٢٠\٩\٢٠١٢
دۆسیەی پەنابەرێک
لە گەمەی دیپۆرتکردنەوە
لە
لایەن فەرمانگەی کۆچبەرانی بەریتانی و نوێنەرایەتی حکومەتی
ھەرێم لە لەندەن!
کاوە عەلی ئەو پەنابەریە ماوەی ١٠ ساڵە لەووڵاتی بەریتانیا دەژی وە
خاوەنی مناڵیکی شەش سالی نیوە و پاش کێشەیەکی خێزانی لەساڵی ٢٠٠٨ ،
بڕیاری زیندانیکردنی دراوە و مۆڵەتی مانەوەشی لێسەندراوەتەوە. بۆ
بەدواچوونی ئەم دۆسیەیە فیدراسیۆن پەیوەندی لەگەڵ کاوە عەلی کرد، ئەو
ووتی" چونکە من خەڵکی شاری بەغدام لە ١٥.١٠ .٢٠٠٩ دا لەگەڵ کۆمەڵێکی تر
لەپەنابەران ڕەوانەی شاری بەغدا کراینەوە، بەڵام پاش ئەوەی لێپرسراوانی
فڕۆکەخانەمان تێگەیاند ئێمە بەزۆر نێردراوینەتەوە، وەریان نەگرتینەوە
بەرەو ووڵاتی بەریتانیا گەڕێنراینەوە." .
ئەم پەنابەرە لە دریژەی قسەکانیدا سەبارەت بەدیپۆرتکردنەوەکەی دەڵێت"
من قسەم لەگەڵ ئەفسەرانی فەرمانگەی کۆچی بەریتانی کردووە، گوایە ئەوان
پەیوەندیان بە نوینەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لەلەندەن کردووە
و ئەوانیش بە ئیمەیڵ وەڵامیان داونەتەوە کە گوایە لاریان لە
دیپۆرتکردنەوەم نیە" .
بەڵام پاش ئەم ھەواڵە ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن پەیوەندی تەلەفۆنی
لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەلەندەن کرد و ئەو قسانەیان
ڕەتکردەوە و ووتیان" ئێمە بەھیچ جۆرێک ئیمەڵمان بۆ ئیمیگرەیشن نەکردووە
و دژی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانین. وە بۆ ئەو پرسانە ھۆم ئۆفیس یان
فەرمانگەی کۆچبەرانی سنور (UKBA) پەیوەندی بە حکومەتی عێراقەوە دەکات
نەک ئێمە".
ھەر لە درێژەی بەدواداچونی ئەم کەیسەدا کاوە تەواوی بەڵگەکانی دادگای
خستە بەردەم فیدراسیۆن لەو بارەیەوە لە نامەیەکی داوەر (ھۆچ کنسن)
ھاتووە کە داوای ئازادکردنی کاوە بە کەفالەت رەتدەکاتەوەوەیەکیک لەو
ھۆکارانە داوەر دەڵێت :"ئاگادارکراومەتەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان
مۆڵەتی گەرانەوەی زۆرە ملێی داوە بە داواکاری پێداچونەوەو بەڵام ئەوەی
رێگەگرە لەبەردەم ناردنەوەیدا لابردنی ئەو فەرمانەی (کۆنترۆلکردنی
دادگایە).".
سەبارەت بەم کەیسە لەگەل دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن پەیوەندیمانگرت
ووتی"ھەر جۆرە ھاوکاریکردنیکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەک تەنھا بۆ
حکومەتی بەریتانیا بەڵکو بۆحکومەتەکانی ئەوروپا سەبارەت بە بەزۆر
ناردنەوەی پەنابەران پێچەوانەی ئیدعاکانیان نیشان ئەدات کە گوایە دژ بە
زۆر ناردنەوەی پەنابەرانن. ..ئێمەش ناچار دەبین راستیەکان بۆ رای گشتی
ئاشکرا بکەین لەوەش زیاتر گەر ھەر ھاوکاریەکیان بۆ ناردنەوەی بەزۆری
پەنابەران سەربگریت ئەوا جارێکی دیکە دەرگا بە رووی حکومەتە راستەکانی
تری ولاتانی ئەوروپا دەکاتەوە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بەرنە
پێشەوە".
سەبارەت بەھەوڵەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران دەشتی جەمال ووتی"بە ھەوڵی
ئیمەو کۆمەڵیک لە کەسانی دڵسوزو یاسایی نزیک بە ٢ساڵە دیپۆرتی
پەنابەران لە بەریتانیا راگیراوە، وە ئیستە کەیسی ناردنەوەی پەنابەران
لە دادگایە سەرباری ئەوەی چەند جاریک ھەوڵدراوە ئەو بریارە ھەلبگیرێت
بەلام خۆشبەختانە سەری نەگرتوە وا بریارە کۆتای ئەم مانگە دادگا
چاوبگیریتەوە بەداواکەی وەزارەتی ناوخۆدا، ئێمەش لەو بارەوە دەیان
بەڵگەمان ئامادەکردوە تا ئەم سیاسەتە دژی ئینسانیە پۆچەڵبکەینەوە".
ھەروەھا سەبارەت بە کەیسی ئەو پەنابەرە فیدراسیۆن لەھەوڵدایە بۆ
لابردنی ھەرەشەی دیپۆرتو ئازادکردنی.
بۆ زانیاری زیاتر ھەموو بەڵگەکان و وتەکانی
دادگا وینەی ئاراستەی فیدراسیۆنکراوە و
لەبەردەستدایە.
١٩\٩\٢٠١٢
- لەندەن

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
Fax:
08715288651,
00447856032991, 07895976547
www.federationifir.com,
ifir@hotmail.co.uk
|