په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١١\٢٠١٣

دۆسیەی لەسێدارەدانی کوردانی رۆژهەلات و

پێشێلی مافی مرۆڤ لەگەل پارتی لیبرالی سوێد باس کرا.

 


دوێنی شاندێکی گرووپی ١٧ی شوبات کەپێک هاتبوو لە (کوردستان نەوزاد و ئازاد غەریب و قادر نادر) سەردانی پەرلەمانی سوێدی کرد و لەلایەن فرێدریک سڤینبسۆن سکرتیری ئەنتەرناسیۆنالی پارتی گەلی سوێد (لیبرال) پێشوازی کران.

شاندەکەی گرووپی ١٧ی سوبات دوای سوپاسکردنی ئەو پێشوازی و دیدارە چەند داخوازیەکیان ئاراستەی ئەو بەرپرسەی پارتی لیبرالی سوێد کرد کە خۆی دەبینیەوە لە:

١- کۆنترۆلکردنی دادگاکان لەلایەن دەسەلاتەوە ، لەم بارەوە چەندین دۆسیەی وەک سەید ئەکرەم و نیاز عەزیز و ساختەکاریە بەلگەداریەکانی کەپێشکەش بەدادگا تیاهەلچونەوە کرابوو ، کەچی لەترسی حیزب و هەلپەرستی هەندێ دادوەر یاسا و دادوەری رێچکەی خۆی ون کردوە.

٢- دۆسیە ساختەکاری دەنگدان، لەم دۆسیەدا چەندین بەلگە ی ڤیدیۆیی و دۆکۆمینتی ، بەتایبەتی ئەو دۆسیەی کەپۆلێ پەرلەمانتاری پارتی ژینگەی سوێد کەوەک چاودێر بەشداری هەلبژاردنەکانیان کردبوو، پێمان دا. هاوکات ئاماژەمان بەو گالتەجاریەی دەسەلات بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کەساختەکردن لەدەنگدان گەیشتۆتە ناو پاڕیزەرانیش.

٣- دۆسیە لەسیدارەدانی کوردانی ڕۆژهەلات، ئاماژەمان بەوە کرد چۆن لە ماوەی ١٠ رۆژدا، ١٨ چالاکوانی سیاسی کورد و بەلوج لەسەر بیروباوەری سیاسی لەسیدارەدراون . داوامان کرد ولاتی سوێد و لیبرالەکان ، دژ بەسزای لەسیدارەدانن ، بە هیواین ئەو دۆسیەیە گرنگی زیاتر پێ بدەن لەم بارەوە چەندین لینکی دۆکۆمینتی و بەلگەدار بە زمانی ئینگلیزی لە بەیاننامەکانی ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال و رێکخراوە مرۆڤ دۆستیە کوردیەکانمان پێ دان.

لە کۆتاییدا سکرتیری ئەنتەرناسیۆنالی (فریدریک سڤینسۆن) گوتی سوێد و پارتەکەی ئیمە گرنگی زۆر بە مەسەلەی دیموکراسی و ئازادی و پاکی لە هەلبژاردن دەدات، هاوکات ئیمە دەیان سالە کار و خەبات دەکەین تا مافەکانی مرۆڤ پێشێل نەکرێ... ئەو ئاماژەی بەوەکرد کە گرنگە شاندێکیان سەردانی کوردستان بکات و لە نزیکەوە ئەو دۆسیانەی ئیوە باسی دەکەن، بەدواداچوونی بۆ بکەین و رای گەیاند ئەو داوایە ئاراستەی پارتەکەی دەکات . هاوکات نیگەرانی خۆی نیشان دا لەوەی لەلایەک ئیران دەلێ ریفۆرم دەکەم لەلایەکی تر ئیوە باس لەسیدارەدانی ئەو ژمارەیە دەکەن. لە کۆتایشدا پەیمانی دا کەهەول بدات دۆسیەی پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ و لەسیدارەدانی کوردانی رۆژهەلات لە کۆبوونەوەی سەرجەم پارتە لیبرالەکانی جیهان هەولی باسکردنیان بدات کەلەکۆتایی مانگی نۆڤێمبەر لە شاری لەندەن دەبەسترێ.

 


گرووپی ١٧ی شوبات
٥\١١\٢٠١٣

17_shubat@hotmail.se

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک