دوازده نامه بۆ
خودا.
چیمه‌ن شه‌ریف
پێشکه‌شه:
به زاڕۆکانی کوردستان.
ئه‌و
نزایانه‌ی خواره‌وه جیهانبینیی چه‌ند زاڕۆکێکن که
زۆربه‌یان کوردن و
ته‌مه‌نیان له نێوان ٥ تا ٩ ساڵیدایه که ئه‌ز له
هه‌ڤپیڤینی راسته‌خۆ له‌گه‌ڵیاندا وه‌ده‌ستمهێناون*، ئه‌و زاڕۆکانه له‌گه‌ڵ که‌سانێک ده‌ژین که هه‌میشه
گوێیان لێ‌ڕاده‌گرن تا بزانن زاڕۆکه‌کانیان چ به‌ئاوات
ده‌خوازن، حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانیان له‌کوێ له‌نگه‌ر
ده‌گرێ.
نامه‌ی یه‌که‌م:
سیڤان - ته‌مه‌ن نۆ ساڵ -
خودایه‌گیان دایکمت بۆ
برده‌لای خۆت؟
هیچ کارێکت پێی هه‌بوو؟
من زۆرم خۆشده‌ویست...
ئێستاش
من و براکه‌م ته‌نیاین...
نازانین چی بکه‌ین به‌بێ ئه‌و؟
نامه‌ی دووه‌م:
جه‌ین - ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ -
ئازیزم خودای گه‌وره...
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێ خۆت ماندوو که‌یت و
مرۆڤی نوێ دروست که‌یت...
ده‌ڵێم چی تێدایه با کۆنه‌کان بمێنن و نه‌مرن ؟
نامه‌ی سێیه‌م:
رۆزا - ته‌مه‌ن هه‌فت ساڵ -
خودایه‌گیان...من خه‌ڵکی
کوردستانم ئه‌ی تۆ؟
نامه‌ی چواره‌م:
رۆبه‌رت - ته‌مه‌ن نۆ ساڵ -
خودایه‌گیان ده‌زانم هه‌موو
دینه‌کان تۆ ناردووته به‌ڵام چۆنه تێکه‌ڵیان ناکه‌یت؟
نامه‌ی پێنجه‌م:
مکی - ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ -
خودایه‌گیان من رۆژی هه‌ینی
ده‌چمه مزگه‌وت له‌وێ ته‌ماشام‌که پێلاوه ئه‌دیداسه نوێکه‌مت
پیشان ده‌ده‌م.
نامه‌ی شه‌شه‌م:
نالی - ته‌مه‌ن هه‌فت ساڵ -
خودایه‌گیان...
له خوێندنگا هه‌ر باسی دۆزه‌خ ده‌که‌ن..
ئاخر
دۆزه‌خ کوێیه؟
نامه‌ی هه‌فته‌م:
سۆما - ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ -
خودایه‌گیان کێ سنوری
نێوان ووڵاته‌کانی داناوه؟
نامه‌ی هه‌شته‌م:
رێنه‌ر - ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ -
خودای میهره‌بان ...
تکایه به‌فرێکی زۆر ببارێنه
به‌ڵکو ڕێگه‌ی مه‌کته‌ب بگیرێ؟
نامه‌ی نۆیه‌م:
میران - ته‌مه‌ن نۆ ساڵ -
خودایه‌گیان...
شه‌ڕ بۆ هه‌یه؟
تکایه ڕایانگره؟
نامه‌ی ده‌یه‌م:
ئاناکلیر - ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ -
خودایه‌گیان زۆر حه‌زم
لێیه بتبینم..
ده‌توانم بتبینم؟
نامه‌ی یازده‌م:
لێزان - ته‌مه‌ن پێج ساڵ -
خودایه‌گیان من تۆم له‌هه‌موو
که‌س زیاتر خۆشده‌وێ،
تۆ توانیووته زۆر جوان ئێمه دروست که‌یت.
سوپاس بۆتۆ
نامه‌ی دوازده‌م: شایان
- ته‌مه‌ن هه‌فت ساڵ -
خودایه‌گیان...
تکایه ده‌سه‌ڵاتم بده‌یتێ..
تۆ ده‌زانی بۆ چیمه؟
ئه‌گه‌ر هه‌مبێ ئه‌وا ژۆرێکی گه‌وووووره دروست ده‌که‌م..
ده‌مانچه‌کانی دونیای له‌ناو داده‌نێم و ئاگریان تێبه‌رده‌ده‌م.
گوێگرتن ئینجا قسه‌کردن هونه‌رێکه هه‌موو که‌س ناتوانێت به‌هره‌مه‌ند
بێ تێیدا، به‌هۆی لێکنه‌گه‌یشتن رۆژانه ده‌بینین چه‌ندین که‌پری پێکه‌وه‌ژیان
به‌سه‌ریه‌کدا ده‌ڕوخێن چون ماڵی کوردی ته‌نیا قسه‌ده‌کا!!
هه‌ڤپه‌یڤینی ته‌ندروست ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندیی
گیانیی خود له‌گه‌ڵ خود هه‌روا خود له‌گه‌ڵ ئه‌ویدی جا ئه‌ویدی هه‌ر
که‌سێک بێت له گه‌وره یا زاڕۆک که دواتر ده‌بێته هه‌وێنی له‌خۆگه‌یشتن
و له‌ئه‌ویدیگه‌یشتن.
فه‌راهه‌مکردنی که‌شێکی له‌بار بۆ گفتوگۆ له‌ناو خێزان و خوێندنگادا
ره‌هه‌نده‌کانی ئه‌ندێشه فراوانتر ده‌کات و دڵه‌ڕاوکێی پرسیارکردن لای
زاڕۆک ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، به‌ڵام له‌باتی ئه‌وه ده‌بینین خێزانی کوردی
زاڕۆکێکی له‌رزۆک و ترسنۆکی تووڕه و یاخی به‌رهه‌م دێنێ که دواتر ده‌بێته
گه‌نجێکی به‌گومانی لاساییکه‌ر و کۆپیکه‌ر.
هه‌ر زاڕۆکه ده‌ستمان ده‌گرێ و ده‌مانباته‌وه سه‌رده‌می
زاڕۆکیی،
فێرمان ده‌کا چۆن خۆشحاڵ بین و وامان لێده‌کا شه‌رم له گه‌وره‌یی
خۆمان نه‌که‌ین و له‌گه‌ڵیدا جۆللانێ بکه‌ین!
ئه‌و
نزایانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانن ئه‌وه دووپات که‌نه‌وه سه‌ری بچوکی
زاڕۆکی کوردیش پرسیاری زۆر گه‌وره‌ی تێدایه.. ئه‌گه‌ر هه‌ڵومه‌رجی
له‌باری بۆ بره‌خسێ ئه‌وا ده‌توانێت به‌های خۆی بسه‌لمێنێ.
:تێبینیی:
نامه‌ی دووه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م به ده‌ستکارییه‌وه له زمانی
ئینگلیزی وه‌رگێڕدراوه و ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌که‌یه‌تی
http://eatliver.com/dear-god/2.html
20/09/2008
nastrann@gmail.com
|