په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٧\٢٠١٥

دزێک بیرەوەریم دەنووسێتەوە.

 

رزگار رانگور

 

بێدەنگ ئەم رۆمانە بخوێنەرەوە، تۆغەریبە نیت، تۆ لەشوێنێکی ترەوە نایەیت...!


ئەلبێر کامۆ لە یاداشەکانیدا بەرگی یەکەم دەڵێ: گەر دەتەوێت ببیتە فەیلەسوف، رۆمان بنووسە.


من باوەڕم نییە "شوان حەسەن" لەهەوڵی ئەوەدابێت ببێتە فەیلەسوف ، تا ئەو جێگەیەی من ئاگام لێبێت نووسەری ئەم رۆمانە ژیانی بەسادەی گرتوە بێئەوەی بیەوێت و پلانی فەیلەسووفبوونی هەبێت بەر لە چاپکردن، ئەم رۆمانەم خوێبدبووەوە، ئەمڕۆش جارێکی تر رۆمانەکەم لەبەر دەستدایە و یەکێکە لەکتێبە نایەبەکانی ناو کتێبخانە غەریبەکەم ، کەکاتێک سەیری کتێبخانەکەم دەکەم، هەست دەکەم لەشکرێکی تۆکمەو تەیار لەسەفەردایە لەگەڵم و لێم جودا نابێتەوە بەچرکەش.


هەڵبژاردنی ئەم چیرۆکە زیاتر هەڵبژاردنێکی وریایانەیە کە خوێنەر دەبات بۆ گەشتێک کە لە شاری هەولێرەوە دەستپێدەکات ، بەناو گەڕەکێکی میلیدا کە ژیان لەوێ سادەی داگیری کردووەو باوکێک لەماڵێکدا ئیمپراتۆرێکی زاڵمە و بە یاسای خۆسەپێنی و پلانێکی جەهەندەمی خێزانێک بەڕێوە دەبات، باوکێک خۆپەرست و تەنانەت لەو پیاوانەدەچێت کە خۆراکە باشەکانی بۆ خۆی دەوێت. بەوەشەوە نەوەستاوە منداڵێکی کردۆتە سیخور بەسەر خێزانەکەیەوە. لەگەڕەکەکەشدا ئێوارانی هەینی باوکە نەوسنەکە دەیەوێت حەمامێکی گەرم بکات و منداڵەکان بەدڵی خۆی لەناوجێگەبنێ. بۆسپێدە گەڕەک و جۆگەلەی ئاوەکان بۆنی حەمامیان لێدێ . ئەو پێمان دەڵێ لەهەموو جووتبوونی باوک و دایکەکاندا منداڵێک دەزێت و دەبێت بەمنداڵی گەڕەک و دەکەوێتە ناو کۆڵانە چڵکنەکەوە. لێرە لەم گەرەکەدا یاساچینایەتێکان بۆ خۆیان خۆیان بەڕێدەکەن . نەمارکسێکان نەئاینەکان ناتوانن ژینگەی ئەم گەرەکە میلیانە ڕێکبخەن ، چونکە وەڵامەکانی ئەوان هی سەردەمێکی ترە و نووسەر پێمان دەڵێ ، ئەوکارە لەمحاڵ محاڵترە دەستی تێوەردەیت.


ئێمەی نەوەی سەردەمی ساڵانی هەشتاکان هەموومان لەناو ئەو گەڕيکە میلیانەدا تەمەنێکمان بەسەر بردوەو ئاشنای ئەو ژیان و ژینگەیەین کە هەموومان خاوەنی چەندین چیرۆکین و لەگەڵماندا ئەژین ئەو چیرۆکانەو بۆتە بەشێکی هزرمان.


بەڵام ئێستا شارەکان وا گەورەبوون گەڕەکە میلێکان بوونەتە پارکەرینی ئۆتۆمۆبیلەکان و ئەو خانووە تاکوتەرایانەی ماویشە دەرگاکانی یان کڵۆم دراوە ، یان تابلۆیەک بەخەتێکی ناشرین پێوەیە بۆ فرۆشتن لەگەڵ ژمارەی تەلەفۆنێک بۆ پەیوەندی کردن بە میراتگرانی خانۆکانەوە . گەڕەکەتازەکانیش هەموویان بەخان و خەڵکەکەیەوە لەیەک مۆڕ دەبنەوە و کەسی یەکتری ناناسێت . چیرۆکەکە سەفەری کوڕێکە بۆناو دنیای سیاسەت و ئەوپرسیارانەی کە ئاینەکان بەتابوی دەزانن، چونکە ئەو پرسیارانە گومان دروست دەکەن و وەڵامەکانی و خودی پرسیارەکانیش مرۆڤەکان بێبڕوادەکەن و ڕووتیان دەکەنەوە لەدینداری. تێکەڵەیەکە لەسەفەری کارئەکتەرەکەمان بۆ سەرزەمینی دەرەوەی شار و چوون بۆ چیا و بوون بە پێشمەرگە، دوای بۆ سەر زەمینە ئارامەکەی ئەورپا و نیشتەجێبوون لەوێ.


بەر لە ئەورپا ئەو دەرکی بەوەکردوە لەڕێگەی گفتوگۆکانێوە لەگەڵ هاوڕێکانی، کە حیزب مرۆڤی کۆیلەی دەوێت ، خواش بەهەمان شێوە کەسی غوڵامی دەوێت و نابێت لەگوناحەکان نزیک بینەوە، پرسیار لەبون و نەبوی ئەو بکات.


مزگەوت ئەو جێگەیەیە کە تەنها نێرینەکان دەچنە ناوی، کەچی نووسەر زۆر بەئازایەتیەوە لەهۆنراوەیەکدا کچەکە دەباتە مزگەوتەکەوە بۆ ماچکردن ئیتر ئەمە لەو کاتەدا لەتابو تابوتربوە.


لەهەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئافرەت نەدەچووە ناو مزگەوتەوە ، تەنانەت کەدەشمردن لەماڵەوە دەشۆران بەئێستاشەوە و بەخێرای دەبرێنە گۆڕستانەکان تابیانکەن بەژێر خاکەوە. ئێستا ژنان شانسی ئەوەیان هەیە لە ڕیزی دواوە نوێژی هەینی بەکۆمەڵ بکەن.


ئەم رۆمانە دەیان پرسیاری ئاوای زیندوو لای خوێنەر دەوروژێنێت کە مایەی هەڵوێست وڕامان لەسەر کردنە ، بەهەرحاڵ لای من وابوو نازانم لای ئێوە چۆن دەبێت؟ چیرۆکەکەمان بەردەوامە و پاڵەوانەکەی دەبێتە پێشمەرگە لەشاخ و داوای ئەنفال لەسەر زەمینە ئارامەکەی ئەورپادا دەگیرسێتەوە.


رۆمانەکە باسی شاری ئەستەمبوڵ ناکات، کە شارێکە ئاسیاو ئەورپا ئاوێزانی یەکتر بکات، بەڵام کاکی نووسەر بەشێوەیەکی جوان ئاسیا و ئەورپای ئامێزانی یەکتر کردوە، دوو جۆر زیندانمان بۆ وێنەدەکات زیندانێک لەئاسیادا کە لەزیندانێکان دەدەن و جەستەیان ئازاردەدەن ، بەڵام لە ئەورپا پاڵەوانەکەمان دەکەوێتە ناو زیندانەوە لەپشتی دەرگا داخراوەکانی زیندانەوە لەسەر هیچ ڕۆحی ئازار دەدەن ، ئەو پێمان دەڵێ کە لەم ووڵاتە بیرۆکراتیانەی ئەورپادا بە پەڕەی کاغەزەکان مرۆڤ سەردەبڕن.


لێرەش پاڵەوانی رۆمانەکەمان چیرۆکەکانی ناو زیندانە ساردو سڕەکەی ئەورپامان بۆ دەگێڕێتەوەو باسی کارئەکتەرەکانمان بۆ دەکات کە بۆچی لەپشتی دەرگا داخراوەکانەوە دانیشتوون؟


ئەو پێمان دەڵێت هەندێکیان بۆ گەیشتن بە پارە ، چارەنووسیان گەیشتوە بەم جێگەیە و بۆیە بەم ڕێگەیەدا ڕۆشتوون تا لەڕێگەکەیان بەختەوەری بچنەوە دوای نەیانتوانی وە، بۆخاتری چنینەوەی بەختەوەری لەڕێگەی پارەوە هەموو شتێکی بەهاداریان لەدەست داوە ، ئەوان لەڕێگەی خاڵەکانی جەستەیانەوە چیرۆکەکانی ناو زیندانمان بۆ دەگێڕنەوە.


ئەم رۆمانە کۆمەڵێ بابەتی فکری دەستکاری دەکات کە شایستەی هەڵوێست لەسەر کردنە و خوێنەر دەتوانێ ئەولایەنانە دەرک پێبکات . ئەم کتێبە نایەبە لەو کتێبانە نی یە کەدەستت پێکرد بەرەو لاپەرەکانی دوای بچیت بزانی ئەنجام چی لێدێت و بەکوێ دەگات . بەپێچەوانەوە ئەم تەکنیکەی ئەم رۆمانەی پێنووسراوە گەرچی لای من سەرەتا قورس بوو، بەڵام کاتێک خوێندمەوە و تەواوم کرد هەستم کرد شتێکی جیاوازم خوێندۆتەوە کە ماندوبونەکەمی بەزایەنەداو شایەنی ئەوەبوو ئەو چەند کاژمێرەی بۆ تەرخان بکەم.


سەرئەنجام هەست بەوەدەکەیت کە ئەم رۆمانە لە دنیایەکی نوێداو بە تەکنیکێکی نوێ نووسراوە کە زیاتر لەژێر کاریگەری نووسەرە کانی ئەم سەردەمەیە ، پشتێکی زۆری بە گێڕانەوە بەستوە و هزر بەچرکە غایب نی یە لەگەڵ نووسەردا ، ئەو دەزانێ بۆکوێ ملی ناوە ، ئەو پێمان دەڵێ دەتوانی نامەی نهێنیش لای کەسێکی نەخوێندەوار بپارێزیت.


زۆر نووسەر هەیە کە ئێمە ناویان دەزانین و بوونەتە ژمارە لە نووسەرانی کورد، تاکە شانسێک کەهەیان بووە ئەوە بووکە ک ئەوان لەسەردەمێکدا نووسیویانە و کتێبیان بەچاپگەیاندووە کە ئەم دنیا پێشکەوتوو نەبووە، دڵنیایان دەکەمەوە، ئەگەر ئێستا کتێب چاپبکەن دەبێ بیدەنە گڵۆبەڕۆژە فرۆشەکان. دواسەرنجم ئەوەیە کە ڕاستگۆی نووسەرە، من بۆخۆم وام هەرکتێبێک دەخوێنمەوە ئارەزوومە نووسەرەکە بناسم پاشان کتێبەکەی بخوێنمەوە، چونکە زۆرکەس هەن دەنووسن کەچی کەسایەتیان زۆر جودایە لە نووسین ، ئەوان باسی جوانی دەکەن کەچی خۆیان زۆر قێزەون و ناشرینن. ماوەتەوە بڵێم دەستخۆشی لەهاوڕی ئازیزم دەکەم بەهیوای بەردەوام بوونت ، ئەم رۆمانە شایستەی ئەوەیە بخوێنرێتەوە.
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک