١٣\١٠\٢٠١٧
دوای تۆ.

ئەرسەلان مەحمود
دنیا
كۆنی كردوە!
ئیمانت بەوە هەبێ تازە
فریا نوێكردنەوەی
ناكەوین!
دنیا
كەمی كردوە!
باوەڕم بەوە هێناوە زیاتر
ناگەین بە یەك
تیایدا!
وەك
ئەوەی رێیە دێڕێك بی لاڕێ!
هەر دەڵێی نیوە رێیەكم بەرەو هیچ كوێ!
وێڵیمانی گەمارۆداوە
زەمەن!
رەنگە
دوای تۆ،
ببمە شاعیر!
دەشێ دوای من ببیە
ئیلهام!
رەنگە
دوای من، ببیە رووبار!
دەشێ دوای تۆ، ببمە
غوبار!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|