٢٩\٣\٢٠١١
دوانی هه‌نارێک.

هاوڕێ ره‌ش
هه‌نارێکم
له پایزه گه‌رمه‌سێره‌کاندا
ره‌گی ئه‌شقێکم له خاکی دڵتا چاند
له‌و پایزه
شۆڕه‌بیه‌کی گه‌ڵا سه‌وزم کرده هاوڕێ و
له ته‌نیشت تۆوه ماڵم بۆ ڕوان
وا مه‌زانه ئه‌و هه‌ناره له‌و پایزه‌دا
بۆ ٢٨ ساڵ چاوه‌ڕوانی ناتوانێ بژی
وا مه‌زانه ئه‌و شۆڕه‌بییه به دوو رۆژی ته‌مه‌ن
ده‌بێ به خزمه‌تگای خه‌زانستان
ئه‌وان په‌یامێکیان پێیه
هۆ کچه‌که‌ی شه‌وی باران
په‌یامی ئه‌شقێک نییه بۆ گریان
ئه‌وان هاوڕێتن
هاوڕێی ئێواره‌ی شه‌قام
هاوڕێی زانکۆ
زانکۆی حه‌زی جوان
بۆیه له‌م شه‌وه‌ی که هه‌ناری
حه‌ز
له باخه‌ڵی تۆدا
ویستی من بدوێنێ
دڵی مه‌شکێنه ده‌یه‌وێ
وه‌ک هاوڕێ
وشه به گوێی مندا بچرپێنێ.
٢٧\٣\٢٠١١
hawrerash@yahoo.com
|