٢٥\٥\٢٠١١
دیارترین
رووداوه‌کانی مانگی گوڵان.

جه‌لال
محه‌مه‌د
1- کۆمه‌ڵکوژی:
ڕۆژی " 16- گوڵان " وه‌کو ڕۆژی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان ناسێنراوه له‌لایه‌ن
په‌ڕله‌مانی عێراقه‌وه . هه‌مان ڕۆژ هاوکاته له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی
" 16-گوڵان-1997 " که له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام درا ، له‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا
92 دکتۆر و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و هونه‌رمه‌ند و گه‌ریلای بریندار
یان کۆمه‌ڵکوژ کران یاخود بێ سه‌روشوێن کران له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی
کوردستانی عێراقه‌وه ، له‌و 92 شه‌هید و بێ سه‌روشوێنه ته‌نها ناوی
71 که‌سیان زانراوه و ناسنامه‌ی ئه‌وه‌کانی دیکه هێشتا ئاشکرا نه‌کراوه
. ئه‌گرچی 14 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌دا ده‌رباز بووه به‌ڵام
هێشتا چاره‌نووسی بێ سه‌روشوێنه‌کان دیار نییه و ته‌رمی شه‌هیده‌کانیش
ڕاده‌ستی که‌سوکاریان نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه ئه‌وه‌یه که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی
به‌عس و سه‌دامی گۆڕکراودا ته‌رمی شه‌هیده‌کان ڕاده‌ستی که‌سوکاریان
ده‌کرایه‌وه، که‌چی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی و بارزانی‌دا
نه‌ک هه‌ر ته‌رمه‌کان ڕاده‌ستی که‌سوکاریان ناکرێنه‌وه به‌ڵکو گۆڕی شه‌هیده‌کانیش
ده‌ستنیشان ناکرێت !
بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=9177
2- رۆژی مامۆستا:
ڕۆژی " 9-گوڵان " یه‌ک ساڵ ده‌ربازبوو به‌سه‌ر له سێداره‌دانی مامۆستا
فه‌رزادی که‌مانگه‌ر و هه‌ڤه‌ڵه‌کانی له زیندانی ئه‌وینی تاران ،
پێشنیار کرا که ڕۆژی له سێداره‌دانی مامۆستا فه‌رزاد وه‌کو ڕۆژی
مامۆستا بناسرێت له کوردستان . ئه‌گه‌ر که‌سێک مامۆستا فه‌رزادیشی نه‌ناسیبێت
و ئاشنای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌کانیشی نه‌بووبێت که له‌زینداندا نووسیونی
، ئه‌وا ته‌نها مانگرتنی 46 ڕۆژه‌ی له خواردن نازناوی " مه‌زڵوم دۆغان
"ه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بۆ هه‌ڵده‌بژێرێت و شایانی ئه‌وه‌یه که ڕۆژی له
سێداره‌دانی وه‌کو "ڕۆژی مامۆستا " دیاری بکرێت.
که‌چی کاتێک ئه‌م باسه له‌لای سه‌ڵاحی موهته‌دی باس ده‌که‌ن ، ئه‌ویش
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : { باسکردن له شتێکی وه‌ها قسه‌ی قۆڕه ، به‌سه‌دان
مامۆستا ئیعدام کراون و باسیشیان ناکرێت که‌چی ته‌نها باسی فه‌رزاد ده‌که‌ن
، کێ پێشنیاری شتێکی وه‌های کردووه ؟ به‌ناوکردنی له سێداره‌دانی فه‌رزاد
به ڕۆژی مامۆستا قسه‌ی قۆڕه }.
سه‌رسوڕمان ئه‌وه‌یه که له دوای گۆڕبه‌گۆڕ بوونی ده‌سه‌ڵاتی شای
ئێران هه‌موو ساواکیه‌کان ده‌می خۆیان داخست و وه‌کو شه‌رمه‌زارێکی
مێژوو بینران ، که‌چی کاک سه‌ڵاحی موهته‌دی هێنده ڕوو قایمه که نه‌ک
هه‌ر خۆی وه‌کو شه‌رمه‌زاری مێژوو نابینێت به‌ڵکو ئاماده نییه ده‌می
خۆیشی بگرێت . لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا کۆنه ساواکییه‌ک
شایانی ئه‌وه‌یه ئه‌و پرسه‌ی له‌لا بکرێت؟
3- گۆڕی به کۆمه‌ڵ:
به‌ر له یه‌ک حه‌فته و له " 14-گوڵان "دا گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ له
سوریا دۆزرایه‌وه که ته‌رمی 28 که‌سی تێدا بوو . دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م
گۆڕه به کۆمه‌ڵه هه‌ڵایه‌کی زۆری نایه‌وه له ڕاگه‌یاندنه جیهانیه‌کاندا
، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هه‌ڵوێستی توند دژ به ده‌سه‌ڵاته
دیکتاتۆره‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌رگیران له لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه.
هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌یان گۆڕی به کۆمه‌ڵ له باکووری
کوردستان دۆزرانه‌وه و ته‌رمی سه‌دان ئازادیخوازی کوردیان له‌خۆ
گرتبوو ، که‌چی نه‌ک هه‌ر ڕاگه‌یاندنه جیهانیه‌کان ئه‌م ڕووداوه‌یان
به هه‌ند وه‌رنه‌گرت به‌ڵکو هیچ دژ کرده‌وه‌یه‌کیش له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه
وه‌رنه‌گیرا دژ به ده‌وڵه‌ته فاشسته‌که‌ی تورک.
پێویسته بپرسین : ئایا دیموکراتیه‌ت
و مافی مرۆڤ ته‌نها بریتییه له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هێزه
ئیمپریالیسته‌کان و چاو نوقاندن له به‌رامبه‌ر کوردان؟
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://kurdi.rojhelat.eu/kurdistan/bakur/2218-2011-05-21-19-27-49
http://kurdi.rojhelat.eu/kurdistan/rojhelat/2185-2011-05-17-11-01-310
4- بێ هه‌ڵوێستی:
دوو ساڵ به‌ر له ئێستا و له شه‌ڕێکی نێوان گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک و سوپای
داگیرکه‌ردا 9 سه‌ربازی تورک کوژران ، هێشتا شه‌ڕه‌که کۆتایی نه‌هاتبوو
که هه‌ر یه‌ک له تاڵه‌بانی و بارزانی سه‌ره‌خۆشیان ئاڕاسته‌ی تورکه
داگیرکه‌ره‌کان کرد و هێزه‌کانی پاراستنی گه‌لیشیان مه‌حکوم کرد . به‌ڵام
له حه‌فته‌ی ڕابردوودا به دڕندانه‌ترین شێوه 12 گه‌ریلا کۆمه‌ڵکوژ
ده‌کرێن له‌لایه‌ن سوپای تورکه‌وه " ئه‌مه له کاتێکدا بوو که گه‌ریلاکانی
پ‌ک‌ک له قۆناغی بێ‌چالاکیدا بوون ". که‌چی نه‌ک هیچ هه‌ڵوێستێک له
تاڵه‌بانی و بارزانی به‌دی نه‌کرا له‌سه‌ر ئه‌و وه‌حشیگه‌ریه‌تیه‌ی
تورکه‌کان به‌ڵکو له ڕاگه‌یاندنه‌کانیشدا ئاماژه‌یان به‌و ڕووداوه
دڵته‌زێنه نه‌کرد.
5- چه‌واشه‌کاری:
لایه‌نه ئیسلامیه‌کان که له چه‌واشه‌کاری و درۆکردندا گره‌ویان له
شه‌یتان بردۆته‌وه ، هه‌میشه له هه‌وڵی ناشیرین‌کردنی ڕووخساری
ئاشتیخوازانه‌ی کوردان و پاکانه‌کردن بۆ دڕندایه‌تی داگیرکه‌راندا
بوون.
له 11-7-2009دا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین " ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی
ئیسلامی کوردستان " سه‌ردانی تورکیا ده‌کات و جه‌ندرمه‌ئاسا ده‌که‌وێته
پیاهه‌ڵگوتن به ئه‌ردۆغاندا و له به‌رامبه‌ریشدا پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی
دیموکراتی ئه‌و کات به توندڕه‌و پێناسه ده‌کات . ساڵی ڕابردووش یوسف
قه‌رزاوی زۆر بێ شه‌رمانه کوردانی وه‌کو تیرۆریست پێناسه‌کرد و سوپای
تورکیشی به ئاشتیخواز ناوبرد له شاری ئه‌سته‌مبوڵ ، عه‌لی قه‌ره‌داخی
" که‌سی یه‌که‌می یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان " له ته‌نیشت قه‌رزاوی
دانیشتبوو که‌چی هه‌موو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌که‌ی بریتی بوو له چه‌پڵه‌لێدان
بۆ قه‌رزاوی کۆنه‌په‌رست.
به‌ڵام له حه‌فته‌ی ڕابردوودا که ده‌یان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی شاری
شڕناخی باکووری کوردستان له هه‌ڵوێستێکی بێ وێنه‌دا ڕوویان کرده به‌ره‌کانی
شه‌ڕ و شه‌ویان له‌ژێر بۆردومانی تانک و فڕۆکه‌ی دوژمن‌دا به‌سه‌ر برد ،
توانیان هه‌م هێرشه‌کانی دوژمن بوه‌ستێنن و هه‌م ته‌رمی شه‌هیده‌کانیش
ڕزگار بکه‌ن . که‌چی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌و
ڕووداوانه‌دا خۆیان خسته به‌رگی ئه‌سحاب الکهه‌ف و وه‌کو هیچ شتێکیان
نه‌بینیبێت بێ ده‌نگه‌یان هه‌ڵبژارد.
پێویسته له به‌رپرسانی یه‌کگرتووی ئیسلامی بپرسین : ئایا ڕێپێوانی ده‌یان
هه‌زاری شڕناخیه‌کان توندڕه‌وییه یان هێرشه هۆڤیه‌کانی سوپا دڕنده‌که‌ی
ئه‌ردۆغان؟
بڕوانه ئه‌م لینکانه:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=4285
http://islamtoday.net/albasheer/artshow-12-135230.htm
6- هه‌ڵوێستی هاوشێوه:
له 20-گوڵان-2011دا گوێبیستی لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆککۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا " ئۆباما " بووین ، له‌و لێدوانه‌دا باسی له هه‌موو کێشه‌و
گۆڕانکاریه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوێن کرد ، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی
له کێشه‌کانی گه‌لی کورد نه‌کرد که دووچاری سامناکترین چه‌وساندنه‌وه
بۆته‌وه له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه.
له 16-3-1988دا گه‌وره‌ترین تاوانی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام درا دژ به
کوردان و شاری هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کرا . چوار ڕۆژ دوای کیمیابارانه‌که
کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی 45 وڵاتی ئیسلامی به‌سترا له وڵاتی کوێت ، له‌و
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی بچوکترین کێشه‌ی گه‌لانی ئیسلامی جیهان کرا به‌ڵام
به هیچ جۆرێک باس له نه‌ته‌وه‌ی کورد و شاری هه‌ڵه‌بجه نه‌کرا .
لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان هه‌ڵوێستی
ئه‌مریکا و وڵاته ئیسلامیه‌کاندا نییه بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ئایا لایه‌نه کلاسیکیه‌کان دوای کڵاوی بابردوو نه‌که‌وتوون که چاوه‌ڕوانی
قودره‌تی قادر و ڕه‌حمه‌تی ئه‌مریکا ده‌که‌ن؟
7- خۆ نواندن:
له " 20-گوڵان "دا یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان ڕاگه‌یاندنێکیان ده‌رکرد
، به پێێ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ده‌خوازن ڕوو له چیا بکه‌نه‌وه و به‌رخۆدان
بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چیای سه‌ربڵندی
قه‌ندیلیان ده‌ستنیشان کردوه.
وه‌ی له به‌رتان مرم چه‌ند شۆڕشگێڕن!
بۆچی له کوردستان جێگه قاتی بووه و ته‌نها له قه‌ندیل به‌فر ڕه‌ش
بۆته‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێک له ژێر سه‌رتاندا نه‌بێت!؟
خۆ به‌ر له پ‌ک‌ک هه‌موو چیای قه‌ندیل له ژێر چه‌کمه‌ی ئێوه و
ئۆردوگانشینه هاوخوشکه‌کانتاندا بوو ، ئه‌ی بۆچی ئه‌و کات که هێزتان
زۆر له ئێستا زۆرتریش بوو بۆ خاتری سه‌وزه دۆلاری یه‌کێتی و پارتی هه‌موو
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و قه‌ندیلیشتان فه‌رامۆش کرد بۆ کۆماری ئیسلامی ،
به‌ڵام کاتێک پ‌ک‌ک به به‌رخۆدانی بێ وێنه ئه‌و چیا سه‌ربڵنده‌ی
پاراستووه له ده‌ستی پیسی داگیرکه‌ران ئێوه‌ش شیرینیتان چۆته سه‌ر
ئه‌و چیایه؟
ئێوه‌یه‌ک که هێنده شۆڕشگێڕن و به گوته‌ی خۆتان دوژمن تۆقێنه‌رن ،
ئه‌ی بۆچی چیایه‌کی دیکه ده‌ستنیشان ناکه‌ن بۆ به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ر
کۆماری ئیسلامی‌دا؟
بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3016
8- قه‌یران سازکردن:
له دوای کۆنگره‌ی 13 ، حیزبی دیموکرات بوو به دوو به‌شه‌وه ، هه‌ردوو
به‌شه‌که‌ش هه‌مان ناوی " حیزبی دیموکرات "یان هه‌ڵبژارد که کورتکراوه‌ی
ناوه‌کانیان ده‌بێته " حدکا " و " حدک " ، ئه‌م ناوه هاوبه‌شه‌ش گه‌وره‌ترین
قه‌یرانی دروست کردووه له نێوان هه‌ردوو له‌ته حیزبه‌که‌دا . لایه‌نی
حدکا به به‌رده‌وامی داوا له لایه‌نی حدک ده‌کات که ناوه‌که‌ی
بگۆڕێت ، لایه‌نی حدکیش وه‌کو بنێشته تاڵ به‌و ناوه‌وه نووساوه و
لێی نابێته‌وه.
له " 17-گوڵان "دا لایه‌نی حدکا بۆ جارێکی دیکه داوای له حدک کرد که
ناوه‌که‌ی بگۆڕێت . بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2998
لایه‌نی "حدک"یش له " 20-گوڵان "دا وه‌ڵامێکی نه‌رێنیان دانه‌وه و سه‌رله‌نوێ
قه‌یرانه‌که‌یان ساز کرده‌وه . بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3022
لێره‌دا پێویسته له‌م دوو حیزبی دیموکراته
بپرسین : ئه‌گه‌ر ده‌زانن ناوی هاوشێوه قه‌یران خوڵقێنه ، ئه‌ی بۆچی
بوونه‌ته بڕیارده‌ر له‌سه‌ر پ‌ک‌ک و پژاک و ده‌خوازن ناوێکی هاوشێوه‌یان
به‌سه‌ردا بسه‌پێنن ؟
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|