دۆڵاب.

تاریق حوسێن هه‌مه‌وه‌ندی
دۆڵ ، ووشه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نی کوردییه و، وواتای شۆێنێکی نه‌ویتر له چاو
ئه‌وخاکه‌ی که له‌ته‌نیشتێتی یان ده‌وری داوه، که ئاوی تیا
کۆده‌بیته‌وه.
شانبه‌شانی دۆڵی سروشتی؛ دۆڵی ده‌ستکردیش هه‌یه، ئه‌ویش به
به‌ربه‌ستکردنی ئاوی کانی یان جۆگه له‌شوێنێکی به‌رفراواندا،بۆ
به‌فیڕۆ نه‌چوون وبه‌ده‌ستهێنانی بڕێکی زۆرتر له ئاو، بۆ مه‌به‌ستی
ئاودێری.
دۆڵی ده‌ستکرد ،چه‌نده‌ها ناوی تر ده‌گرێته‌خۆ، وه‌ک: ئه‌ستێڵک،
ئه‌ستێرک، ئه‌ستێر،ئه‌ستێره*
...هتد. که له‌فارسیدا ده‌بێت به (استخر). به بۆچوونی من ووشه‌ی
ئه‌ستێره له( ئاو+ستێره) هاتووه ، لێره‌دا (ستێره) به مانای (
Control) دێت ، ئه‌م ووشه‌یه له کاتی زۆرانبازیدا به شێوه‌ی(سێره)
ده‌رده‌که‌وێت ،بۆنموونه : فڵانه‌که‌س زۆر به‌هێزه‌و له سێره‌ی مندا
نییه، وواتا له کۆنتڕۆڵی مندا نییه. ڕه‌نگه ووشه‌ی(سیطره)ی
عه‌ره‌بی له(ستێره)ه‌وه هاتبێت، ئه‌گه‌ر بڕوانینه (سێره‌ی
تفه‌نگ)که بریتییه له‌ماوه(مسافه)ی نێوان تفه‌نگ و نیشانه؛
ده‌بینین (ده‌ره‌وه‌ی سێره) مانای (خارج السیطره)ده‌گه‌یه‌نێت. به
بۆچوونی من (سێره) هه‌ر هه‌مان ووشه‌ی (ستێره)یه‌و ، پیتی(ت) ی
وونکردووه، وه ئه‌مه‌ش له‌زۆر ووشه‌ی تردا ده‌رده‌که‌وێت ، وه‌ک
:(ستاندن = سه‌ندن)،(ده‌ستک = ده‌سک)...هتد
هه‌ندێ جار له ئاودێریدا،بۆ ئه‌وه‌ی خاکه‌که به ته‌ڕی و شێداری
بمێنێته‌وه، هه‌ڵده‌ستن به خانه‌خانه کردنی خاکه‌که،بۆ دروستکردنی
چه‌ند(دۆڵ)ێکی بچکۆله‌و،پڕیان ده‌که‌ن له ئاو، وه ئه‌و جێیه‌ی
که(دۆڵ)ه‌کانی لێ دروستده‌کرێت که بریتییه له(جێ + دۆڵ) و له
عه‌ره‌بیدا ده‌بێت به (جدول)، به‌داخه‌وه خۆمان ئه‌م ووشه‌یه به‌کار
ناهێنین و، له‌بری ئه‌مه، ووشه‌ی (دێراو)
به‌کارده‌هێنین، که مانایه‌کی ته‌واو نادات به‌ده‌سته‌وه، چونکه
بریتیه له هه‌مان ووشه‌ی(ئاودێر)،
ئه‌ویش به جێگۆڕکێی هه‌ردوو ووشه‌ی (ئاو) و(دێر)،
دۆڵ ،له هه‌ندێ شوێن پێێ ده‌ووترێت (سه‌تڵ - سگل)که ڕه‌نگه
ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بی بێت، به‌کرمانجی (دولک)ی پێ ده‌ووترێت و، له
هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری به(په‌قره‌ج)ناوی ده‌به‌ن و،به لوڕی (دول)،
هه‌ر وه‌کو له‌م په‌نده لوڕییه‌دا ده‌بینین: تا
بویی ئاوکش نیسم، سه‌د دول ئاو وه کولت کشینه . وواتا: تا
بڵێی ئاوکێش نیم، سه‌د دۆڵ ئاویان به‌کۆڵت کێشاوه.
دۆڵ چه‌ند ووشه‌یه‌کی تری لێکه‌وتۆته‌وه، وه‌کو: (دۆلچه به‌وواتای
سوراحی )و(دۆلکه به وواتای کوپ)و(ده‌سکه دۆڵ) که ئامێریکه بۆ
کوتاندن به کاردێت و ده‌سکه‌وانیشی پێده‌ووترێت که له (ده‌سک
هاوه‌ن)ه‌وه هاتووه‌و (هاوه‌ن)یش به مانای کوتان دێت، که له
فارسی‌دا بووه به (آوند).
هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ووشه‌ی ( سه‌تڵ)یش کوردی بێت و له ( سێتاڵ یان سه‌تاڵ
)ه‌وه هاتبێت. که له‌کۆندا بۆ ئاوکێشان ئامێرێکیان به‌کارده‌هێنا، که
بریتی بوو له دوو (دۆڵ) که هه‌ریه‌کێکیان به په‌ت ،که بۆ هاوسه‌نگی
له شێوه‌ی (سێتاڵی)دا ده به‌سترا به هه‌ردوو سه‌ری داره‌که‌وه. وه
ئه‌مه‌ش له ڕاستییه‌وه نزیکه ، چونکه چه‌نده‌ها ئامێری دیکه‌یش هه‌ن
که ناویان له ڕێگه‌ی ژماره‌وه دروست بووه، بۆنموونه: ووشه‌ی (چه‌رپا
)که له عه‌ره‌بی دا بووه به (جربایه) بریتییه له ( چوار+پا )،
وه‌یان ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی (نه‌ی یان نای)،که‌ناوی ئامێرێکی
مۆزیکه‌و ، ڕاسته‌خۆ له ڕووه‌کی (نه‌ی) وه‌رگیراوه، که چه‌نده‌ها
ناوی تری هه‌یه،وه‌ک : قامیش، زه‌ل ...هتد . ده‌بینین که ووشه‌ی (زه‌ل)
یش پاش ئه‌وه‌ی که‌له‌گه‌ڵ ژماره (دوو)دا یه‌کده‌گرێت ، ناوی ئامێرێکی
دیی له‌و بابه‌ته پێکده‌هێنێت ،وه‌ک له( دووزه‌له )دا ده‌یبینین ،که
چه‌ند ناوێکی دیی له‌خۆ گرتووه، وه‌ک: توزه‌له، جوزه‌له، گوزه‌له...
هتد
دۆڵ له به‌رئه‌وه‌ی که بۆ ئاو به‌کاردێت، زۆر جار ووشه‌ی ئاوی پێوه
ده‌لکیت و به( دۆڵاو ) زارگۆ ده‌کرێت و،پاش ئه‌وه‌ی که له فارسی‌دا
بووه به(دلو)هه‌ر به‌هه‌مان شێوه چووه‌ته زمانی عه‌ره‌بیشه‌وه.
دیسانه‌وه ئه‌م ووشه‌یه به شێوه‌یه‌کی تر ده‌چێته‌وه ناو زمانی
فارسییه‌وه‌و ده‌بێت به(دولاب)،که ئامێرێکه بۆ ڕاکێشانی ئاو به
کاردێت و به عه‌ره‌بی پێێ ده‌ووترێت (ناعور). لێره‌دا ده‌بینین فارس
به شێوه‌ی هه‌ڵه ئه‌م ووشه‌یه به‌کارده‌هێنن ، چونکه (دولاب )هه‌ر
هه‌مان مانای (دلو)ی هه‌یه، به‌ڵام(ناعور) هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک (دلو)یان
( دولاب)ه.
هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب ووشه‌ی( دولاب )ده‌هێننه ناو زمانه‌که‌یانه‌وه‌و
به چه‌ند شێوه سوودی لێ وه‌رده‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که (ناعور)
شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی هه‌یه‌و، ووشه‌ی(دولاب)یش به‌رانبه‌ری ووشه‌ی
(ناعور)ه،ناوی زۆر شتی بازنه‌یی ده‌نێن(دولاب)، بۆ نموونه: به
تایه‌ی ئۆتۆمۆبێل ده‌ڵێن (دولاب السیار‌ە)و کۆی (دولاب)یش ده‌بێت به(
دوالیب )، وه یان به ئامێری کورسیکورسیی شاری یاری ده‌ڵێن(دولاب
الهواء)،ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه(دولاب الهواء) و (ناعور) ده‌بینین له
یه‌ک شێوه‌دان ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که یه‌که‌میان هه‌ڵگری
کورسییه‌و ئه‌وی تریان هه‌ڵگری دۆڵه.
جگه له‌و دۆڵابه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کرد، دوو دۆڵابی تریش
هه‌ن؛ که یه‌کێکیان جۆره خشڵیکه به‌ناوی(دوگمه‌و دۆڵاب)و ئه‌وی
تریان سندوقێکه‌و شتومه‌کی تێده‌کرێت . که ڕه‌نگه ئه‌وی یه‌که‌میان،
له ده‌مولێو(ده‌و و لێو)ه هاتبێت ،چونکه په‌یوه‌ندی به‌کردنه‌وه‌و
داخستنه‌وه هه‌یه‌و، ئه‌وی دی له (دوولێو) پێک هاتبێت، که له
فارسی‌دا بووبێت به (دولب)و له عه‌ره‌بیشدا بووبێت
به(دولاب)،هه‌روه‌ها به عه‌ره‌بی (دیلاب)یشی پێده‌ووترێت. ئه‌گه‌ر
بڕوانینه (ده‌می ده‌رگا)و(لێوی ده‌رگا)، ده‌بینین (ده‌م) بریتییه
له‌چوارچێوه‌ی ده‌رگاکه‌و (لێو) ئه‌و به‌شه‌یه که داده‌خرێت.
ئێمه به سوودوه‌رگرتن له ووشه‌ی دۆڵ ، ده‌توانین ده‌یه‌ها ووشه‌ی
نوێ بهێنینه ئاراوه‌و، خۆمان له چه‌نده‌ها ووشه‌ی ناشیرین و بێ‌مانا
ڕزگار که‌ین ،بۆنموونه: ووشه‌ی ته‌نه‌که، که‌به بۆچوونی من له
(Tin) ه‌وه هاتووه ،که ناوی ئه‌و ماده‌یه که لێی درووست بووه،
بۆچی دۆڵ یان دلو وه‌یان سه‌تڵ نه‌بێت ؟ ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی
(ده‌سکه‌دۆڵ) ده‌بینین که(دۆڵ)یش ده‌فرێکی کانزاییه‌و، له زه‌ڕ
دروستکراوه که به عه‌ره‌بی (نحاس) و به ئینگلیزی(Brass) پێ
ده‌ووترێت. وه یان له کۆندا، کوله‌که (کۆدی)یان هه‌ڵده‌کۆڵی و وه‌کو
ده‌فر به کاریان ده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌فره که له
ته‌نه‌که(Tin) دروستده‌کرێت و هه‌مان ناوی (کۆدی)ی هه‌یه. ئه‌م ناوه
پاش ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ، بووه به قۆدی،
قوت‌و، قتو... هتد ، وه له فارسی و عه‌ره‌بیدا بووه به (قوگی) .
ته‌نه‌که له‌گه‌ڵ بێمانایی خۆیدا، ناوێکی بێمانای دیی له‌گه‌ڵ خۆی
هێناوه، که ئه‌ویش (ته‌نه‌که‌ی خۆڵ)ه، لێره‌دا (خۆڵ)به‌مانای
(زبل)دێت که ئه‌میش بێمانایه‌و، خۆڵیش ناوێکی بێماناتری له‌گه‌ڵ خۆی
هێناوه ، که ئه‌ویش (خۆڵه عه‌مه‌له)یه‌و به وواتای (زبال)و ،
هه‌ر ئه‌م ووشه قۆڕه‌یش، ووشه‌یه‌کی دیی قۆڕتر له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت ،
که ئه‌ویش (خۆڵه‌عه‌مه‌له‌که) وواتا (مزبلە)،له (مزبلە)یش قۆڕتر،
ئه‌و زاراوه داتاشراوه بێمانایایه‌ن که که‌سانێک به‌ناوی
زمانه‌وانه‌وه دروستیان کردووه‌و ، له‌هه‌مان کاتدا خۆیان فڕیان
به‌سه‌ر زمانی کوردییه‌وه نییه .
____________________________________
* لێره‌دا(ئه‌ستێره) هیچ
په‌یوه‌ندی به ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌وه نییه که به‌مانای(نجمە)ی
عه‌ره‌بی و (Star)ئینگلیزی دێت.
نیوجه‌رسی
17/01/ 2009
naziar@verizon.net
|