٢٩\١\٢٠١٢
دوا ساتەکانی
رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

شرۆڤە و لێکدانەوە: هۆشیار حوسێن
"ئەسەد و رژێمەکەی بە رەشەکوژیی زیاتر لەبەرامبەر گەلانی سوریا،
ئەوەندەی دیکە خێراتر گۆڕی دەسەڵاتەکەی خۆیان دەکۆڵن، ئەو پێداگری و
ھەڵە گەورانەی رژێم، فاکتەرەکانی دەستێوەردانی دەرەکی رەواتر و خێراتر
دەکات".
خاڵەکانی پرۆژەی "رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گەورە" ی ئەمریکا دایھێنابوو،
ئیدی یەکە یەکە زەمینەی زیاتری بۆ دەڕەخسێندرێت و ھێدی ھێدی جێبەجێ
دەکرێن.
ھەر لەو چوارچێوەدا شانۆگەری سوریا بەردەوامە، ھەرچەندە چەند دەیەیەکە
رژێمێکی دیکتاتۆر حوکمی سوریا دەکات، بەڵام ئەگەر فاکتەری پێویستی بۆ
ئامادە نەکرابا و نەکرێت، ئەوا لەبەر ھۆکارەکانی "عروبە" و ناکۆکی
نێوان عەرەب و ئیسرائیل و تەنانەت کە سوریاش لایەنێکی سەرەکی
ناکۆکییەکەیە -ھەر ھیچ نەبێت وا ناسراوە -، دیسان پاڵپشتی و ھاوکاری
رووسیا و چین، لە لای دیکەش ھاوپەیمانی ئێرانی شیعە و ئێراقی شیعە یان
نیمچە شیعە، ھەروەھا حزبوڵڵا و حەماس و گەلێک ھۆکاری دیکەش، لێدان و
روخاندنی رژێمی سوریا بە تەداخولی ھێزی دەرەکی، ئەگەر مەحاڵیش نەبێت،
ئەوا زۆر زەحمەت بوو.
ئەسەد و رژێمەکەی بە رەشەکوژیی زیاتر لەبەرامبەر گەلانی سوریا،
ئەوەندەی دیکە خێراتر گۆڕی دەسەڵاتەکەی خۆیان دەکۆڵن، ئەو پێداگری و
ھەڵە گەورانەی رژێم، فاکتەرەکانی دەستێوەردانی دەرەکی رەواتر و خێراتر
دەکات.
باشە زلھێزەکان ئەوانەی خاوەنی پڕۆژەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستن، گەر بیانوو
و ھۆکاری بە ئامانجگرتن و دەستوەردانی سوریایان نەبێت، چۆن بتوانن ھێرش
و پەلامار دەستپێبکەن؟
فشار زیاد دەکەن، بۆ ئەوەی سوریا تەنگەتاوتر ببێت و تاوانی زیاتر
ئەنجام بدات، بکەوێتە رەوشێک، ئیدی نەک ھەر دوژمنەکانی، بەڵکو
بێلایەنەکانیش بێزار ببن و دەرفەتی بەرگرییان بۆی نەمێنێت.
لەگەڵ ھەر داکەوتنێکی زێدەتری سوریا، ئەوا دۆخی حزبوڵڵا و حەماسیش سەر
بەرەو لێژییە، بە کەوتنی سوریا و لاوازبوونی حزبوڵڵا و حەماسیش، ئێران
بەرەو ساتەکانی تەنیایی و گۆشەگیری و دواجار روو بەڕووی مەترسییە
گەورەکە دەبێتەوە.
تا رژێمی ئەسەد دەڕوخێندرێت و حزبوڵڵا و حەماس بێکاریگەر دەکرێن، تەنیا
فشار و گۆشەگیرکردن و لاوازکردن بەرامبەر بە ئێران بەڕێوەدەچێت، دوای
ئەوە لێیدەدرێت، کە ئەوانی دیکە کۆتاییان پێھاتووە.
ئێراق ھێشتا پارچەیەکی گرنگی پڕۆژەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گەورەیە و
بەشێکە لەو سەنتەرەی ھاوسەنگی و ھاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە کاریگەر
دەکات، گەر حوکمی ئێراق سوننی، یان شیعی بەڕێوەیبەرێت، ئەوا دوو ئاقاری
جیاوازی چارەنووسساز بۆ ناوچەکە دروست دەکات.
ئێراق کارتێکی دیکەیە چارەنوسی ئێران دیاری دەکات، ئێراقی سوننی مەرگی
ئێران نزیکتر دەکاتەوە و ئێراقی شیعیش، تەمەن درێژتر.
ئێران لە ھەوڵی مانەوە و توند و تۆکمەکردنی دەسەڵاتدارێتی
سوریا-ئێراق-ئێراندایە و پەیمانی ھاومەزھەبی نێوان ئەو سێکوچکەیە بە
مسۆگەرکردنی مانەوەی حوکمەکانیان دەزانێت، پێچەوانەی ئەوەش
لەبەرامبەردا ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی خەریکی لەیەکتر ھەڵوەشاندنەوەی
ئەو یۆتۆپیایەن.
ئەمریکا بۆ تێکدانی سێکوچکە شیعییەکە، لە دژی سێ پارچەبوونی ئێراق
ناوەستێتەوە، بەڵکو ناڕاستەوخۆ کاری لەسەر دەکاو پاڵپشتیشی لێدەکا،
چونکە ئەو پارچەبوونە زەمینە خۆشکەرێکە بۆ لاوازکردن و دواتر پەکخستنی
ئێران.
تورکیا
ماڵپهڕی هۆشیار حوسێن
|