١٥\٣\٢٠١١
دیالۆگی چەپ و
بەرەی چەپ و یەکسانیخواز.

ئهمیر قادر
ڕوداوەکانی کوردستان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان لەیەک مانگی
رابردوودا بارودۆخێکی تازەولەهەمانکاتداپڕئەرکتری بۆ بزوتنەوە
سیاسیەکان هێناوەتە ئاراوە،بەم پێەش بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستیش کەهەم
دەرگیرەو هەم پڕکاریشە ئەرک وکاری زۆرتری ڕووبەڕوو بۆتەوە،بەم هۆیەشەوە
ڕەنگە گفتوگۆی جدی و هەنگاوی جدی و شێوەی خۆڕێکخستنی جدی لەهەموو کات
گرنگتر بن، لەڕاستای ئەوەشدا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و
لەوەلام بەوەشدا کاک نادر عەبدولحەمید لە ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری
بەنوسینێک ڕای خۆی بڵاو کردەوە ،لێرەوە منیش لەڕاستای ئەوەدا کە
دیالۆگی چەپو دیموکراتم پێگرنگە و (وێرای ئەوەش کە لەهیچ حیزبو
گروپیکدانیم) لام وایە چارەنوس سازیشە بۆ داهاتوی عەدالەتخوازی کۆمەڵگا
رای خۆم دەنوسم .
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە:
1- چەپ و کۆمۆنیستەکانی کوردستان هەر لە پێش ڕاپەرێنی ئازاری ١٩٩١ وە
هێزێک گرنگ و دەخالەتگەربوون لە سەرجەم داخوازی و ئامانجەکانی خەڵکی
کوردستان و لەزۆرێک لەمەیدانەکانی ناڕەزایەتی کۆمەڵانی
کرێکاروزەحمەتکێشدا،ئەمە تائاستێک بوو کە ئەم هێزە چەپە توانی هەم
پێشڕەوبێت لەڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١داو هەم دواتریش بزوتنەوەی شوراکانی کە
یەکگرتن و یەکبەرەیی چەپبوو ببێتە دیاردەیەکی تازەو پێشڕەو، بەجۆرێک
کەهەموو چاودێرێکی واقعی ناتوانێت شوراکان و دواتر ڕێکخراوە کرێکاری
کۆمەڵایەتیەکانی دواتری وەک نموونەی ڕێکخراوی جەماوەری وئازادی خواز
نەناسێت.
2- ڕێک بەپێچەوانەی ئەو ئەزموونە و سالانی دواتری کۆمەڵگای کوردستان
شایەدی بەحیزبی بوون و دوورکەوتنەوە لە ئەزمونی ڕێکخراوە دیموکراتی و
کۆمەڵایەتیەکان بووین، بەجۆرێک کە هێزە کۆمۆنیستەکانیش هەموو توانای
خۆیان خستە خزمەت کاری حیزبی و حیزبایەتیەوە بەجۆرێک کە حیزب وەک
خۆشەویسترین و تایبەتترین دیاردە هەموو شتێکی خرایە خزمەتەوە، وەختێک
ئەمەش نەبوو بە ڕێگەچارەیەکی ئەکتیف و خۆشناو بەهەمان گوژم بەڵام بە
پێچەوانەکەیەوە دوورکەوتنەوە لەحیزبی بوون و خراپبوونی حیزبایەتی بوو
بە دیاردەیەک ،بەجۆرێک کەسەرجەم مەیدانەکان چۆڵکران و
لەکۆتاییشدا،کوردستان وەک مەیدانێک بۆ هێزە سەرکوتگەرەکانی پارتی و
یەکێتی چۆڵکران،دیارە بێگومان عامیلی تریش هەبوون کەمن لەم باسەدا
ناکرێت بچمە سەریان.
3- بەلەبەرچاوگرتنی ئەودوو خاڵەی سەرەوەو هاتنە ئارای بارودۆخێکی
تازەوە و لەوەش واوەتر،٢٠ساڵی رابردوو هێزە چەپ وکۆمۆنیستەکان چ
بەڕێکخراوی لەناو حیزب و گروپەکاندا و چ وەک کەسایەتی و هەڵسوڕاونی چەپ
دەوری گرنگیان هەبووە لە بەڕێخستنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی وکەمپەینە
جۆراوجۆرەکاندا، بەڵام ئەزموون و ٢٠ ساڵی رابردوو ئەوەی سەلماند کە
شێوەی حیزبی تاقانەو ڕابەر نەیتوانیوە موەفەقبێت و بەجۆرێک کەزۆرینەی
ئەمانەی کە پێک هێنەری حیزبەکان بوون و جومگەکانی ڕێکخراوەکان بوون
ئێستا لەدەرەوەی ئەم حیزبانە دەژینو هەڵدەسوڕێن ئەوەش ئەوەدەڵێت کە
کۆبوونەوەیەکی حیزبی و ئایدۆلۆژی بەبن بەست گەیشتووە، بەڵام ڕیزبەستنی
چینایەتی و داخوزی کارانەو عەدالەت خوازانە وەک خۆیان ماوون و دەکرێت
کاریان لەسەربکرێت.
ئەو بانگەوازەی حیزبی کۆمۆنیست و دەنگەکانی تر کە هەن من ئاگایانە
ناچمە سەرشیکردنەوەی بڕگەکانیان و لە جیاوازی و کەمو کورتیانەوە دەست
پێناکەم باسی ههموو ئهو ویست و بهتهنگهوه هاتنهش ناکهم که خهڵکانی
جهپ بۆ ئهم بارودۆخه ههیانه، بەڵکو ئەو نیەتە ئەخوێنمەوە کە داوای
دیالۆگ و گفتوگۆ لەسەر چارەنووسی ڕاپەڕین و داخوازیەکانی خەڵک دەکات،
کە لام وابێت بە جێی خۆیان گرنگن و دەکرێت لەو ڕێگایەدا دیالۆگی چەپ و
کۆمۆنیستەکان گرنگبێت، کۆبوونەوەو گفتوگۆی کراوەو ئازاد بۆ گروپ و
کەسایەتیەکان زۆرگرنگن و بەوهۆیەشەوە کە کارو پرۆژەی گەورەتر دێنە پێش
لە ئایندەی کۆمەڵگای کوردستان و ناوچەکەشدا، تەنها مەرجی گرنگ بۆ ئەو
کراوەیی و گفتوگۆیە دورکەوتنەوەیە لە خۆ بەهەموو شت زانی و گوێگرتنە لە
بەرانبەر و تێپەڕینە لە تەنهاخۆو تێگەیشتنە لەگشت.
دیالۆگ و گردبوونەوەی چەپ و کۆمۆنیستەکان و خۆڕێک خستن لە چوارچێوەی
پلاتفۆرمێکی هاوبەشدا گرنگی خۆی لەسەرداهاتووی خۆپیشاندان
وناڕەزایەتیەکان دەبێت ، نهک ههر ئهوهنده دهتوانێت دهروازهیهکی
گرنگ بێت بۆ چوونه ناو پرۆسه دیموکراتیهکانی کوردستان له
داهاتووداو کۆتایی بێت بهو دوورهپهرێزی و دابڕانه گهورهیهی
بزوتنهوهی چهپ، دۆزینەوەی زمانی هاوبەش و ئازادی خوازانەو دیموکرات
لەسەر داخوازیە هاوبەشەکانی خەڵکی کوردستان( کە ئێستا بۆیان هاتۆتە
مەیدان و ڕەنگە هەموو لەسەری هاوڕابین) هونهرو سیاسی بوونی ئهم هێزه
دهردهخات، وریایی بوون وسیاسەتی عاقڵانەی چەپ و کۆمۆنیستاکان لە
ئێستادا لای من دۆزینەوەی دینامیزم و زمانی هاوبەش و یەکگرتووبوونە،
پێچەوانەکەشی ئەوەمان پیدەڵێت کەچەپ و کۆمۆنیستەکان بیدەربەست و
ناواقعی بیردەکەنەوە لەم دەورانە گرنگەداو لە ئەزمونەکانی ٢٠ ساڵ
لەمەوبەر فێرنەبوون.
ماڵپهڕی ئهمیر قادر
|