په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١١\٢٠١٨

دیارکردنی سزای ۶ ساڵ و ٣مانگ زیندان

بۆ ھونەرمەندێک لە باکووری کوردستان.



ڕۆژی ۱٤ی نۆڤەمبەری ۲۰۱۸ی زایینی دادگای لەدادگای وڵاتی تورکیا سزای ۶ساڵ و ۳مانگ سزای زیندانی بۆ ھونەرمەندی کوردی باکووری کوردستان “ھۆزان جانێ” دیارکرد.


بەگوێرەی ھەواڵەکە ناوبراو بەمەبەستی بەشداریکردن لەخەباتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پارتی دیمۆکڕاتی گەلان(ھەدەپە)بۆ ھەڵبژاردنەکانی ۲٤ی حوزەیران سەردانی تورکیای کردبوو لەناوچەی ئەنەزی سەربە شاری ئەدیرنە لەلایەن پولیس تورکیاوە دەسبەسەر کرابوو.


شیاوی باسە ناوبراو ھاوکات کە ھاوڵاتی ئەڵمانیایە لە سێیەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە بەڕێوە چوو ،لە بەندیخانەی ئیستەنبووڵەوە لەڕێی سیستەمی دەنگ و ڕەنگەوە بەشداری لە دانیشتنە کرد و ئەو تۆمەتانەی بەرپەرچ دایەوە کە دراوەتە پاڵی و کوتی من ھیچ پێوەندییەکم بەو نووسینانەوە نییە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە و من ھونەرمەندم و کاری ھونەریی دەکەم .


حکوومەتی تورکیا بە تەواوی ھێزەوە ھەڵی کوتاوەتە سەر ھەموو چالاکان و ڕووناکبیران و پارتە سیاسی و فەرمییەکانی کورد لە تورکیا و زۆربەی ئەوانی لە زیندانەکان ئاخنیووە وھەر دەنگێکی ئازادی ناوخۆ ودەرەوەی وڵاتی کپ کرڕووە کە ھەموو بەپێچەوانەی ڕێسا ویاسا نێوخۆیی و نێو دەوڵەتییەکان ھەژمار دەکرێ.
 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک