٧\٦\٢٠١١
دوای کۆمۆنیسته‌کانی
سلێمانی، دۆسیه‌ی تیرۆرکردنی
دوو سه‌رکرده‌ی
کۆمۆنیست له هه‌ولێر زیندوو ده‌کرێته‌وه.

راپۆرت و به‌دواداچوونی:
شوان سدیق
*
به‌پێی دانپێنانی یه‌کێک له بکوژی کۆمۆنیسته‌کانی
هه‌ولێر:
"له‌ساڵی 1998 له‌لایه‌ن (بیلال سوله‌یمان) فه‌رمانده‌ی هێزی سه‌ید
قوتب راسپێردراوه، دوو سه‌رکرده‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری تیرۆر بکات".
*
بیلال سوله‌یمان په‌رله‌مانتاری کۆمه‌ڵ:
ئه‌و کاته جێگری فه‌رمانده‌یی سه‌ید قوتب بووم، ئه‌گه‌ر دادگا بانگی
بکردبامایه قسه‌ی خۆم ده‌بوو.
*
بنه‌ماڵه‌ی کۆمۆنیسته تیرۆرکراوه‌کان:
ئه‌و کات مه‌لا به‌شیر فه‌توای کوشتنی ئێمه‌ی دا.
*
مه‌لا به‌شیر:
فه‌توای کوشتنیانم نه‌داوه، ئه‌گه‌ر هه‌رشتێکیش ببێت ده‌توانم به‌رگری
له خۆم بکه‌م.
دۆسیه‌ی
تیرۆرکردنی دوو سه‌رکرده‌ی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری له ساڵی 2000
داخراوه و ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی ئه‌وحزبه‌ش ده‌ڵێ له‌لای ئێمه به‌کراوه‌ی
ماوه‌ته‌وه، له دۆسییه‌که‌دا ناوی که‌سێک هاتووه که گوایه فه‌رمانی
ئه‌وانی داوه که ئێستا له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
کوردستانه ئه‌ویش ره‌تی ده‌کاته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو کادیره
تیرۆرکرداوه‌که‌ش ئاشکرای ده‌که‌ن که مه‌لا به‌شیر په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر
لیستی پارتی فه‌توای کوشتنی ئه‌وانی داوه. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش ره‌تی
ده‌کاته‌وه.
له ساڵی (1998) دوو کادیری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری له‌شاری هه‌ولێر ده‌کوژرێن،
له‌وکاته‌دا ئه‌و حزبه. بڵاویانکرده‌وه، که "ڕۆژی شه‌مه
(18/4/1998) له نوسینگه‌ی یه‌کێتی بێکاران له هه‌ولێر کاتژمێر (8:50)
ده‌قیقه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی، تیرۆریستان و به‌کرێگیراوانی ئیسلامی له
شاری هه‌ولێر دوو ڕابه‌ری خۆشه‌ویست، هاوڕێیان (شاپور عه‌بدولقادر) ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و هاوڕێ (قابیل عادل)
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ڕابه‌ری ڕێکخراوی کوردستانی حیزبمانیان تیرۆر کرد".
پاش دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، گۆڤاری (گوڵان)، له ژماره (270)ی
خۆیدا، دانپێنانی گروپێکی (پێنج)که‌سی بڵاوکرده‌وه، به‌ناوی "دوای
رووداوی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی نه‌خوازراو که بووه هۆی تێکدان و
بارگرژی و نائارامی له شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری ده‌زگا ئه‌منییه‌کان
بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاسایش و ئارامی هه‌وڵ و کاری گروپێکی ئیسلامی
تونده‌ڕیان پوچه‌ڵکرده‌وه، که پێنج که‌س له ئه‌ندامانی گروپی "فه‌رمانده‌ی
سه‌ید قوتب" ده‌ستگرکراون. دواتر دانیان به‌وه‌دا ناوه ئه‌وان ده‌ستیان
له کوشتی دوو کادیری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا هه‌بووه له شاری هه‌ولێر".
له به‌شێکی تری راپۆرته‌که‌ی (گوڵان)دا هاتووه، (عه‌بدولمونعیم عه‌بدولره‌حمان
محه‌مه‌د) که ناوی نهێنی (عه‌بدولباست محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌ند)ه،
له‌ساڵی (1995) په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کردووه،
ناو براو دوای ده‌ستگیرکردنی ئاشکرایکردووه، که دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن
(مه‌لا سه‌لمان) ته‌کلیفکراوه، له‌ساڵی (1997) به‌هاوکاری (عه‌بدولقادر)
ناوێک دوکانی ئه‌سواق (مه‌له‌ک)یان له گه‌ڕه‌کی ئیسکانی هه‌ولێر ته‌قاندۆته‌وه..
به‌پێی ئه‌و راپۆرته (عه‌بدولباست محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌ند)
ئاشکرایکردووه، که "له‌ساڵی 1998 له‌لایه‌ن (بیلال سوله‌یمان) فه‌رمانده‌ی
هێزی سه‌ید قوتب راسپێردراوه، سه‌رکرده‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
تیرۆر بکات، ئه‌وه بوو له رۆژی (18/4/1998) له هه‌ولێر قابیل و
شاپۆریان تیرۆر کرد که دوو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بوون. راپۆرته‌که
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو له‌وکرده‌وه‌شدا (فه‌رهاد مسته‌فا حه‌مه‌ده‌مین که
ناسراوه، به عه‌بدولقادر و عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌سعه‌د و عومه‌ر قادر
هاوکاریان کردووه".
به‌پێی دان پێدانانی ئه‌و گروپه چه‌ند که‌سیه‌ی که ده‌ستگیرکراون، سه‌ره‌ڕایی
ئه‌وه‌ی (حوسێن که‌مال عه‌زیز و مو‌سا ره‌سوڵ حاجی و علی حوسێن موختار
که ناسراوه به ئه‌بو محه‌مه‌د، ئه‌ندام بوون له بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی له "هێزی سه‌ید قوتب" دانیانناوه به چه‌ند تاوانێکدا له‌وانه
ته‌قاندنه‌وه‌ی دوکان و تێزابکردن به ئافره‌تان و کوشتنی خه‌ڵک.
دواتر (فه‌رهاد محه‌مه‌د مسته‌فا) که ئه‌ویش یه‌کێک بووه، له‌و که‌سانه‌ی
به‌شدار بووه له تیرۆرکردنی (قابیل و شاپور) ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری به‌شداریکردووه، نابراو له گۆڤاری (گوڵان)دا.
به‌وجۆره ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ی گێڕاوه‌ته‌وه (فه‌رهاد محه‌مه‌د) ده‌ڵیت
"ئێمه چوار نه‌فه‌ر من و عه‌بدولباست و عومه‌ر و عه‌بدولڕه‌حمان، به‌رنامه‌یه‌کمان
دانا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کسه‌ر به‌سه‌ریاندا بده‌ین، رۆژی شه‌ممه بوو سه‌عات
(9) له‌ماڵ له مه‌نتکاوه ده‌رچووین و به‌تاکسی به‌ڕێکه‌وتین که بنکه‌ی
رۆژنامه‌ی یه‌کسانی تێدایه".
له‌درێژه‌ی دانپێدانانه‌که‌یدا (فه‌رهاد محه‌مه‌د) وتووشیه‌تی "دوای ئه‌وه‌ی
چووینه به‌رده‌م رۆژنامه‌ی یه‌کسانی نه‌فه‌رێکمان به‌ناوی (عومه‌ر) به‌جێما
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌یه‌ک دابین بکا بۆ ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌نجامدانی
کاره‌که یه‌کسه‌ر بۆی ده‌ربچین خۆشم له‌ناو بیناکه وه‌ستام. دواتر (عه‌بدولباسیت
و عه‌بدولڕه‌حمانیش) چونه سه‌ره‌وه و دوای دوو سێ ده‌قیقه گوێم له
ده‌نگی ته‌قه‌بوو ئه‌وان دابه‌زین و یه‌کسه‌ر سواری ئۆتۆمبێل بووین و
گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵ له مه‌نتکاوه".
دوای (13) ساڵ به‌سه‌ر "تیرۆرکردن"ی ئه‌و دوو سه‌رکرده‌ی کۆمۆنیستی
کرێکاری له ناوچه‌ی هه‌ولێر، له ئێستادا جگه له و که‌سانه‌ی که
دانیاناوه به‌تاوانه‌کانیاندا ده‌ستگیرکراون، به‌ڵام هیچ که‌سێکی تر
به‌و هۆیه ده‌ستیگر نه‌کراوه، وه‌ک (عه‌بدولباست محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌ند)ش.
ئاشکرایکردووه، "له ساڵی (1998) له‌لایه‌ن (بیلال سوله‌یمان) فه‌رمانده‌ی
هێزی سه‌ید قوتب راسپێردراوه، سه‌رکرده‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
تیرۆر بکات". ئه‌و (بیلال سولێمان)ه، که‌ناسراوه به(حاجی بیلال)
وه‌ک (عه‌بدولباست محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌ند) ناوی ده‌هێنێت، ئه‌وان به‌فه‌رمانی
ئه‌و هه‌ر دوو سه‌رکرده‌که‌ی حزبی کۆمۆنیستیان کوشتووه، ناو براو له
ئێستادا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵ و په‌رله‌مانتاریشه له سه‌ر
فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی.
قومری عادل که هاوسه‌ری (شاپور عه‌بدولقادر)ه، هه‌روه‌ها خوشکی (قابیل
عادل)ه. له لێدوانێکیدا بۆ (سڤیل) رایگه‌یاند "ئه‌و کاته‌ی که (قابیل
و شاپور) تیرۆرکران، دوای دوو ساڵ چه‌ند که‌سێکیان هێنایه سه‌ر شاشه‌ی
ته‌له‌فزیۆن گوایه ئه‌مانه هه‌ڵساون به تیرۆکردنی (قابیل و شاپور)
هه‌ر ئه‌وکاته چیرۆکی چۆنێتی کوشتنه‌که‌یان گێڕایه‌وه، به‌ڵام راستی
و دروستی له‌وه‌ی که ئه‌و چیرۆکه نازانین سیناریۆ بووه یان نا".
له لێدوانێکدا. (بیلال سوله‌یمان) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌سه‌ر
لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی که له‌و راپۆرته‌ی گوڵاندا ناوی هاتووه به (سڤیل)ی
راگه‌یاند "من ئه‌و بابه‌ته ئێستا ده‌یبیستم ئه‌گه‌ر وایه بۆ دادگا
بانگی منی نه‌کردووه؟ ئایا دادگا له 2000 له بیری چووه من بانگ
بکات؟ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م هه‌ر نه‌بیستووه، ئه‌گه‌ر
وایه ده‌بوایه دادگا بانگی منی بکردبایه ئه‌وکاته قسه‌ی خۆمم هه‌بوو".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئایا له‌ساڵی (2002) (بیلال سوله‌یمان) هیچ
وه‌ڵامێکی هه‌بووه، ده‌رباره‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و دانپێنانه که
ناوی ئه‌ویان هێناوه؟، (بیلال سوله‌یمان) گوتی "ئه‌وکاته‌ش نه‌مبینیوه".
وه‌ک له راپۆرته‌که‌شدا هاتووه، (بیلال سولیه‌مان) به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی
سه‌ید قوتبووه، هه‌ر له‌و باره‌وه ناوبراو گوتی "من فه‌رمانده نه‌بووم
به‌ڵکو جێگری سه‌رۆکی فه‌رمانده‌یی سه‌ید قوت بوومه".
سه‌باره‌ت به‌وکه‌سانه‌ی که له‌راپۆرته‌که‌دا ناویان هاتووه، ئه‌و
هاوسه‌ره‌ی (شاپور عه‌بدولقادر) که خۆیشی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و براکه‌ی
وه‌ک هه‌ڵوسڕاوێکی کاروباری ره‌وتی کۆمۆنیزمی کاریانکردووه، گوتی "خێزانی
ئێمه ئه‌و که‌سانه ناناسێت که ده‌ستیان له کوشتنی قابیل و شاپوردا
هه‌یه ده‌ستگیرنه‌کراون یاخوود نا، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ش (مه‌لا به‌شیر)
که له‌شاری هه‌ولێر مه‌لای مزگه‌وت بوو ئێستاش په‌رله‌مانتاره، راسته‌وخۆ
فه‌توای کوشتنی ئێمه‌ی دا".
(قومری عادل) جه‌ختی له قسه‌کانی خۆی کرده‌وه و گوتیشی "که رووداوه‌کانیش
ئاشکرا بوون کاتی خۆی ئه‌گه‌ر پارتی به ئیسلامییه‌کانی کردبێت، یاخوود
یه‌کێتی به ئیسلامییه‌کانی کردبێت، ئه‌وا مه‌سه‌له‌که روویدا، به‌ڵام
له‌و کاته (فازڵ میرانی) رایگه‌یاند که ئه‌وان به هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندیان
به‌تیرۆرکردنی ئه‌و کادیرانه‌ی حزبی کۆمۆنیسته‌وه نیه".
له‌به‌رانبه‌ر قسه‌کانی هاوسه‌ر و خوشکی ئه‌و دوو کادیره کوژراوه‌ی
حزبی کۆمۆنیست‌دا، (مه‌لا به‌شیر) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان. له‌سه‌ر
لیستی "پارتی". رایگه‌یاند "ئێمه نه‌خه‌ڵکمان هانداوه و نه فه‌توای
کوشتنی که‌سیشمان داوه، ئه‌و رووداوه‌ش بۆ ساڵانی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئه‌وه‌لیاته‌کانی دیاره، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌رشتێک ببێت ئێمه ده‌توانین
به‌رگری له‌خۆمان بکه‌نین، چونکه په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نییه".
ده‌رباره‌ی کوژرانی ئه‌و دوو کادیره‌ی حزبی کۆمۆنیست و کۆتایی هێنان به‌دۆسێی
ئه‌و که‌سانه له شاری هه‌ولێر "تیرۆر"کران. (ئازاد ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، گوتی "مه‌له‌فی
تیرۆکردنی ئه‌و دوو هاوڕێیه‌ی ئێمه له‌لای ئێمه وه‌ک حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی به هیچ شێوه‌یه‌ک کۆتایی پێنه‌هاتووه و دانه‌خراوه".
سه‌باره‌ت به دادگایکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌دانیان ناوه به‌تاوانه‌کانیانداو
ناوی که‌سانێکی تریشیان هێناوه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حزبی کۆمۆنیست. گوتیشی "ئه‌وه‌ی که رۆشنه بۆ هه‌مو لایه‌ک له
کوردستان یاسا و ریسایه‌ک که هه‌بێت بریتیه له دادگایه‌کی میلیشیای
و راسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار دایه"،
ئازاد ئه‌حمه‌د گوتیشی " له‌ساڵی 2000 ته‌نها ئه‌وه بووه که پارتی
دیموکراتی کوردستان له که‌ناڵی کوردستان تی ڤی دان پێدانانی ئه‌و
تیرۆریستانه‌ی بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ده‌ستی چ لایه‌نیکیان
به‌دیاریکراوی له پشت بووه بۆ که‌س رۆشن نه‌کراوه‌ته‌وه. بۆیه له
وه‌زعێکی وادا په‌نا بردن بۆ دادگا، به هیچ ئه‌نجامێک ناگه‌یت".
له‌لای خۆیه‌وه (عیسمه‌ت ئه‌رگوشی) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی له هه‌ولێر
ده‌ڵێت "من متابه‌عه‌ی مه‌له‌فی ئه‌و کادیرانه‌ی حزبی کۆمۆنیستم کرد
پێموایه له‌م رۆژانه‌ش له چه‌ند شوێنێکی تریش بڵاو کراوه‌ته‌وه، ره‌نگه
مه‌له‌فی ئه‌وان له محکمه بێت".
سه‌رباره‌ت به‌داخستنی دۆسێی ئه‌و کۆمۆنیسته کوژراوانه، به‌رێوه‌به‌ری
ئاسایشی گشتی هه‌ولێر گوتیشی "نه‌خێر کراوه‌نییه ره‌نگه هه‌ر له‌ساڵی
(2000) کۆتایی پێ هاتبێت، هه‌رچه‌نده من ئه‌وکاته‌ش له ئاسایش نه‌بووم
به‌ڵام پێموایه مه‌له‌فی ئه‌وان له دادگایه، بۆیه ده‌کرێت له
دادگا به‌دواداچوونی زیارتی له‌سه‌ر بکرێت، حه‌تمه‌ن ئه‌وکاته‌ش
لێکۆڵینه‌وه و ئیجرائات هه‌بووه".
___________________________________
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ریپۆرتاژه به بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئاماده‌کاری
بابه‌ته‌که پارێزراوه.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|