٣٠\٩\٢٠١٣
دوای
تۆ هیچ بارانێ تێنوێتییم ناشکێنێ.

ده‌ریا
١
ده‌ریایه‌کم...
شه‌پۆلم عیشقی تۆیه
له تاریکی ئه‌ستێره و مانگ
ده‌گرمه خۆم
ئه‌ی بۆ جارێک
تۆ ده‌رناکه‌وی
له دڵی تۆ...
خۆم ببێنمه‌وه؟!
٢
که دەتبینم
بێده‌نگ لێم مه‌ڕوانه
تۆ نازانی که ده‌دوێی
نیگاکانم وه‌کو ماسی
له ناخمدا سه‌ما ده‌که‌ن.
٣
ئه‌و ده‌ریایه‌م
تێنوێتی باخه‌کان ده‌شکێنم
ئه‌ی بۆ نایه‌ی
ته‌نها جارێک
تێنوێتی تۆ بشکێنم؟!
٤
که ده‌نگی (با) دێ
له‌رز ده‌مگرێ و
نابم به سه‌هۆڵ
که‌ناره‌کانیش نامگرنه خۆ
تۆش ده‌رناکه‌وی
له باوه‌شت ئارام ببمه‌وه
ده‌بێ عیشقی تۆ
چه‌ند مه‌زن بێ
له ناخی ده‌ریا؟!
٥
ده‌زانم...
دوای تۆ..
هیچ بارانێ تێنوێتیم ناشکێنێ
گه‌ر تۆ نه‌بی
هیچ که‌شتییە‌کی عیشق
ناتوانێ
له که‌نارم له‌نگه‌ر بگرێ!.
٦
وه‌ره ته‌مه‌نمان به‌ش ده‌که‌ین
ئه‌وه‌ی منیش
بخه‌ره سه‌ر ته‌مه‌نی خۆت
تۆ بژی
من هه‌ست به بوونی خۆم ده‌که‌م!
ماڵپه‌ڕی دەریا
|