٧\١٠\٢٠١٠ دواخستنی سه‌رژمێری له زیانی کورد و له سوودی ناحه‌زانی دایه.
من له نووسراوێکی ترمدا که له ژێر ناوی «مه‌به‌ستی تورکمان و عه‌ره‌ب له دواخستنی سه‌رژمێری له که‌رکوکدا»که له «١٤/٨/٢٠١٠»دا بڵاوکرده‌وه.پێشبینی ئه‌م دواخستنه‌م کرد..چونکه هه‌ر له دوای دواخستنی یه‌که‌م که نیاز وابوو له ٢٠٠٧دا بکرایه..به‌ره‌ی تورکمانی و کیتله‌ی عه‌ره‌بی و میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌کانیان که‌وتنه دژایه‌تیکردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری و به ناڕه‌وا و به‌بێ بنه‌ماش به سه‌دان بوختان و درۆوده‌له‌سه‌یان بۆ کورد هه‌ڵبه‌ست..هه‌ر له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیشه‌وه بۆ درێژه‌دان به به‌عه‌ره‌بکردنی که‌رکوک،به بیانووی باری ناسه‌قامگیری و نا ئارامی به هه‌زاران خێزانی تری عه‌ره‌ب له خواروو وناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاتنه که‌رکوک و خانووی ته‌جاوزیان دروستکردووه و ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ پارێزگاکانی خۆیان و ده‌یانه‌وێ له که‌رکوکدا سه‌رژمێری بکرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌ته‌ش کاربه‌ده‌ستانی عێراق پاڵپشتیانن و هه‌موو ئاسانکارییه‌کیان بۆ ده‌که‌ن.. تا ئه‌مڕۆش ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی سه‌رده‌می به‌عس،که قه‌ره‌بووشیان وه‌رگرتووه، تا ئێستا له شاری که‌رکوکدا ماونه‌ته‌وه وه‌کو چاوشارکێ بکه‌ن له‌م گه‌ڕه‌که‌وه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ک ده‌گوازنه‌وه، ده‌یانه‌وێ دووباره له‌که‌رکوکدا سه‌رژمێری بکرێن..هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێناوی گۆڕینی دیمورگرافیای که‌رکوک به که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورد و زۆرکردنی ڕێژه‌ی عه‌ره‌به .
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رژمێرییه له‌کاتی خۆشی‌دا بکرێت هیچ هۆیه‌کیش نه‌بێت بۆ دواخستنی پێشوه‌خت تورکمان و عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوک ، بڕیاری بایکۆتکرنی سه‌رژمێرییان داوه. چونکه باش ده‌زانن سه‌ره‌ڕای هاوردنی چه‌ندین هه‌زار عه‌ره‌بی تازه‌ش بۆ که‌رکوک ، دڵنیان له‌وه‌ی که تا ئه‌مڕۆش ڕێژه‌ی کورد له شاری که‌رکوکدا له ڕێژه‌ی تورکمان و عه‌ره‌ب زیاتره..بۆێه هه‌وڵی دواخستنی سه‌رژمیرییان دا و بۆشیان هاته‌دی.. ئه‌وه‌ش باش ده‌زانن سه‌رژمێری هه‌ر ده‌بێت بکرێت.به‌ڵام تا بتوانن هه‌و‌ڵده‌ده‌ن بۆ ماوه‌یکی درێژ دوای بخه‌ن..تا زیاترین ژماره‌ی عه‌ره‌ب بۆ که‌رکوک بهێنن و ده‌سکاری له سیجلاته کۆنه‌کانی دایره‌ی سه‌ژمێری که‌رکوکدا بکه‌ن، که زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران و کاربه‌ده‌سته‌کانی ئه‌م دایره‌یه عه‌ره‌ب و تورکمانن و به ده‌گمه‌ن کوردیان تێدا هه‌یه..هه‌تا ئیشێک بۆ کورێک ڕاییده‌که‌ن،هه‌زار په‌ڵپ و بیانووی نابه‌جێی پێده‌گرن..
من پێشبینی و بۆچوونه‌کانی خۆم ده‌رباره‌ی زیانی دواخستنی سه‌رژمێرییه‌که به کورتی و له‌م خاڵانه‌دا ده‌خه‌مه‌ڕوو:
یه‌که‌م/ هێنانی ژماره‌یه‌کی زۆری خێزانی عه‌ره‌ب بۆ که‌رکوک به هاندانی کاربه‌ده‌ستانی به‌غدا..بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به پاره هاوکارییان ده‌که‌ن و گه‌لێ ئاسانکاریشیان بۆده‌که‌ن.
دووه‌م/ چه‌واشه و ساخته‌کاری و ده‌سکاریکردن له سجیلاته‌کانی سه‌رژمێری شاری که‌رکوک و موسڵ..به گۆڕینی شوێنی له‌دایک بوونی ئه‌وعه‌ره‌بانه‌ی که ده‌هێنرێن له شوێنه ڕه‌سه‌نه‌کانی خویانه‌وه، شوێنی له دایکبوونیان ده‌که‌ن به که‌رکوک و موسڵ پسووله‌ی که‌سێتشیان ده‌ده‌نێ..ئه‌م کاره‌ش به‌نهێنی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
سێیه‌م/ ترس و تۆقاندن و دڵه‌ڕاوکێ ده‌خه‌نه ناوچه کوردییه داگیرکاوه‌کانه‌وه له مه‌نده‌لی یه‌وه تا ده‌گاته شه‌نگار. به مه‌به‌ستی کۆچپێکردنیان بۆ شاره‌کانی تری کوردستان به دووریشی نازانم که به هێز و توندوتیژی جێبه‌جێی بکه‌ن .
چواره‌م/ ده‌ستپێکردنی هێڕشێکی ڕاگه‌یاندن دژی کورد..له لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه له‌وانه‌یه به ده‌یان توومه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی بێبنه‌ما کورد تاوانبار بکه‌ن ، به مه‌به‌ستی ناشیرینکردن و ناوزڕاندی گه‌له‌که‌مان..بۆیه پێویسته ڕاگه‌یاندن و میدیاکانی ئێمه‌ش ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌موو هێڕش و پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی دژ به گه‌له‌که‌مان بن و " له‌شوێن مشتیش پێله‌قه بێت ". پێنجه‌م/ هاندان و یارمه‌تیدان و ئاسانکاری بۆ ئه‌و خێزانه کو‌رده که‌رکوکییانه‌ی که نه‌گڕاونه‌ته‌وه له هه‌ولێر و سلێمانی دان..پێویسته ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و دڵسۆزی خۆیان بۆ شاره‌که‌یان ده‌ربخه‌ن،چونکه ئه‌م سه‌رژمێرییه چاره‌نووسه.. گه‌ر به ماڵیشه‌وه نه‌گه‌ڕێنه‌وه..به‌ڵام دوو ڕۆژ پێش سه‌رژمێرییه‌که بگه‌ڕێنه‌وه.
شه‌شه‌م/ له دواخستنی سه‌رژمێرییه‌که بۆ«٥/١٢/٢٠١٠» هیچ دڵنیایی و زه‌مانێکی تێدا نییه ، که ناکرێت جارێکی که‌ش دوابخرێت و، نجێفییه‌کی تر ڕاسته‌وه نابێت دیسان دوای بخات..؟
حه‌وته‌م/نابێت به هیچ کلۆجێک کورد ڕازی بێت و بهێلێت ئه‌م پیلانه گڵاوه‌شیان سه‌ربگرێت، که هه‌ندێ لایه‌نی شۆڤێنی ده‌یانه‌وێ برایانی ڕه‌سه‌نی کوردمان ئێزیدی و شه‌به‌ک و فه‌یلی له کورد دابڕن..به‌وه‌ی له فۆرمی سه‌رژمێرییه‌که‌دا ئه‌م سێ خانه زیاد بکه‌ن (ئێزیدی) و ( شه‌به‌ک) و ( کوردی فه‌یلی) وه‌کو وتمان مه‌به‌ستیان دابڕاندنی ئه‌م سێ پێکهاته‌یه‌یه له کورد وکه‌مکردنه‌وه‌ی قه‌واره کورد و بودجه‌ی کوردستانه،ئه‌گینا هه‌ر یه‌که له‌و سێ پێکهاته کوریانه‌مان ده‌توانن له خانه‌ی نه‌ته‌وه بنووسن( کورد) له خانه‌ی ئایینیشدا بنووسن( ئێزیدی) یا هه‌ر مه‌زهه‌بێکی تر، له خانه‌ی نازناویشدا ده‌توانن بنووسن (شه‌به‌کی) (فه‌یلی).
هه‌شته‌م/ کورد له دواخستنی سه‌رژمێرییه‌که هیچ زه‌مانه‌تێکی وه‌رنه‌گرتووه، که هێڕشی عه‌ره‌ب هێنان بۆ شاری که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان ڕاده‌گیرێت، به‌ڵکوهه‌ر وه‌کو له خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه، به عه‌ره‌بکردن که‌رکوک زیاتر و چڕتر درێژی پێده‌ده‌ن.
نۆیه‌م/ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و پێگه‌ی پێشمه‌رگه و ئاساییش له که‌رکوک و له ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان..هێزێکی سوپا له عه‌ره‌ب ده‌هێنن بۆ که‌رکوک.
ده‌یه‌م/ئه‌نجامدانی کاری تیڕۆریستیی زیاتر له ناوچه کوردییه داگیرکراوه‌کاندا
یانزه‌یه‌م/ هه‌ندێ لایه‌ن هه‌وڵی ئاڵوزکردنی نێوان پێکهاته ڕه‌سه‌نه‌کانی شاری که‌رکوک وموسڵ بده‌ن .بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و ئاڵۆزییه وه‌ربگرن.
دوانزه‌یه‌م/ له‌وانه‌یه وه‌کو سه‌رژمێرییه‌کانی پێشووتر گوشار بخه‌نه سه‌ر برا فه‌له‌کانمان( کلدۆئاشوورییه‌کان)بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان به عه‌ره‌ب بنووسن.
سیانزه‌یه‌م/ مانگی دوانزه که گه‌رمه‌ی خوێندنه، له کوردستانیشدا وه‌رزی باران و به‌فربارین وسه‌رمایه، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌که بۆ مامۆستیان و ئه‌و سه‌رژمێریارانه‌ی ده‌که‌ونه گونده‌کانی کوێستانه‌وه ئه‌رکه‌که‌یان قورسترده‌کات.
چوارده‌یه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه ڕاست بێت که قسه‌ی نوری مالیکی بێت، که ڕه‌نگه بۆ جاری دووه‌م ببێته‌وه به‌سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق، که د‌ڵێت : «ئه‌گه‌ر جه‌عفه‌ری به هۆی که‌رکوکه‌وه پۆسته‌که‌ی له‌ده‌ست دا..من ئاماده‌م نه‌ک هه‌ر پۆسته‌که‌م خۆشم له پێناوی که‌رکوکدا به‌ختبه‌م»جا ئه‌م قسه‌یه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌ی که چووه هه‌ولێر و وتی:« مادده‌ی ( ١٤٠) نه‌مردووه جێبه‌جێکردنیشی نه‌وه‌ستاوه » جا نازانین ئه‌مجاره‌ش،هه‌ر وه‌کو جاری پێشوو ئه‌وه‌ی که بیری لێنه‌ده‌کرده‌وه جێبه‌جێکرنی مادده‌ی سه‌د وچل بوو، به‌ڵکو کۆسپیشی بۆ دروست ده‌کرد و، کرده‌وه‌کانیشی به‌پێچه‌وانه‌ی قسه و به‌ڵێنه‌کانییه‌وه بوون ؟
پانزه‌یه‌م/ پرسکردن به دادگای فیدراڵی عێراق بۆ یه‌کلایکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌که بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی سه‌د و چل، دروستکردنی کۆسپێکی تره، ئاخۆ تا کاتی تازه‌ی سه‌رژمێرییه‌که دێت ، ده‌بێت چ کۆسپێکی ترمان بۆ دروست بکه‌ن ؟ چ پیلانێکی ترمان بۆ دابڕێژن؟ چ توومه‌تێکی تر بخه‌نه پاڵ گه‌لی کوردمان..؟
وه‌کو وتمان مه‌به‌ستی به‌ر و دوایان له دواخستنی سه‌رژمێرییه‌که،ڕه‌خساندنی کاتێکی زیاتره بۆ درێژه‌دان به به‌عه‌ره‌بکردنی که‌رکوک و موسڵ و، گۆڕینی باری دیمۆگرافیای ئه‌م دوو شاره.بێگومان ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وی له سه‌رژمێریدا ده‌بێت. که به زیانی کورد و به سوودی ئه‌و لایه‌نانه ده‌شکێته‌وه که دژی کوردن..بۆیه پێویسته سه‌رکردایه‌تی کوردمان، چیتر نه‌رمی نه‌نوێنێت و، به جدیش ئه‌و پێشبینی و نیازه گڵاوانه‌ی نه‌یار و ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان له‌به‌ر چاوبگرێت ، ئاماده‌بێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وهه‌و‌ڵانه‌ی که دژ به گه‌له‌که‌مان ده‌درێن، چوکه ئه‌م سه‌رژمێرییه چاره‌نووسی که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان یه‌کلایی ده‌کاته‌وه..هه‌لیش دووباره نابێته‌وه. خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره شکست بهێنین ، زۆر له‌سه‌رمان ده‌که‌وێت و باج دانه‌وشی زۆر قورسه‌بێت..به‌ڵام له سایه‌ی خه‌بات و تێکۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدانی بێوێنه‌ی گه‌له‌که‌ماندا، هه‌رده‌م گه‌شبینم که سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌له قاره‌مان و کۆڵنده‌ره‌کمان ده‌بێت و، داهاتوویه‌کی گه‌شتر و شیاوتریشمان ده‌بێت.
٥\١٠\٢٠١٠ - نه‌رویج
|