٧\١١\٢٠١٣
دۆسیەی لەقلەقە
تیرۆرکراوەکەی هەولێر گەیشتە پەرلەمانی سوێد و
پارتی ژینگە نامە
لەم بارەوە بۆ دەسەلاتدارانی هەرێم دەنووسن.
ئەمرۆ
شاندێکی کەمپینی پەیکەر بۆ لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی هەولێر (بەختیار
سمایل و قادر نادر) سەردانی پەرلەمانی سوێدی کرد و چاویان کەوت بە
بەرپەرسی سیاسەتی دەرەوەی (حیزب و پەرلەمان) لە پارتی ژینگەی سوێد
(بۆدیل سیبەلۆس). شاندەکە باس لە مێژووی ئەو لەقلەقە تیرۆرکراوەی کرد
کە چۆن نزیک بە ١٠٠ سال ئەو لەقلەقانە لە ئەفریقاوە ساڵانە دەهاتنە
کوردستان و لەسەر مزگەوتی خانەقای هەولێر، جوانییەکیان بە شاری هەولێر
دابوو، تا لە رووداوی شەری ناوخۆ بە دەستی چەکدارەکانی شەری ناوخۆ
تیرۆرکرا بەمەش ئەو لەقلەقە زیاتر بووە سیمبول بۆ خەلکی کوردستان بە
گشتیی و هەولێر بە تایبەتیی.
هاوکات ئاماژەمان بەوەکرد کە چۆن ئەو کەمپینەی ئێمە توانی واژوی ٢٠٠
کەسایەتی کورد و ٢٠ رێکخراوی بیانی (ئاژەل دۆست) و کوردی بەدەست بهێنێ
و پێشکەشی پارێزگای هەولێری بکا کە سەرەتا پاریزگاری هەولێر بە واژۆی
جێگرەکەی رەزامەندیی لەسەر دانانی ئەو پەیکەرە دەربریوە بەلام دواتر
بووە جێگای سەرنجی ئێمە و خەلک کە پارێزگاری هەولێر ئاگاداری ئێمەیان
کردۆتەوە کە ئەوان مۆلەتی دانانی ئەو پەیکەرە لەو شوێنە نادەن.
بۆیە شاندی کەمپینەکە، داوایان لە پارتی ژینگە کرد کە ''دۆسیەی
ئاژەڵدۆستیی یەکێکە لە خەباتە سەرەکییەکانی پارتەکەی ئێوە و بە هیواین
پالپشتیمان بکەن تا ئەو پەیکەرە دژە شەر و ئاژەڵدۆستییە لە شاری هەولێر
و لە شوینێ تیرۆرکردنەکەی دابندرێ''.
بۆدیل سەبەلوس بە شاندی کەمپینەکەی راگەیاند کە ئەوان زۆر دڵخۆشن ئەو
مەسەلە مۆدیرن و ئاژەڵدۆستییە لە کوردستان دەجوولێین، ئەوان پشتگیریی
لە دروستکردنی ئەو پەیکەرە دەکەن و بۆیە ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە
نامەیەک دەدەینە حکومەتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانیش کە لەم
بارەوە زانیارییمان پێ بدەن کە ئایا رێگریی دەکرێ لە دروستکردنی ئەو
پەیکەرە.
کەمپینی پەیکەر بۆ لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی هەولێر
پەیوەندیی: ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
Paikarbolaqlaq94@gmail.com
٧\١١\٢٠١٣
|