٧\٣\٢٠١٤ دۆسیه‌ی مافناس شوان سابیر ده‌گه‌یه‌نینه ناوه‌نده سوێدییە‌كان.
له‌كاتێكدا درێژه به‌م تاوانانه ده‌دات ئەنجومەنی دادوەری هەریم، دەیان تاوانی پڕ لەپێشێلکاری مەترسیداری ئەم دەسەلاتە بەبەرچاویەتی و بێدەنگە به‌رامبه‌ری، لەتەقەکردن لەخەلکی سڤیل وەک ته‌قه‌كه‌رانی خۆپیشاندارانی ١٧ شوبات و رۆژانی دواتر، کە تا ئیستا یەک تاوانبار نەگیراوە، یان زیندانی کردنی خەلکی سیاسی، بەلام بەداتاشینی تۆمەتی جۆراو جۆری یاسایی وەک سەید ئەکرەم له‌بادینان و بیلال نوری له هه‌له‌بجه‌دا، کۆمەلکوژی ژنانی کورد بەناوی شەرەفەوە، یان گرتنی خەلک و دانپیانان پێیان بەهۆی ئەشکەنجە و گوشار و ده‌ستدرێژیی سێکسیی بۆ سه‌ر خێزانه‌كانیان و تائاستی ئەوەی چەندین زیندانی لە محەتەی هەولێر هەن چەندین سالە لەزیندانن نەدراونەتە دادگا، یان کاتی زیندانی کردنیان تەواو بوە ئازاد ناکرێن، دەیان مەلەفی سیخوڕیی بەرپرسان بۆ رژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان، بەتالان بردنی ئەرز و ئاسمانی ئەم ولاتە لەلایەن دەیان بەرپرسی پارتی و یەکیتی و تیرۆری رۆژنامەنوسان، تائیستا بۆسەدان لەم جۆرە تاوانه مه‌ترسیانه هەلوێستێکی ئەخلاقی و ئیداریمان لێ نەبینیوە کەچی هەلدەستێ سکالا لەسەر چەند کورتە نووسینێکی مافناس شوان سابیر لە دادگا تۆمار دەکات و دادگاش بەپەلە زیندانی دەکات بەمەش لەکەیەکی تریان خسته سه‌ر سەدانی تاوانی تری ئەو ئەنجومەنە دادوەری و یاسایەی لەژێر دەسەلاتی هەرێم داهەیە.
بۆیە ئێمە لێرەدا رای دەگەینین بەپەلە ئەو
مافناسە ئازاد بکرێ، هاوکات ئەو میتۆده ترساندنەی ئەو ئەنجومەنە
بەرامبەر هیچ کەسایەتی و رێکخراوی تر نەگیریتە بەر، لێرەدا رای
دەگەینین ئەگەرمافناس شوان سابیر به‌په‌له ئازاد نەکرێت ئەوا
نارەزایەتی جەماوەری لە ولاتی سوێد دەردەبڕین و دۆسیەکەشی لەناوەندە
سیاسیە سوێدییەکان ئاگادار دەکەیەینەوه كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو چه‌ندین
دیداری گرنگمان له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و په‌رله‌مان هه‌یه.
|