په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٦\٢٠١١

دزیی و جەردەیش لە کوردستاندا، مۆدێرنە!!


حەسەن باقی    


دیارە لە هەموو کۆمەڵگایەکدا، لە نێو دەسەڵات و خەڵکدا دزی و گەندەڵى هەیە. بەڵام بەشێوازێک لە شێوازەکان لە ووڵاتانی دیکەو ئەوروپا ڕوو لەکەم بوونەوەیە. بەڵام سەیر و سەمەرەکە لای ئێمەیە لەکوردستان، لەگەلڕ پێشکەوتنى دونیاى تەکنیک و مۆدێریندا، هاو شانە لە دزى و گەندڵکاری، پێوەرێکى مۆدێرنی بەخۆیەوە بینیووە، هیچ سەرسام نابم کاتێک کوردستانەکەم لە گێژاوى دزی و گەندەڵیەدا خەریکە نقوم دەبێت، لەبەر ئەوەى دەسەڵات و حیزبەکان هاوکارو رێگدەرى ئەو شێوازە قێزەوونەن.


ئەوەى لێرەدا من دەمەوێت باسى لێوە بکەم، سەربارى هەموو دزى و گەندەڵیەکانى دام و دەزگا حیزبی و حکومیەکان، ئەوەی کە دەنگی داوەتەوەو بەئاشکرا دژایەتی دەکرێت، گەلێک کەس ولایەن، لایەنى مرۆڤایەتیش بەکار دەهێنن لەبەرژەوەندیى گەندەڵکاریەکانیان کە چاوى برسیان بەهیچ تێر نابێت و دەست لەهیچ ناکێشنەوە. گەرچى دەنگۆی چاکسازیى هەیە! بەڵام کام چاکسازى! ئەو چاکسازیەى کەبتەوێت ئاو بە بێژنگ بگوێزیتەوە. خەڵکینە هەر یەک لە ئێوە کەم تازۆر گوێبیست و بینەرى پروپاگندەی( ریکلامى) نێو میدیاکانى کوردستانن، گوایە کومپانیایەک هەڵدەستێت بۆ کار ئاسانى و چارەسەرى نەخۆشى خەڵکە بەشمەینەتەکەى کوردستان لەدەرەوەى ووڵات. تا ڕادەى ئەوەی میدیاى بەناو ئیسلامیەکانیش پروپاگندەى بۆ دەکەن!! کە ئەم ماستەش گوریسێکى تێدایە نەک موو. ئەو کۆمپانیا دڵسۆزەى دۆلار،ناوى کۆمپانیای زانست یەلسانە. وە وا لەخەڵک دەگەیەنن ئەم کۆمپانیایە مرۆڤایەتى تێدایە و بۆ ئەنفالکراو شەهیدان کۆمەک دەکات، با بزانین ئەمانە چۆن کاردەکەن. ئەم دزو جەردانە، یاری بە عەقڵی خەڵکی هەژار دەکەن، کاتێک ئافرەتێکی بەساڵا چووی نەخۆش، کە دایکی بەندەیە، ویستویەتى لە ڕێگەى ئەم مرۆ دۆستانەوە چارەسەری نەخۆشیەکەى بکات، بەیاوەری منداڵەکان سەردانى کۆمپانیاکە دەکەن، ئەوانیش پرسیاردەکەن کەستان لە ئەڵمانیا هەیە، تکایە راپۆرتى پزیشکیمان بۆ بهێنن، بزانین لە ئەڵمانیا چارەسەر دەکرێت، وە ووتویانە ئێمە پەیوەندیمان بە وەزارەتی تەندروستى ئەڵمانیاوە هەیە!!کە جێگەی گومانێکی گەورەیە!! لێرە پرسیار ئەوەیە، ئایا ڕۆڵى حکومەت لەم نێوەندەدا چییە؟ ئەى سەرۆکى هەرێم کەباسى چاکسازى دەکات، بۆ وەک سەرۆکایەتى بەو کارە هەڵناسن؟ هەم یارمەتى هەژاران بدەن و هەم خزمەتى خەلک بکەن. ئەم کۆمپانیە بەرێزە ووتوویانە ئێمە دەبێت پرسیار لە ئەڵمانیا بکەین بزانین دەتوانین شوێنى چارەسەریتان بۆ بدوزینەوە، ئەوانیش خۆشحالڕ بوون، لەبەر ئەوەى ووڵاتێکى دەرەکیەو چارەسەریش تێیدا باشە، بەڵام سەیر لەوەدایە ووتوویانە، دەبێت ئێمە ئەم راپۆرتە بنێرین بۆ ئەڵمانیا بە فاکس یان مایل، بەڵام حەقەکەى 300 هەزاردینارى عێراقیە، لەبەر خاتری ئێوە 50 هەزار مەدەن.ئایا لە چ شوێنێکى دونیا ناردنی نامەیەک یان مایلێک بەو نرخە هەرزانەیە!!پاشان ووتویانە 7 دەفتەری$ (70000$) تێدەچێَت ، ئەمە بێ کرێى گواستنەوە(بلیتی فڕۆکە)، وەک ئەوەی باسى دەفتەرى سى پەڕەیى بکەن. ئافەرم حکومەتی نیشتمانى و دەسەڵاتی کوردی. بەڕاستی خزمەتگوزاری خەڵکی دەکەن. ئەى ئەوانەى خاوەند ویژدانن ئایا ئەمە ڕووتانەوەوو دزی نییە!! ئایا ئەمە هەڵخەڵەتاندى خەڵکى کوردستان نییە، سێسەد هەزار!! لەکاتێکدا هاوسەری(مێردى) ئەم پیرەژنە، خانەنشینە مانگی بە 120 هەزار دینار، دوای 27 سال خزمەت. ئەى سەرۆکى هەرێم، سەرۆکى حکومەت ئاوا خزمەتى هاووڵاتیانی خۆتان دەکەن. باشە چۆن کۆمپانیایەک دەتوانێت گرێبەست لەگەلڕ ووڵاتێکى تردا ( وەک خۆیان ووتویانە وەزارەت) ببەستێت بێ ئاگاداری ئێوە، یان ئێوەش ئاگادارن و شەریکن لەو دزیە مۆدێرنەدا!!! باشە بۆ خەستەخانەیەک ناکەنەوە بۆ ئەو بەشمەینەتانە، وە دەسەڵات هەڵناسێت بەو ئەرکە، ئەگەر ناتانەوێت گەندەڵى هەبێت. ئەگەر دەسەڵات ڕێگە نەدات بەو مشەخۆرانە،ئەوا ئەوان ناتوانن خوێنى خەڵک بمژن، واتە دەسەڵاتیش بەشەدارە لە خوێنمژین و دزیدا.


لەکۆتایدا چاوەڕوانی دەسەڵاتین بە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنى وەزیرانەوە کە وەڵامدەر بن.


ئایا حکومەت چ پشکێکى هەیە لەم دزیە مۆدێرنەدا، ئەگەر نا چ هەڵوێستێکى دەبێت! بۆ فاکسێک یان مایلێک 300هەزار وەردەگرن، خۆیان وخوایان چارەسەر چۆنەو چەندی تێدەچێت و چەندی تر دەدزن؟؟


ووڵاتێک سەودایى وا بکرێت و هەرکەس و لایەنێک بە ئارەزووى خۆی پەیوەندی ببەستێت لەگەلڕ ووڵاتان، دەبێت چارەنووسی بە کوێ بگات؟


 27\08\2011 - ئەڵمانیا

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک