٧\٩\٢٠١٢
دوای پتر لە
پەنجا ساڵ رووپێوی شوێنەواریی لە سنووری
پارێزگای ھەولێر دەکرێ.
ئەمرۆ
٦\٩\٢٠١٢
لە ھۆڵی مۆزەخانەی شارستانی ھەولێر لە شاری ھەولێر کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانی بۆ ھەریەکە لە بەرێزان (حەیدەر حەسەن
حوسێن) بەرێوەبەری شوێنەواری ھەولێر و پرۆفیسۆر (جەیسۆن ئۆر) لە
زانکۆی ھارڤاردی ئەمریکی تیمی ھاوبەشی شوێنەوارناسانی.
(کوردستان و ئەمریکا و کەنەدا و فەرەنسا و ھۆلەندا) ئەنجامدرا کە
تایبەت بوو بە راگەیاندنی ئەنجامی وەرزی یەکەمی پرۆژەی (رووپێوکردنی
شوێنەوارەکانی دەشتی ھەولێر) کە بەھاوبەشی بەرێوەبەرایەتیەکەمان و
زانکۆی ھارڤارد بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بوو.
لە ئەنجامی ئەو رووپێوە ١٢٠٠ ناوچە پشکێنراوە و ٩٣ ناوچەی شوێنەواری
تازە دۆزراەنەتەوە و کۆمەلێک پارچەی شوێنەواری دۆزراونەتەوە کە
ھەندێکیان پارچەی تەواون و ھەندێکیشیان پارچەی شکاون کە سەرجەمیان لە
مۆزەخانەی شارستانی ھەولێر پارێزراون ئەو ناوچە شوێنەواریانەی
دۆزراونەتەوە سەردەمەکانیان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمەکانی ئوری سێیەم (ئورک)
٣٦٠٠ - ٣٣٠٠ پ.ز و ئاشووری نوێ و ئاشووری ناوەراست ١٥٠٠ - ١٢٠٠ پ.ز و
میتانی برۆنزی ٢٥٠٠ - ٢٠٠٠ پ.ز و ئیسلامی.
ئەو ناوچە شوێنەواریانە کە رووبەرەکەیان پتر لە ١٠٠ کم٢ سەد کیلۆمەتری
چوارگۆشە لە رێگەی مانگی دەستکردەوە و بەسیستەمی GPS
کاریان لەسەرکراوە و رووپێوکراون ، ماوەی پتر لە پەنجا سالەَ رووپێوی
شوێنەواری لە عیراق و ھەرێمی کوردستان ئەنجام نەدراوە دوای
پەنجا ساڵ بۆ
یەکەم جارە بەم شێوە پێشکەوتووە ناوچە شوێنەواریەکان رووپێو بکرێن ،
ئەو ناوچانەی کە رووپێو کراون بریتین لە ناحیەکانی (شەمامک، گوێر،
بەشێک لە بەحرکە).
جێی بەبیرھێنانەوەیە زانکۆی ھارڤارد لە ماوەی رابردوو لەرێگەی دەستەی
گشتی گەشت و گوزارەوە گرێبەستێکی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار
واژوو کردووە بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری ھەولێر ئەم پرۆژەیە
لەچوار وەرزی داھاتوو بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام بێت.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری ھەولێر
٦\٩\٢٠١٢
|