په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١٠\٢٠١٠

ڕاگەیاندنى کۆمەڵەى قەلاچۆکردنى مادەهۆشبەرەکان سەبارەت بە:

دیارنەمان و دواتر ئاشکراکردنى بیست کیلۆ هیرۆین

لەنێوان ئاسایشى گشتى و ئاسایشى سلێمانیدا.

 


بەپێى هەواڵێکى ڕۆژنامەى هاوڵاتى ژمارە (670) ڕۆژى چوارشەممە، هەریەک لە بەڕێوەبەرەکانى ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى گشتى بێئاگایى خۆیان نیشانداوە لەو بڕە هیرۆینەى کە بەر لە پێنج مانگ دەستى بەسەردا گیرا بوو. بەڵام ئەمڕۆ دواى ئەوەى کە هاوڵاتى هەواڵەکەى لەسەر زارى ئەو دوو بەڕێوەبەرەى ئاسایشەوە بڵاوکردەوە، هیرۆینەکە ئاشکرا بوو.


ئێمە لە کۆمەڵەى قەلاچۆکردنى مادەهۆشبەرەکانەوە بەوپەڕى نیگەرانی و گومانەوە مامەڵە لەگەلڕ ئەو هەواڵەو لیدوانەکانى هەردوو بەرپرسى ئاسایشى ئەکەین، پێمان وایە کە هەوڵێک لەئارادا بووە بۆ دەستبەسەردا گرتنى ئەو بڕە هیرۆینە کە نرخەکەى چەند ملیۆن دۆلارە. ئەگەر نیگەرانى و گومانى ئێمە لەجێى خۆیدا نیە، با هەردوو بەڕێز لە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گشتى و ئاسایشى سلێمانى وەڵاممان بدەنەوە کە ئەو دوو لێدوانە پێچەوانەیە چییەو سەرچاوەکەى کامەیە؟


ئێمە وێڕاى دەستخۆشى لە ڕۆژنامەى هاوڵاتى کە بەدواداچوونى کرد بۆ ئەم مەسەلەیەو نەیهێشت کارێک ڕووبدات کە ئێمە لێى دەترساین، هاوکات داواکارین کە لە هەردوو بەرپرسى ئەو دەزگایە کە ڕونکردنەوە بدەن و هۆکارى وون بوونى بیست کیلۆ هیرۆین و دواتر دۆزینەوەى بەبآ هیچ لێدوانێک، بۆ هاوڵاتیان ڕٍوونبکەنەوەو نیشانمان بدەن کە ڕاستى و دروستى ئەو مەسەلەیە چیەو کآ لەپشت شاردنەوەى بیست کیلۆ هیرۆینەکەوە بووەو تەواوى تاونباران ڕاپێچى دادگا بکریًن. دادگاو داواکارى گشتى بەرپرسیار ئەکەین کە بەدواداچوونى یاسایى بکات بۆ ئاشکراکردنى ڕاستیەکان.


هەر بەم بۆنەیەوە دایکان و باوکان و گەنجان جارێکیتر بەئاگادێنینەوە لەخەتەرى مادەهۆشبەرەکان و ڕێگانەدەن ژیانى گەنجان و ئایندەى کۆمەڵگا تاریکتر بکرێت و هەموو توانایەک بخرێتەکار بۆ قێزەون نیشاندانى ئەو حاڵەتە.

 


کۆمەڵەى قەلاچۆکردنى مادەهۆشبەرەکان

10\10\2010