڕۆ دێته‌وه:
ناڵه‌ی شێرانی برسی .
ئه‌م شکایه‌ت نامه‌یه باسی دوژمنی هاوخانهیه گورگی ماڵی خوێنی رشتین بۆ خه‌تای بێگانه‌یه گه‌ر بناڵێنم له جه‌وری ئه‌جنه‌بی شێتانه‌یه مڵک و میلله‌ت کوشته‌ی ئه‌م جۆره میکڕۆبانهیه
شێری بسیم شێری برسی تا ده‌وامی بێ نه‌فه‌س بۆ حه‌قی خۆم تێ ده‌کۆشم نامه‌وێ بیده‌م به‌که‌س
با له‌من گوێ راگرن شێرانی برسی نیشتمان تا حه‌قیقه‌تیان یه‌ک یه‌ک بۆ بکه‌م به‌یان ئه‌وکه‌سانه‌ی بوونه سه‌ددی رێبازی ژیان رهجعیانی گه‌ل فرۆس و ئاشنای نا ئاشنان
شێری برسیم شێری برسی مه‌یلی فه‌وتانم ده‌که‌ن قه‌ستی زه‌وتی نیشتمان و حه‌پسی لاوانم ده‌که‌ن
رۆژو شه‌و ته‌گبیریان بۆ زه‌وتی ماڵی میلله‌ته کوشتنی بێچاره‌یان لا زلترینی جورئه‌ته ژینی کۆمه‌ڵیان به‌خۆشی لا بناغه‌ی ئافاته بۆیه هه‌رکه‌س غه‌م زه‌رده‌و رهنجوروی ئاهی حه‌سره‌ته
شێری برسیم شێری برسی راپه‌رینم چاره‌یه سواڵ و سووکی و ده‌ردو مه‌ینه‌ت هه‌ر به‌شی بێکاریه
ئه‌و چنارانه چهقاندمن به‌سه‌د که‌یف و سرور به‌ره‌و گه‌ردوون ده‌چوون هه‌روه‌ک خه‌رمانی نوور پیاو ده‌بووه حه‌یرانی زینهتیان له نزیک و دوور گشتیان بێ حه‌ق بڕی بۆ داره‌ڕای قه‌سرو قسور
ئه‌م شیعره 6 لاپه‌ره‌یه‌و له لاپه‌ڕه‌ی 310 دا نوسراوا، کتێبه‌که له خوارووی کوردستان چاپ کراوه‌و له کتێبخانه‌کان دا ده‌ست ده‌که‌وێت.
له‌نده‌ن 12 – 1 - 2008
|