په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

 

یۆتۆبۆری 9-5-2008:


دوای شەش سەعات بەرگری دیپۆرتی ئەمیر گوڵی ڕِاگیرا .


ڕیبوار حسین بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە شاری یۆتۆبۆری سکرتارێتی فێدراسیۆنی ئاگادار کردەوە کە ئەمیر بەدر محمد گوڵی پەنابەری کوردی عێراقی کە ماوەی 6 ساڵە ژیان لە ووڵاتی سوید بەسەر دەبات و کەم ئەندامە وا بڕیار بوو پێچەوانە بە خواستی خۆی دیپۆرتی بەغدای بکەنەوە لەوێشەوە بۆ کوردستان .


پاش ئەوەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەو هەواڵە ئاگادار دەکرێتەوە بە پشتیوانی و هاوکاری چەند رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی لە سوید کە پێک هاتبوون لە( شەبەکەی پەنابەرانی 2008 ،رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی _بێمەرزبەر دوای شەش سەعات مقاومەت خۆپیشاندەران لەبەردەم ئەو سەنتەرەی کە محمد گوڵی تیا ڕاگیرا بوو ڕێگا دەگرن لەو سەیارەی کە ئەو پەنابەرەی پێ دیپۆرتبکرێتەوە بەشێوەیەک خۆپیشاندەران پشتێنەی رێگەگری لەخۆیان دروست دەکەن وە ئەو کەسانەی سەیارەیان پێ دەبێت تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی دەوروبەری ئەو سەنتەری پەنابەرانی تیا زیندان کراوە دەگیرێت بەم شێوەیە جارێکی دیکە پلانی دیپۆرتی پەنابەران بۆ کوردستان پوچەڵدەکرێتەوە.


هەروەها سکرتاریتی فیدراسیۆن ئاگادار کرایەوە بۆ تاکیدی زیاتر لەسەر نەناردنەوەی ئەم پەنابەرە (ڕیبوار حسین ،کاوە کەریم )لەفیدراسیۆنەوە سەردانی ئەمیر محمد گوڵی دەکەن لە زیندان و دڵنیا دەبەن کە دیپۆرتی ڕاگیراوە.


فیدراسیۆن و رێکخراوە پەنابەریەکان نەبەردیەکی دیکە تۆمار دەکەن دژ بە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران لەلایەن حکومەتی سویدی بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن فلیمی ئەم چالاکیە گرنگە ببینن :


http://www.youtube.com/watch?v=D4AVYJQxKA8            

            


بۆ پەیوەندی بە بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە یۆتۆبۆری پەیوەندی بکەن بە (ڕێبوار حسین) بە ژمارەی (0736197474)

 

 

-------------------------------------------------------------


IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com