٧\١\٢٠١٥
دوای
مەرگ

دڵکەش قادر
پێشکه‌ش به رووحی دایکم.
وه‌ک
سنۆبه‌ره‌که‌ی شار
یان وه‌ک په‌ڵه‌هه‌وره‌که‌ی
ئاسمانی تۆ،
تۆ پێم بڵێ کامیانی کام؟
تۆ گوڵه ئه‌رخه‌وانییه‌که‌ی
یان پرسه‌که‌ی شاری؟
تۆ له کام نیگای شار و
له کام گه‌ڕه‌ک و کۆڵان و شه‌قامدا
بووی به هه‌ڵم و وه‌ک به‌فر توایته‌وه
ناو ئینجانەکەی مه‌رجانه و
بوویته‌وه تراویلکەترین
ئافەریدەی شار و
کۆڵانه‌کانت پڕکرد
له ته‌پ و تۆزی
دوای مردن؟
له جیاتی خۆت
ورده پیاسه و تریفه‌ی مانگت
کرده تراویلکە و
منت له لێلییدا کرده
تۆز.
سـلێمانـی
ماڵپه‌ڕی
دڵکەش قادر
|