٧\١٠\٢٠١٦
دوای ٢٧\٩ چی؟

ئاسۆ کەمال
''هونەر ئاوێنەیەک
نییە راستییت وەک خۆی پیشان بدا بە ڕاوەستاویی،
بەڵکو چەکوشێکە بۆ
شێوەپێدانی''.
(بێرتۆلت برێخت).
ئەمە پرسیارێکە ئێستا لە
هزر و هۆشی زۆربەی
مووچەخۆران و لەڕیزی
ناڕەزایەتیەکاندا دێت و دەچێ؟
هەر خۆپیشاندان و پراکتیکێکی جەماوەری بە
دوای خۆیدا وشیاریەکی تایبەت
بەو هەنگاوانەی خەڵک دژی دەسەڵات دەینوێنن، هەروەها دەرکێک سەبارەت
بە ناوەرۆکی دەسەڵات لای خەڵک دروست دەکا.
دوای نمایشی هێزی جەماوەری
ناڕازیی مامۆستا و
کرێکار و کارمەند و هەژاری شار
و شارۆچکەکانی سلێمانی لە
٢٧ ئەیلوولدا، زەمینەکانی دروستبووونی واقعیەتێکی نوێ لە چاوەڕوانیی و
ئیرادە و
ئەزموونی خەڵکی ناڕازیدا دەرکەوتوون.
ئێمە شاهیدی دوو ڕوداوی گرنگ بوین لەم نێوەدا. یەکەمیان شکستی یەکێتی
مامۆستایانی
حیزبەکانی دەسەڵات بوو لە ٢٥ مانگدا بۆ
دەتبەسەرداگرتنی ئەم
شەپۆلی ناڕەزایەتیانە. دووەمیان شکستی دروشمی "گەڕانەوەی پەرلەمان و
ڕێکەوتنی لایەنەکان" کۆکتێلی گۆڕان یەکێتی و ئیسلامیەکان بوو بۆ
بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتیەکان. لەبەرامبەر ئەم دوو شکستەدا،
سەرهەڵدانی هێزێکی نوێ لەگۆڕەپانی ناڕەزایەتیەکاندا دەبینین کە خواستی
ڕۆشنی دابینکردنی
مووچە و لابردنی بڕیاری پاشەکەوتی
مووچەی بەرزکردۆتەوە.
شکستی کۆششەکانی یەکێتی مامۆستایان و
حیزبە نیوە دەسەڵاتدار و نیوە
ئۆپۆزسیۆن گرنگە بەڵام هێشتا وەڵامی پرسیاری چی بکەین نیە؟ وەڵام لە
بەشی دووەمی ئەو
رووداوەدایە کە چی لە ٢٧ی مانگ فێربووین و بەم داواکاریە
سەربەخۆیەی خەڵک و بەم هێزە جەماوەریەوە دەتوانین چی بکەین؟
مامۆستایانی ناڕازی بە پشتیوانی هێزێکی جەماوەری بە تەپەی پێیان لە سەر
شەقامەکانی شار
و شارۆچکەکان دەنگیاندا بە کۆتایی هاتنی دەوری ئەم
نوێنەرایەتیە درۆزنەی یەکێتی مامۆستایان دا و هێزی خۆیان نیشاندا کە
سەد بەرابەری هێزی لقەکانی ئەم ڕێکخراوەی سەربەدەسەڵاتە.ئەم ژمارە
گەورەیە بە
واتای ئەوەیە کە هێزی شاراوەی مامۆستایان لەم خۆپیشاندانەدا
بۆخۆیان دەرکەوت و ئەمە ئەو وشیارییە دروست دەکات کە مامۆستایان ئەمڕۆ
پێویستیان بەهێزی یەکێتی مامۆستایان نیە و خۆیان هێزێکی زیاتریان هەیە
بۆ گوشاردانان لەسەر دەسەڵات. لەمەش گرنگتر لەم ڕوداوەدا یەکێتی
مامۆستایان دوو ڕۆژ پێشتر شکستیان هێنا لەوەی بەناوی مامۆستایانەوە
داوایان دەکرد کە ئەوان پەیامیان بۆ حکومەت ناردوە ئیتر پێویست بە
خۆپیشاندان ناکا.
بەڵام بۆچی دوای ٢٥ ساڵ لە تەجروبەی خزمەتکردنی ئەم یەکێتی مامۆستایانە
بەدەسەڵات هێشتا کاتی قسەکردنی مامۆستایانە بەزمانی خۆیان نەهاتوە و
خۆیان ڕێکخراوێکی جەماوەری سەربەخۆ بەرامبەر بە دەسەڵات دروست ناکەن؟
ئایا جێگای خەباتی یەکساڵی ڕابردووی مامۆستایان و خۆپیشاندانی ٢٧
سێپتەمبەر چیە؟
بێگومان هاوشانی مامۆستایان دەستەی ناڕەزایەتیەکنی خەڵک و بەرەی خەڵک و
دەستەکانی شار و شارۆچکەکانی تر دروست بون ،بەڵام دیسان ئەم هەوڵانەش
پەرژوبڵاون. خۆپیشاندانی جەماوەری ٢٧ ی سێپتەمبەر نیشانی دەدا کە ئەمڕۆ
سەرکەوتنی ناڕەزایەتیەکان پێویستی بە ڕێکخراوێکی سەرتاسەریی و
فیدراسێۆنێکی ناوەندەکانە.
بۆچی ئەم ڕێکخراوە سەراسەریە پێک نایەت
سەرەڕای خاڵە
هاوبەشەکانیان و بەشداریان شان بەشانی یەکتر
لەخۆپیشاندانەکاندا؟
ڕێگرییەکان چین؟
زۆر باس لە نەبوونی
نەریت و ئەزموونی ڕێکخراوبوون لە نێو کرێکار و
مامۆستا
و کارمەند و خەڵکی کوردستاندا دەکرێ،
بەڵام وەک برێخت دەڵێ:
''هونەر ئاوێنەیەک
نییە راستییت وەک خۆی پیشان بدا بە ڕاوەستاویی،
بەڵکو چەکوشێکە بۆ
شێوەپێدانی'' دەرکی ئێمە لە میکانیزم و ناسینی زەمینە و پێداویستیەکانی ڕێکخراوبوون
لەکوردستان، ئەو هونەرەیە کە لەداهێنانی ڕێگاکانی دروستکردنی ڕێکخراوی
جەماوەریدایە پێویستمانە.
پێش هەر شتێک جەماوەر کاتێک دەرک بە پێویستی ڕێکخراوبون دەکا کە
ئایدیای ڕێکخراوبوون لەلای دروست بوبێت.دروست بونی ئەم فکرەش خۆی
بەرئەنجامی تاقیکردنەوەیەتی. بۆنمونە مامۆستایان کاتێک لە شەڕ لەگەڵ
دەسەڵاتدان لەپێناو
مووچەدا پێویستیان بەهێزێکە تا
گوشار لەسەر حکومەت
دابنێ مل بەخواستەکەیان بدا. بۆئەمەش یەکێتی مامۆستایانیان تاقیکردەوە
و سەرنەکەوتن . دواتر لەدەرگای
حیزبەکانیان دا و لێرەش هیچ
مووچەیەکیان
دەست نەکەوت. لێرەوە بەدوای بەدیلێکدا دەگەڕێن و لە ٢٧
ئەیلوولدا
دەرکیان بەوەکردوە کە هێزێکی گەورەیان هەیە بەڵام وەک لەشێکی گۆشتنی بێ
ئێسقان و پەیکەر وایە کە
ناتوانێ باش بجوڵێ و هێزەکەی بەکاربێنێ. ئێستا
ژانی لەدایک بونی ڕێکخراوێکی گرتوە .بەڵام تائەوکاتەی ئەم دەرکە،
پێویستی ڕێکخراوی سەربەخۆ، نەبووە بە پڕۆژەیەکی
کردەیی کە بتوانێ بەسەر
ئەو ڕێگریە سیاسی و
نەریتانەدا زاڵ بێت کە لەناو ناڕەزایەتیەکاندا
باڵادەستە ،ئەوا وەک دروشمێک دەمێنێتەوە.
ناسینی هەلومەرجی سیاسی و
ئابووریی کوردستان گرنگە بۆ دیاریکردنی
میکانیزم و پێوسیتیەکان و پڕۆژەی عەمەلی ڕێکخراو بون .دواکەوتویی
ئابووریی و کۆمەڵایەتی کوردستان خۆی بەرهەمی ئەم سیستەم و مۆدیلەی
حوکمڕانیە میلیشیاییەیە نەک بەپێچەوانەوە،
ئەگینا دەرفەت و زەمینەکانی
گەشەی ئابووریی و کۆمەڵایەتی لەم هەرێمەدا هەیە. واقعیەتی میرنشینیی و
بنەماڵەیی میلیشیایی زەمینەکانی پێکهێنانی ڕیکخراوی جەماوەری
و گەشەی هزریی و سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرتەسک کردۆتەوە و ئەمە کاریگەری
لەسەر دەرکەوتنی هێزی چینایەتی کرێکاران داناوە و بەشێکی گەورەی ئەم
هێزەی کردۆتە چەکدار و ئەندام و کادری
حیزب وکۆمەڵگایەکی میلیتاریستی و
نابەرهەمهێن و گەشەنەکردووی دروستکردوە. ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی
گەشەی هزریی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی کۆمەڵگەداناوە. وابەستەیی
بە دەسەڵات و
پیرۆزکردنی هێمای نەتەوەیی و ئاین ، بێ بەهایی بە مافی
تاکەکەسی و ئازادیە
کەسییەکان و ئازادی
بەشدارییکردنی سیاسی و کرانەوەی
کۆمەڵایەتی دروستکردوە. ئەم فاکتەرانە ڕێگرن لەبەردەم خەبات و
دروستکردنی ڕێکخراوەی جەماوەریی و پیشەیی و سەراسەریدا.
قورسایی ئەم وابەستەبونەی
مووچە و گوزەران بە پەیوەست بون بەحیزبەکانی
ناو دەسەڵات ڕێگرێکی سەرەکی دەرکەوتنی هێزی ڕێکخراوی جەماوەریی سەربەخۆ
و دژ بەدەسەڵاتە. هەرچەند پێویستی ڕوبەڕوبونەوەی دەسەڵات لەلایەن خەڵکی
کەم دەرامەتەوە و بەتایبەت
مووچەخۆران بوەتە ناچاریەک بەڵام ئەوەی ئەم
ناچاریە ناگەیەنێت بەوەی ببێتە سونەت و پراکتیکێکی خاوەن پڕۆژە و
ڕێکخراو ،کاریگەری ئەو سونەت و پڕۆژانەیە کە هێزی ناڕەزایەتیەکان بەسەر
حیزبەکان و بەرە سیاسیە دژ بەیەکەکانی نێو دەسەڵاتدا و دەرەوەی
دەسەڵاتدا دابەش دەکا.
لەنێو مامۆستایان و لەنێو دەستەکانی ناڕەزایەتیدا خاڵی هاوبەش بۆ
پاشەکشە بەبڕیاری پاشەکەوتی
مووچەی حکومەتی هەرێم نەبۆتە
تەوەری
کۆکردنەوە و ڕێکخراوبون بەڵکو ڕێکخەرانی مامۆستایان وناڕەزایەتیەکان
هێشتا لەقۆناغی نەبونی پڕۆژەی عەمەلیدان بۆ سەرخستنی ئەم خواستە و
هێشتا لەژێر سایەی دابەشبونە سیاسی و ئایدیۆلۆژیەکانی ساحەی سیاسیدان.
نمونەی ئەمە ،شەڕی شارچێتی و دابەش بوون بەسەر بەرەی دژی پارتی و دژی
گۆڕاندایە کە دەتوانێ ڕیزی ئەو مامۆستا و خۆپیشاندەرانە تێک بدا کە
لە هەولێر بن یان لە
سلێمانی یەک خواستی
مووچە و لابردنی بڕیاری پاشەکەوتی
مووچەیان هەیە.
ئەم هەلومەرجە کاتێک دەگۆڕێت کە ڕێکخەرانی ئەم ناڕەزایەتیانە بتوانن
ئەم سنورانەی دەسەڵاتداران دروستیان کردوە ببەزێنن و خەڵکی ناڕازی
لەدەوری خواستی هەڵوەشانەوەی بڕیاری پاشەکەوتی
مووچە یەکگرتوبکەن. لەهەر
دەورەیەکدا خواستێک یان چەند داواکاریەک دەبێتە خاڵی هاوبەشی
ناڕەزایەتیەکان کە ڕێکخراوبون لەگرەوی بەدەست هێنانی ئەو خواستانەدایە.
پێش هەنگاوێکی عەمەلی و سەرکەوتنی خواستێک ئەو ئیرادە و دەرکە لای خەڵک
دروست نابێت کە ڕێگایەکی تر هەیە جگە لە وابەستەبون بە
حیزبەکانی
دەسەڵات بۆ بەدەستهێنانی
مووچە و دابینکردنی گوزەران.هەنگاوی یەکەم بۆ
ڕێکخراوبون لە ئێستادا لە
دەوری سەرکەوتنی ئەم داخوازیە"هەڵوەشانەوەی
بڕیاری پاشەکەوتی
مووچە" تەوەری بەستوە. ئەگەر ئەم هێزە ناڕازیە تەسلیم
بە هەوڵەکانی پارێزگاری سلێمانی و یەکێتی مامۆستایان وحیزبەکانی
نێودەسەڵات نەبێ بۆ پاشەکشەکردن و سوربێت لەسەر داوای لابردنی بڕیاری
پاشەکشەی مووچە ئەوا باوەڕ بون بەهێزی جەماوەر دروست دەبێ و لێرەوە
ڕێکخراوی جەماوەری ڕەگ دادەکوتێ و تەجروبەی خۆپیشاندان و
ناڕەزایەتیەکانمان بەرهەمی دەبێ. هەرکاتێک ئەم سەرکەوتنە بەدەست هات
خەڵک بە پراکتیکی خۆی ڕاستی فکرەی ڕێکخراوی سەربەخۆ و قازانجەکەی
بۆدەردەکەوێ.ئەمە خاڵی کۆتایی نیە بۆ گەیشتن بە ڕێکخراوبون ودروست بونی
ڕێکخراوی جەماوەری بەڵکو تەنیا
ئەزموونێکە کە سونەت و دەرکی وشیارانە
لە ڕێکخراوبون دروست دەکا و خەڵک دەچێتە دەرەوەی سنوری
حیزبە
دەسەڵاتدارەکانەوە و پەتی ناوکی
مووچەی لە دەستی حیزبەکانی ناو دەسەڵات
دەپچڕێنێ. ئەمە ڕێگایەکی دورودرێژە تا دەگات بەوەی خەڵکی کرێکار و
مامۆستا و فەرمانبەر و هەژار بتوانن لەدەست سەرجەم وابەستەیەکانی تر
ڕزگاریان ببێ و
پڕۆژەی
کاریان بۆ ئەم شۆڕشە بەردەوامە هەبێ. ئێمە
لەکوردستان لەگەڵ سیستەمێک بەرەو ڕوین کە دەیان یەکێتی مامۆستایان و
بەرەی جۆراوجۆری دەسەڵاتی هەیە و دەیان پڕۆژەی سیاسی و
ئابووریی
وابەستەکردنی خەڵکی بەدەسەڵاتەکەیەوە هەیە و لەبناغەدا ئەم سیستەمە
میلیشیایە بنەماڵە و
حیزبیە پیوسیتی بە گۆڕینی ڕیشەیی یە.
بەکورتیی ناڕەزایەتی ٢٧ سێپتەمبەر پێمان نیشان دەدا کە بەرگریەکی
جەماوەری دژ بە برسی کردن و بردنە دواوەی چاوەڕوانیەکانی خەڵک لە
ستانداردی ژیانێکی مۆدێرن هەیە. ئەم بەرگریە زەمینەی ڕێکخراوبونە جا
لە ژێر
هەر ناوێک و بە
هەر شێوازێک بێت.
ئەمڕۆ بێ
بەهابوونی یەکێتی مامۆستایان و سەندیکاکانی دەسەڵات و
نەکەوتنەژێرباری دروشمی "زیندوکردنەوەی پەرلەمان و
ڕێکەوتنی حیزبەکانی
ناو دەسەڵات" و بونی هەزاران خۆپیشاندەر و مانگرتوو نیشانی دەدا کە
زەمینەی سەرکەوتنی جەماوەری بۆ شکست پێهێنانی بڕیاری پاشەکەوتی
مووچە بەهێزەوە
لەئارادایە.
ئێستا کاتی
هەڵمەتی وازهێنانی ئاشکرای مامۆستایانە لەم یەکێتیە
حیزبیە و
لابردنی ئەم بوکە شوشانە و جێگرتنەوەیەتی بە ڕێکخراوی مامۆستایانی
ناڕازی و سەربەخۆ. سەرکەوتنی مامۆستایانی ناڕازی کە لەڕیزی پێشەوەی
خۆپیشاندان و مانگرتن و بایکۆتی ئێستادان کاریگەری گرنگی دەبێ لەسەر
کارمەندان و کرێکاران و چینە کەمدەرامەتەکانی تریش کە هەمان هەنگاو بۆ
ڕیکخراوکردنی ڕیزەکانیان بەرن.
ئێستا کاتی ئەوەیە کە دەستەی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک و بەرەی خەڵک و
دەستەکانی شار و شارۆچکەکانی تر یەکگرتوبن. نمونەی "سەندیکای هاوپشتی"
کرێکارانی پۆلەندا لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی بیست
ئەزموونێکە لەو
جۆرە ڕێکخراوانەی کە لەکاتی قەیرانی سیاسی و ئابووریی سەراسەرییدا نیشانی
دا کە دەتوانرێ هێزێکی جەماوەریی بۆ گۆڕانکاریی گەورە بێنێتە مەیدان.
ماڵپهڕی ئاسۆ کهمال
|