|
١٦\١١\٢٠٢٦
دۆشین.

فه‌رهاد
کەریم
مرۆڤ چراکەت
بکوژێنەوە ڕووناکییت تاریکە
تاریکییت ڕژاندۆتە ژیان
دۆزەخت ڕووناک بەهەشتت تاریک
کیسەڵ حەزی لە ڕووناکییە زوو بگا
بە ڕووناکیی مرۆڤ ڕێ ناکا
سەری خۆی لە دەستدایە
سەرم دێ و دەڕوا
واتای زۆرە سەر ڕۆیشتن
سەر بڕوا زەوی دەدڕێ
مرۆڤ بەرەڵا
زەوی چاککەوە
مرۆڤ بگرەوه
نەیگریەوە ئازادیی دەخوا
زەوی لە دڕانی دەڕژێ
چاک خراپبووە زەوی
باش بەرەڵا مرۆڤ
زەوی باش نابێ
چاک نابێ مرۆڤ
گریان ژماره
قەپاڵ ئاو
با قووت
زەوی کوا
مرۆڤ خوار دەڕوا
سەرم قازی لێڕژا
زه‌وی تژی قاز
مرۆڤ به‌رەڵا
زه‌وی دڕا‌و
دوورینه‌وه زەوی
گرتنه‌وه مرۆڤ
مرۆڤ دڕا‌و
به‌ره‌ڵا زه‌وی
ئه‌م به‌یانیه‌ش له خه‌و هه‌ستام
به خواریی له زه‌وی دڕا‌و
قاوه‌یه‌ک ده‌خۆمه‌وه و ده‌خه‌وم
مرۆڤێکی دڕاوم له زه‌وی خوار خه‌و نابینم
فشه‌م به دڕانی زه‌وی به خواریی مرۆڤ دێ
به دڕانی مرۆڤ به خواریی زه‌وی
بڕژێ و کۆنه‌بته‌وه
بدڕێ و نه‌دوورێته‌وه
خواربێ و ڕاستنه‌بته‌وه
نه هاوڕێی قاز و نه لەگەڵ کیسه‌ڵ ده‌ڕۆم
ده‌خه‌وم و حه‌زناکه‌م هه‌ستمه‌وه
ده‌ستم له مرۆڤ و زه‌وی شووشته‌وه
ده‌ستم له خۆم
ده‌ستم له تۆ شووشته‌وه.
پایزی
٢٠٢٦
- ڤیرجینیا
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|