دیوی ئه‌ودیوی
ڕیفۆرم.
سه‌لام عارف
ناسراو به هاوڕێ سیروان
ڕیفۆرم له‌دایکبوونێکی سروشتی ته‌ندروستی هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌کانی
که‌شوهه‌وای سیاسی عیراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی نییه. ڕیفۆرم
ڕوداوێکی ده‌ستکردی تۆپزییه بۆ کاتی ته‌نگانه کورد واته‌نی : پاره‌ی
سپییه بۆ ڕۆژی ره‌ش....
نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌که‌م تۆرانیدا له یه‌کێتی نیشتمانی پرۆژه‌ی
ڕیفۆرمی په‌چه‌پۆشکراو له هه‌گبه‌که‌یدا بوو په‌چه‌که‌ی لا نه‌ده‌دا،
چونکی به‌رقی سه‌وزی بۆ هه‌ڵ نه‌کرابوو، هه‌لکردن و خامۆشکردنی به‌رقی
سه‌وز به‌ده‌ست که‌سێکه‌وه نه‌بوو، که له‌خۆیه‌وه غه‌شیمانه هه‌ڵی
بکات و خامۆشی بکات، به‌ده‌ست که‌سێکه‌وه بوو، که له کاری که‌رتکردن
و پێکه‌وه‌لکاندا وه‌ستایه‌کی خاوه‌ن ئه‌زمون بوو. گه‌ر بشێت بوترێت جه‌لالیزم،
ئه‌وا ڕیفۆرم به فه‌لسه‌فه، سیاسه‌ت، ئایدلۆژیا، بیروبۆچوون، پراکتیک،
هه‌ر جه‌لالیزم خۆیه‌تی.
یه‌کێتی نیشتمانی واته جه‌لالیزم، تا ده‌هات ڕوت ده‌بووه‌وه و خه‌لکی
لێی دورده‌که‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای وه‌رگرتنی له‌تێک له ده‌سه‌لات
و به‌شداری له جه‌نگێکی تیرۆریستی‌دا و فه‌رامۆشکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه
که به جه‌ماوه‌ر، به‌تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌یان دابوون. ئه‌وه‌ی زیاتر
ده‌بینراو جیگه‌ی سه‌رنج بوو زیاتر، ئه‌وه بوو ئه‌و ته‌ره‌بووانه
روویان له‌لایه‌کی تر نه‌ده‌کرد، چونکه بۆ ئه‌وان لاکانی تریش وه‌ک ئه‌مان
وابوون، ئه‌و جیگه‌ی زیاتر روویان تیده‌کرد جموجوله‌جه‌ماوه‌رییه‌کان
بوون، که لێره و له‌وێ له مانگرتنه ساده و سه‌ره‌تاییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وتن،
ئه‌م دیارده تا ده‌هات مه‌ودای مه‌ترسیه‌که‌ی زیادی ده‌کرد، به‌تایبه‌ت
له نیوان یه‌که‌مجاری تۆرانی نه‌وشیروان تارۆژی په‌چه‌لادان له‌سه‌ر
ڕیفۆرم.
هه‌موو جارێک که نه‌وشیروان ئاشت ده‌کرایه‌وه، ده‌بووایه ئیمتیازێکی
تازه‌ی بدرێتێ، ئه‌وه‌ی ئه‌و له دووی ده‌گه‌را سرینه‌وه‌ی جۆری بینینی
خه‌لکی بوو، ئه‌و کاریک بکری کاتیک ناوی ده‌هینری خه‌لکی دیمه‌نی
کوشتار و ناشارستانی نه‌که‌ویته به‌رچاو، به‌لکو خه‌لکی پیاویکی سالار
و سیاستمه‌داری دامه‌زراو ببینی. کاری زۆر کرا بۆ ئه‌وه، گه‌ر باش باش
سه‌رنج بدرایه کاتی گفتوگۆی یه‌کخستنه‌وه‌که چۆن له‌لای راستی مه‌سعود
به‌رزانییه‌وه خۆی ده‌رده‌خست و بۆ کامیراکان خه‌نده له‌سه‌ر لیوانی
بوو، تا له وێنه‌ی پیاوێکی خیرخواز و ئاشتیخوازی دیبلۆماسی سیاسی‌دا ده‌رکه‌وێت.
هه‌لبژاردنی وشه‌ی -ڕیفۆرم-یش به‌شێکی ئه‌و کاره بوو، دانی رویه‌کی
شارستانی به‌خۆیی و باله‌که‌ی. کاتی زانی هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌خسێ،
وه‌ستاکه‌شی به‌ر له‌وه‌ی کار له کار بترازی به‌رقی سه‌وزی بۆ
داگیرساند تا به په‌له بکه‌ویته فره‌کردن بۆ ته‌ره‌بووکان و خرکردنه‌وه‌یان
له ده‌وری ڕیفۆرم، بۆ ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی پێ درابوو، ته‌نانه‌ت بتوانی
جنیو به وه‌ستاکه‌شی بدات. کاری گرتنه‌وه‌ی ته‌ره‌بووه‌کان بۆ ئه‌وه
بوو جارێکی تر له‌پشته‌وه ئه‌و خه‌لکه گری بدریته‌وه به یه‌کێتی
نیشتمانییه‌وه و له‌مایه‌پوچی رزگار بکرێت. واته ئه‌و پیلانه پیلانی
جه‌لال تاله‌بانی خۆی بوو، به‌خۆی باش ئاگاداری ڕیفۆرم بوو، خۆی ئه‌ندازیاری
دروستکردنی بوو،جه‌لالیزم دیوی ئه‌ودیوی ڕیفۆرمه.
له هه‌موو پرۆسه به‌ناو دیموکراتییه‌کاندا ئه‌وانه لیست، حزب،
لایه‌ن، زه‌خیره‌ی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنن خه‌رجیه‌کی
زۆریان له‌پێناودا خه‌رجکراوه و ده‌کرێت، هه‌ر بۆیه هه‌موو
ده‌نگدانێک به‌وانه ده‌نگدانه به‌خاوه‌ن ده‌سه‌لات.
ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌لیسته‌کان ده‌نگدانه به‌کپکردنی
ده‌نگی ئازادی ده‌نگدانه به زیادبوونی نه‌هامه‌تی، ده‌نگدانه به
زیاتر سه‌قامگیرکردنی توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگ، ده‌نگدانه دژی بێ نان
و ئاوه‌کانی یاریگاکه‌ی که‌رکو گه‌ره‌کی ئیمام قاسمی که‌رکووک و
جیگه‌کانی تر ده‌نگدانه به هێشتنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک به
هه‌لواسراوی، ده‌نگدانه به ره‌شه‌کوژی ئافره‌تان، ده‌نگدانه به
فیدرالیه‌تی میزه‌ره و ده‌نگدانه به کۆنه‌په‌رستانی سه‌ر به
عه‌ره‌بستانی سعودیه و جامعه‌ی ئه‌زهه‌ر، ده‌نگدانه به ده‌سه‌ڵاتی
بنه‌ماله، ده‌نگدانه دژی نان و سه‌ربه‌ستی، ده‌نگدانه دژی دروشمی «
ئازادی، برایه‌تی،یه‌کسانی» دواجار ده‌نگدانه به جه‌لالیزمی دیوی
ئه‌ودیوی ڕیفۆرم.
باکارتی سپی دژی فکری پاره‌ی سپی بۆ رۆژی ره‌ش بخه‌ینه کار، چونکه
ئه‌وان به‌ر له‌کار و دوای کارده‌مان بۆ جه‌نگ وفیری مرۆڤ کوشتنمان
ده‌که‌ن. دژ به ده‌سه‌لات بۆ نان و سه‌ربه‌ستی،به‌روخۆریکخستنی
ده‌رۆین تاکه ڕزگارگه‌رمانه. حکومه‌ت،نامانه‌وی ئینتخاباتت
نامانه‌وێت.
29ی
ئه‌پڕیلی 2009
|