په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١٢\٢٠١٠

    دیوێکی دیکه‌ی په‌نده‌کان...

سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شید

(ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌)..
ده‌نگی عه‌شق
تا نه‌ڕژێته‌ قوڵایی رۆح تامی نییه‌
   *   *   *
(مارانگاز له‌ خشه‌ی گوریس ده‌ترسێت)..
عاشق له‌ هه‌ڵکردنی ته‌نهایی و
چرکه‌ساتی لێکدابڕان
   *   *   *
(جام که‌ پڕبوو لێیده‌ڕژێت)..
رۆح که‌ پڕ بوو له‌ عه‌شق
ره‌نگی بنباڵی په‌پووله‌ ده‌گرێت
   *   *   *
(ئاو بڕژێت کۆ نابێته‌وه)..‌
عه‌شق بڕژێت
ئه‌ستێره‌کان ده‌کوژێنه‌وه‌
مرۆڤ
له‌ ناو تاریکییدا ده‌لوورێنێ
   *   *   *
(سک برسی بێت ، چاو کوێر ده‌بێت)..
رۆح برسی بێت
بێزوو به‌ عه‌شقه‌وه‌ ده‌کات
   *   *   *
(زه‌رده‌خه‌نه‌ ئارایشتی روخساره)..‌
عه‌شق ئارایشتی رۆح.

 

esmael970@yahoo.com