٩\٩\٢٠١٣
دیاردەی کەلتووری
دواکەوتوانەی ''خۆهەڵنان''
لە بانگەشەی
هەڵبژاردنی کوردستان.

ئاراس رەشید
لە کۆمەڵگای دەرەبەگایەتی( فیئۆداڵی)دا بەتایبەت، بە پێی پێگەی بەهێزی
کۆمەڵایەتی و کەسایەتیەکان و شێوەی پەیوەندییەکان بە جۆرێک بوون، کە
رۆڵ و کاریگەری کەسایەتیەکان لە بنەماڵەیەک و خێڵ و تیرە و ناوچەیەک
...تاد. بە جۆرێکی زۆر ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەریی هەبوو.
بە واتایەک، کاتێ لە بنەماڵەیەک یا ناوچەیەکی دیاری کراو بیت کاریگەریی
ئەو پەیوەندییانە، کەسەکان کەم تا زۆر لە زۆرێک کار و کردەوە و
هەڵسوکەوت سڵیان دەکردەوە. لە ئەنجامدانی کارێکی باش یا خراپ، ئەو
بنەماڵەیە بەرپرسی بوو لێی. هەربۆیە خۆهەڵنانەوە بە بنەماڵە یا
ناوچەیەک، ئاسانکاریی زۆری دەبوو بۆ ژیانی ڕۆژانە.
ئەگەر بەدواچوونێک بکەین لە پڕوپاگەندەکانی هەڵبژاردنی کوردستان لە
لایەن حیزبەکان و کاندیدەکانیانەوە، ئەم دیاردەیە دەبینین. بۆیە دەڵێین
دیاردەیەکی دواکەوتوە، چونکە سەرچاوەکەی لەقۆناغی کۆمەڵایەتی ئابووری
دەرەبەگایەتی پێش سەرمایەداری بنەمای گرتوە. ئەوسەردەمە پەیوەندیە
کۆمەڵایەتیەکان زۆر لەیەک نزیکتر وتێک ئاڵاوتر بوون. بەڵام ئەم قۆناغەی
ئێستای کۆمەڵایەتی کەهەیە بەپێی کارکرد وشێوەی بەرهەمهێنانەکەی،
شێوەیەکی تری پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەوجوود هێناوە، ئەویش خۆی لەسوود
وقازانجدا دەبینێتەوە. کەس وبنەماڵە و ناوچە ومیللەت ومەزهەب...
کارکردی ئەوتۆیان بەسەر کەسایەتیەکانەوە نییە (واتە سڵەمینەوە لەهەرکار
وهەڵسوکەوتێک وگەڕانەوە بۆ پەیوەندیەکان زۆرکەمە). بەڵام ئەحیزبەکانی
ناسیۆنالیستی کوردی بەتایبەت( یهکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان) و
لەبەر پێنەبوونی بەرنامەیەکی هەنووکەیی و داڕێژراو بۆ دواڕۆژ،
وبیرنەکردنەوە لەبنیاتنانی کۆمەڵگایەکی مۆدێرن و وەستاو لەسەر هاووڵاتی
بوون. هەروەها نوقمیان لەگەندەڵی ٢٣ ساڵەی مێژووی دەسەڵاتیان. ناچارن
دەستبەرن بۆ مێژووی ڕابردوویان (کە ئەویش پڕیەتی لەگەندەڵی وچەواشەکاری
وخیانەت و فهرههنگی دواکهوتوانه...تاد). بەڵام لەگشتدا ئەوانی
گەیاندۆتە دەسەڵاتێک کەئەمڕۆ دەیانەوێ بەلایەنە ئیجابیەکەی بیفرۆشنەوە
بە خەڵک. لەوانە دروستکردنی سونبولی بنەماڵەیی نەتەوەیی و پیرۆزیی وەک
پێشمەرگایەتی و شههید و بنهماڵه و... تاد.
سهیری بانگهوازی یهکێتی بکەن، سەری زاروبنی زاریان بریتیە لەڕووباری
خوێنی شەهیدان و مام جەلال. پارتیش قوتابخانەیەکیان دروستکردوە بە ناوی
قوتابخانە وڕێبازی بارزانی و... بۆیە کاندیدەکانیش لەحیزبەکانیانەوە،
کەبەرنامەیەکیان پێنەبوە وپێنیە کەخەڵکی پێ قەناعەت پێ بێنن. ناچارن
کاتێک لەکۆڕ کۆبوونەوە وچاوپێکەوتن ودیبەیتەکاندا خۆیان دەناسێنن.
ناچارن بڵێین نەوەی فڵانە کەسایەتی یا شەهید یا ناوچەیەکە، بەپێچەوانەی
ئەوەی کەبێت و قسە وپێناسەی هەبێت بۆ ئەوبەرنامە کارەی دایناوە،
کەڕەنگدانەوەی پێداویستی وچارەسەرکردنی کێشە وتەگەرە وکەم وکوڕیەکانی
خەڵکی ئەو ناوچەیە بێت کەبڕیارە ببێتە نوێنەری.
بۆ نموونە؛ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە تەلەفزیۆنی کوردساتدا، ٦ کاندیدیان
هێنابوو بۆ دیبەیت کردن. یەکێکیان کوڕی ئاغایەکی ناوچەیەک بوو، یەکی
کەیان کوڕی شەهیدێک بوو، دانەیەکی کەش گوایە لە حیزبێکی بە ناو سۆشیال
دیموکراتە و خۆی هەڵدەنایەوە کە لە خانەوادەیەکی ئایینیە (دیارە ئەویش
بانگەشە لەسەر ئەو بنەمایە دەکات)، و خاوەنی چەندان شەهیدە و لە
خانەوادەی پێشمەرگەیە و... لە کاتێکدا هەرپرسیارێکیان ئاراستە دەکرا کە
گوایە جەنابیان لێی پسپۆرن، نەک هەر وەڵامەکەی لە پسپۆرییە (ساختەکەی)
دوور بوو، تەنانەت یەک ڕستەشی نەبوو لە بەرنامەکەی کە بۆ بواری ئەو
پسپۆرییەی کە گوایە هەیەتی بیخاتە ڕوو، بەڵکو هەر دەگەڕایەوە سەر
خۆهەڵنانەوە بە شتە خێڵەکیی و دواکەوتوانەکەی.
بۆیە زۆر بەسادەیی حیزب وکاندیدەکانیان، پێمان دەڵێن کەئێمە
نوێنەرایەتی ئێوە ناکەین! بەڵکو نوێنەرایەتی بەرژەوەندی حیزب وکەسایەتی
و بنهماڵهو تایفی خۆمانین. هەر بۆیە ههندێ لهئەندامانی پەرلەمانی
پێشووتر، پەرلەمانیان ناونابوو ( دیوەخان)، نەوەک پەرلەمان. پێناسەی
ئەودوانەش دیارە؛ کەیەکەمیان تەنها قسەی تێدا دەکرێت وشەو وڕۆژی تێدا
بەسەردەبەن. قسەش هەرقسەی ئاغا وخاوەن دیوەخانەکان دەبێت. دوەمیشیان
لەباشترین حاڵەتدا نوێنەری قازانج وقسەکەری خاوەن سەرمایە ودەسەڵاداران
دەبێ بۆهەرچی زیاتر مانەوەیان لەدەسەڵات.
تا بهئۆپۆزسیۆن و بهتایبهت گۆڕان دهگهڕێتهوه، کهئاو لهسهرچاوهکانی
یهکێتی و پارتی دهخواتهوه، پاش تهجروبهی چهند ساڵ و فهشهل و
بێئومێدی لهکاری پهرلهمان، و ناوبهناو تۆرانیان، وجێهێشتنی
پەرلەمان.تا بەوە گەیشتن کەناتوانن لهپهرلهمانهوه شتێک بکهن،
هیچیان بۆ نهماوهتهوه، جگەلە بڵاوکردنەوەی تهبلیغاتی وهعدهو بهلێندان،
وئهگهر ئهوان دهنگ بهێنن چهنده شتی باش بۆ خهڵک دهکهن.
رێگای جەماوەری خەڵکی کوردستان، وبەتایبەت کرێکاران وزەحمەتکێشان
وئەوانەی لەدەرەوەی بەرژەوەندی بازنەی ئەو حیزبانەدان. بایکۆتی
هەڵبژاردن کردنە، وهەڵبژاردن بکەن بەبۆنەیەک بۆ هەرچی ڕیسواکردنی
زیاتری مێژووی زیاتر لە ٢٠ ساڵی حوکمڕانیان. هەروەها ههڵبژاردن بکەنە
مەیدانێک بۆ درێژهدان بهنارهزایهتی و هەرچی زیاتر کۆبوونەوە
لەدەوری بەرژەوەندیەکانی خۆیان، وخۆڕێکخستن لهدهوری رێکخراوهو هێزی
رادیکال و مرۆیی که نوێنهرایهتی بهرژهندیهکانیان بکات. ئەویش لهرێگای
دامەزراندنی شوراکانە، لەشوێنی ژیان وکاریانهوه دهتوانن ههڵبژاردنی
پاک و بێگهرد ئهنجام بدهن و نوێنهرانی خۆیان ههڵبژێرن.
٧\٩\٢٠١٣
ماڵپهڕی ئاراس رهشید
|