١٩\٣\٢٠١٠
دوای شه‌ڕه‌کورسی،
نۆبه‌ی کارکردن و راژه‌کردنه به جه‌ماوه‌ر.

پشکۆ ئه‌مین
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن کۆتایی هات. کورد توانی تائێستا له‌م پرۆسه سیاسی
و دیموکراسیه‌دا که کێشمه کێشێکی زۆر و ململانێیه‌کی ئێجگار سه‌ختی
به خۆوه بینی به‌بێ شه‌ڕ و کوشتار ده‌ربازی ببێت و به‌سه‌رکه‌وتووی
تێبپه‌ڕێنێت،که ئه‌مه مایه‌ی خۆشحاڵیه بۆ گشت لایه‌کمان، بۆ بزافی
رزگاریخوازی کورد به‌گشتی که هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و به‌رجه‌سته‌کردنی
دیموکراسێتی هه‌نگاو ده‌نێت خه‌ڵکی کورد هه‌نگاو به‌ره‌و فێربوونی
دیموکراسێتی ده‌نێت. گه‌رچی هه‌نگاو نان به‌ره‌و ئه‌م رێگه‌یه هه‌میشه
به‌گوڵ نه‌چێنراوه هه‌ر بۆیه هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌ندێک جار په‌نایان
بۆ هه‌ندێک شێوه‌ی پڕۆپاگه‌نده و ریکلام ده‌برد که زۆر دووربوو له
گیانی دیموکراسی،ئه‌و چه‌شنه مێتۆده نه له خزمه‌تی به‌رنامه‌ی
حیزبه‌که و نه له خزمه‌تی بزووتنه‌وه‌ی دیموکرسی و نه‌له خزمه‌تی
کوردایه و نه له چوارچێوه‌ی یاسای پڕۆپاگه‌نده‌کردندا بوو. له‌لایه‌کیتر
هه‌موو ده‌زانین که هه‌ندێک جار هه‌ڵبژاردن له‌دنیای دیموکراسیشدا به‌بێ
گزی و فزی به‌ڕێوه ناچێت، چ جای له وڵاتێک‌دا که‌هیچ بنه‌مایه‌کی
دیموکراسی تیا نه‌بێت، سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه هه‌ڵبژاردن یه‌که‌م
هه‌نگاوه به‌ره‌و فێربوونی دیموکراسێتی و پێڕه‌وکردنی یاساکانی، پاشان
جه‌ماوه‌ر له رێگه‌ی هه‌ڵوێستیه‌وه ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ک بۆ به‌ره‌و
پێشتربرنی ئه‌و دیموکراسێتییه له رێی ده‌نگ دانیه‌وه به به‌رنامه‌ی
باشتر و خزمه‌تگوزارتر.
وه‌ک وتمان وا ئێستا ده‌نگه‌کان له‌یه‌ک جیاده‌کرێته‌وه و هه‌ریه‌که
له‌و حیزبانه به پێی ئه‌و ده‌نگه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت یان به‌دستی
هێناوه، ده‌زانێت قه‌واره‌که‌ی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا چه‌نده و له‌م په‌ڕله‌مانه‌دا
چه‌ند کورسی به‌رده‌که‌وێت یان چه‌ند نوێنه‌ر ده‌نێرێته ناو په‌رله‌مانی
عێراقه‌وه، بێگومان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ک هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکیتر
دۆڕاو و براوه هه‌یه، ده‌بێت هه‌مووان به‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ستیان
هێناوه قایلبن، گه‌رچی ده‌بێت لێره‌وه ئه‌وه‌ش بڵێین که به‌هۆی چه‌ندلیستیه‌وه
له گرنگترین و ستراتیژیترین شوێنی هه‌ڵبژاردندا که که‌رکووکی کورد
بوو کۆمه‌ڵێکی ده‌نگی زۆرمان له کیس کورد دا که ئه‌وه‌ش خه‌ساره‌تێکی
تر بوو که به‌هۆی سیاسه‌تی نانه‌ته‌وه‌ییانه و نه‌بوونی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی
و زاڵبووونی گیانی حیزبایه‌تیه‌وه، له‌لایه‌ن حیزبه‌کوردیه‌کانه‌وه
لێمانکه‌وت، ئێمه ده‌کرێت له کوردستاندا جیاواز بیربکه‌ینه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی
سیاسیمان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بیت له ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا یه‌ک
بیرکردنه‌وه و یه‌ک هه‌ڵوێستی سیاسیمان هه‌بێت. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت
هه‌مووان له‌به‌رده‌م دوژمن‌دا یه‌ک چاره‌نووسمان له به‌رده‌مدایه.
ئێستا ئیتر هه‌موو لیسته‌کان له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تردان ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دایان به‌ده‌نگ ده‌رانیان پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان،
بیهێننه دی، هه‌وڵی جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که‌یان بده‌ن، بێگومان
گرنگترین کاریش که پێش هه‌مووشتێک ده‌که‌وێته‌وه، ده‌بێت هه‌مووان به‌گیانێکی
کوردانه‌وه به‌و په‌ڕی هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه به‌پیر رێخستنه‌وه‌ی
ماڵی کوردیه‌وه بچن، هه‌وڵی کۆتایی هێنان به‌و بارگرژیه‌ی هه‌بوو بده‌ن.
واته ئیتر ده‌بێت شه‌ڕه‌قسه و شه‌ره په‌ڕۆ کۆتایی پێبهێنرێت، ده‌بێت
هه‌مووان ئه‌وه بزانن که به‌رژه‌وه‌ندیی کورد سه‌رو گشت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیتر
که‌وتۆته‌وه، هه‌مووشمان باش ده‌زانین که ناحه‌زانی کورد هه‌میشه
له هه‌وڵی له‌باربردنی ده‌سکه‌وته‌کانی کوردان، گه‌ر خۆیشمان یه‌ک ده‌نگ
و یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک گوتار نه‌بین، ئه‌وا له‌باربردنی ده‌سکه‌وته‌کان
زۆر ئاسانترده‌بێت بۆیان، بۆیه ده‌بێت هه‌مووان له‌م ساته‌وه‌خته
ناسکه‌دا به خۆیاندا بچنه‌وه و له هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانیان ده‌رس
وه‌بگرن تا له جا‌رێکیتردا ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌که‌نه‌وه و
بتوانن متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌ست بهێننه‌وه. بێگومان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
جیاوازبوو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر. ئه‌م جاره ئۆپۆزسیۆن نه‌خشێکی سه‌ره‌کیی
بینی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا و گه‌رموگۆڕییه‌کی تری به هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا
و له‌هه‌ندێک شوێندا به‌ربه‌ره‌کانییه‌کان گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی
توندوتیژی که مه‌ترسی خوێن رشتنی لێده‌کرا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌هۆی
کارامه‌یی هه‌موو لایه‌که‌وه، ئه‌و ره‌وشه ناخۆشه نه‌ما. ئه‌مه
شتێکی زۆر باش بوو، ده‌بێت هه‌مووان فێربین که یه‌کتری قبوڵبکه‌ین، گه‌ر
وانه‌که‌ین ده‌بینه گۆڕهه‌ڵکه‌نه و گۆڕێکی قوڵ بۆ خۆمان هه‌ڵده‌که‌نین.
هه‌موو لایه‌ک ده‌بێت وا له‌سه‌رکه‌وتن بنواڕێت که کاتیه و مه‌رج
نییه له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌و ده‌نگانه به‌ده‌ستبهێنێته‌وه!
سه‌رکه‌وتووی ئه‌مڕۆ گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که داویه‌تی نه‌باته سه‌ر،
ده‌بێته ژێرکه‌وتووی سبه‌ینێ، ئه‌مه سونه‌تی هه‌ڵبژاردنه و شێوازه
گه‌شه‌که‌ی ره‌وتی دیموکراسێتییه له گشت وڵاتێکی دیموکراس و پێشکه‌وتوودا.
که‌سێک کاری باش نه‌کات، میلله‌ت ده‌نگی ناداتێ و متمانه‌ی خۆی پێنابه‌خشێت،
بۆیه ده‌بێت که ژێرکه‌وت، زۆر ئازایانه به‌خۆی و کاره‌کانیدا بچێته‌وه،
هۆکاری ژێرکه‌وتنه‌که‌ی بدۆزێته‌وه و شیبکاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی
راست ده‌ستنیشانیان بکات و هه‌وڵی ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی بدات.
فێری وانه‌یه‌ک بێت تا بزانێت بۆ جاری داهاتوو چۆن کار ده‌کات، چۆن
جاری داهاتوو ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه، یه‌کتری تاوان
بارکردن به‌ده‌ردی که‌س ناخوات، له‌خزمه‌تی که‌سیشدا نییه. ئه‌وه چه‌واشه‌کردنی
راستیه‌کانه. چاکسازی و پاکسازیی به‌خۆداچوونه‌وه، خزمه‌تکردن به‌جه‌ماوه‌ر،
ده‌رمانه نه‌ک خۆ قوتارکردن و تاوانبارکردنی ئه‌ویدی، له‌هه‌ڵبژاردنی
بێفرۆفێڵدا هێنده‌ی لایه‌نێک سه‌رکه‌وتووه، ده هێنده‌ش جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر
سه‌رکه‌وتووه که به‌ده‌نگه‌کانی توانیویه‌تی ئیراده‌ی خۆی بچه‌سپێنێت
و ده‌نگ به‌وه نه‌دات که له خزمه‌تیدا کاری نه‌کردوه، ئه‌مه خۆی
له‌خۆیدا هۆشیاریی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر ده‌رده‌خات، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه
پیرۆزی و جوانیی دیموکراسێتییش ده‌ست پێده‌کات! بۆیه ده‌بێت هه‌مووان
به‌ئومێد بین گه‌ر گه‌نده‌ڵی بنبڕبکه‌ین، گه‌ر چاکسازی و پاکسازی بکه‌ین،
ده‌توانین متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبهێنینه‌وه. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه
ده‌بێت سه‌کردایه‌تیی کورد ئه‌و راستیه تێبگات که مه‌سه‌له‌ی کورد
مه‌سه‌له‌ی حیزبێک یان چینێک نییه که په‌یوه‌ست بێت به‌حیزبێکه‌وه،
ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌که ده‌بێت ژیرانه‌تر و گونجاوانه‌تر
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدابکرێت. بۆیه ده‌بێت هه‌مووان له مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کاندا
کوردانه‌تر بیری لێبکه‌نه‌وه و پرسوڕا به‌یه‌کتر بکه‌ن، له بڕیاره
چاره‌نووسسازه‌کاندا! بۆیه هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی ده‌زگای پارستنی
نیشتمان، یاخود دروستکردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دوور له هێزی
حیزبایه‌تی و پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردی ئه‌رکێکی
گرنگی ئه‌مڕۆمانه، که ئه‌مه یه‌کێکه له ئه‌رکه هه‌ره گرنگ و سه‌ره‌کییه‌کان
که ده‌بێت له گشت نوێنه‌رانی لایه‌نه‌کان و خه‌ڵکه بێلایه‌ن و نه‌ته‌وه‌ییه
دڵسۆزه‌کان دروست بکرێت، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بێت ئاماده‌بێت که ره‌نگه‌کانی
تر قبوڵ بکات. رێگه به بوونی ئۆپۆزسیۆن بدات که ئه‌مه خۆی له
خۆیدا جوانتر کردنی دیموکراسێتی و گه‌شتر کردنی چوارچێوه‌ی به‌گوڵ نه‌خشاوه‌که‌ی
دیموکراسێتییه. نابێت که‌س به‌ته‌نها بڕیار له‌سه‌ربڕیاره چاره‌نووسسازه‌کان
بدات، ده‌بێت ئه‌و ده‌زگایه پێکه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی
کورد و په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاربده‌ن، بۆ شته زۆر گرنگه‌کانیش ده‌بێت
بگه‌ڕینه‌وه بۆ نه‌ته‌وه، که ده‌نگی له‌سه‌ر بدات، تاهیچ که‌سێک سبه‌ی
به‌رپرسیار نه‌بێت هیچکه‌س و لایه‌نێک ناتوانێت به‌ناوی نه‌ته‌وه‌وه
بڕیار له‌سه‌ر هه‌ندێک شتی چاره‌نوساز بدات چونکه ده‌فری هیچ حیزبێک
هێنده گه‌وره نییه که هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی تێدا جێببێته‌وه.
له‌م ڕۆژانه‌دا لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌کان، په‌یتاپه‌یتا دێنه کوردستان
بۆ دروستکردنی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ کورددا، له‌کاتێکدا ماڵی کوردی خۆی
هیچی به‌سه‌رهیچه‌وه نییه، بۆیه ده‌بێت پێش هه‌رچ هاوپه‌یمانییه‌ک
له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کاندا! هاوپه‌یمانیی کورد رابگه‌یه‌نرێت، ماڵی کورد
یه‌کبخرێت چونکه ته‌نها ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌یه که هێزمان پێده‌به‌خشێت.
چ له‌لای ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین، چ لای ئه‌وانه‌ی
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ن! یه‌کڕیزیی کورد و یه‌کهه‌ڵوێستیی
کورد بناغه‌ی سه‌رکه‌وتنی گشت هاوپه‌یمانێتییه‌کی تریشه له‌ده‌روه‌ی
کوردستان.
ده‌بێت هه‌موو هاوپه‌یمانێتییه‌کیش له‌سه‌ر مه‌رجی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی
١٤٠ بکرێت، له‌مڕووه‌شه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بزانین که هیچ شتێک و هیچ
داوایه‌ک پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان ناکه‌وێته‌وه.
17.03.2010
|