١٣\٥\٢٠٢٠
دۆخی تورکیا دوای
هەڵبژاردنی شارەوانییەکان!

نەهرۆ
وەک ئاشکرایە لە ٣١ ئاداری ٢٠١٩ هەلبژاردنی شارەوانیەکان کرا لە تورکیا،
لەم هەلبژاردنە
حیزبەکەی ئەردوغان،
حیزبی دادو گەشەپێدان شکستی گەورەی
تووش بوو بەتایبەتی لە شارە گەورەکان وەک ئیستانبول و ئەنقەرەو ئەزمیر،
لە شاری ئیستانبول دووکەس خۆیان هەڵبژارد بوو بۆ سەرۆک شارەوانی یەکەم
بەنی عەلی یلدریم کە سەر بە
حیزبی دادو گەشەپێدانە، دووەم ئەکرەم ئیمام
ئۆغلۆ کە لە دایک بووی ساڵی ١٩٧٠ سەر بە
حیزبی گەلی کۆماری یە، جە هە پە،
سەرەتا ئەنجامی هەلبژاردنەکان دەنگی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ زۆرتر بوو
بەڵام ئەردوغان تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا هەر بۆیە دووبارەیان
کردەوە جاری دووەمیش ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ دەرچوو بە جیاوازی ٢٨ هەزار
دەنگ ! بەم شیوێە ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ بردیەوە، شایانی باسە دوای چارەکە
سەدەیەک ئەمە بۆ یەکەم جارە ئۆپۆزسیون ئەم پۆستە گرنگە بباتەوە، هەندی
کەس پێ وایە ئەم سیناریویە هەمان سیناریوی ساڵی ١٩٩٤ کە چۆن ئەردوغان
بوو بەسەرۆکی شارەوانی ئیستانبول دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو بەسەرەک
وەزیران کەواتە ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ دوا هەنگاوی دەبێتە سەرۆکی کۆماری
تورکیا لە ئایندە دا.
سەرۆکی حیزبی گەلی کۆماری جە، هە، بە، کەمال کیلیشدار ئۆغلۆ گوتی
ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بژاردەیەکی دیموکراسی یە و خەڵکی تورکیاش
دیموکراسیەتی دەوێ.
لەشاری ئەنقەرە دووەم گەورە شاری تورکیا بە هەمان شیوەیە نوینەری جە،
هە، بە، مەنسور یواش بوو بە سەرۆکی شارەوانی، خلکی ئەنقەرە زۆر دڵخوشن
کە مەنسور یواش بوەتە سەرۆک شارەوانی لەبەر ئەوەی خەڵک بەم شیوەیە باسی
نوینەرەکانی جە، هە، پە دەکا دەڵین گەنجن، دینامیکیەتیان تیایە، دەست
پاکن، چاوی خەڵک دەکەنەوە سەبارەت بە کێشەکان بەلام نوینەرەکانی
حیزبەکەی ئەردوغان بۆ نموونە بەنی عەلی یلدریم خاوەنی ٣٠ گەمیی یە، خەڵک
دەلین لە کوێ بوو.
بە هەمان شێوە شاری ئەزمیر سێ یەم گەورە شاری تورکیا موڵگەی لایەنگرانی
پارتی گەلی کۆماری جە، هە، پە، یە، ئەم شارە قوفڵە سەبارەت بە
لایەنگرانی جە، هە، پە.
شایانی باسە بۆ یەکەمین جار لە میژووی هاوچەرخی تورکیا سەرۆکیکی
شارەوانی کۆمۆنیست هەلبژیرن کە سەر بە
حیزبی شیوعی تورکیایەو کە لەساڵی
١٩٢١ دامەزراوە، ئەم سەرۆکە کوردی زازایە، لە ناوچەی عەلویەکان لە
دەرسیم لە شاروچکەی ئۆجیک دەرچووە بە نیوی فاتح مهمت ماچ ئۆغلۆ، دەڵین
دوای دەرچوونی خەڵکی ئەم شاروچکەیە وێنەی ئەتاتۆرکیان لە فەرمانگاکان
هیناوەتە خوارەوەو لە جیاتی وێنەی مارکسیان هەڵواسیوە ! لەماوەی
ساڵیکدا لەسایەی ئەم سەروک شارەوانیە کۆمونیستە بەرهەمی هەنگوین زیادی
کردووە لە ٢٥ تونەوە بۆ ٢٠٠ تون ! پاشەکشەی
حیزبەکەی ئەردوغان لە
هەڵبژاردنی شارەوانیەکان دەگەرێتەوە بۆ قەیرانی ئابوری لە تورکیا خەڵکی
دەڵین ئینفلاسیونی ئابوری هەیە بە واتای ( تضخم ) کەرتی کشوکالی
پاشەکشەی کردووە، خانەنشینان وەزعیان زۆر خراپە دەڵین ناتوانین تەنانەت
بۆ جاریکیش نان لە ریستوران بخوێن لەبەر گرانی پارەکەمان تەنیا بەشی
چای و سمیت دەکا، سمیت جۆرە کیکیکە بە گونجی، نرخەکەی هەرزانە هەموو
کەس دەتوانی بیکڕێ.
نوینەرانی ئە، کە، پە گوتارەکانیان چەواشەکاریە بۆ نموونە یەکی لە
لیپرسراوانی دەڵی ئەردوغان خوای ئێمەیە ! یان ئەوەی دەنگ بە ئە، کە، پە
بدات دەچیتە بەهەشت ! لە پروپاگەندە کردن بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی
بەنی عەلی یلدریم چووە دیار بەکرو دیاربەکری بە کوردستان ناوزەد کرد
تاوەکو دەنگی کوردەکان دەستەبەر بکا ئەم گوتەیە نارەزایی لێ کەوتەوە لە
لایەن خەڵکی رەگەزپەرەستی تورکیاوە.
تورکیا ریژەی دانیشتووانی ٨١ ملیونە، ٨٢ پاریزگای هەیە، ژمارەی سەرجەم
شارەوانیەکان ١٣٨٣ شارەوانیە، بەم شیوەی خوارەوە، ئەنجامی دەنگەکانی
هەلبژاردنی شارەوانی بەڕێوەچوو:
١- پارتی دادو گەشەپیدان ٧٧٨ شارەوانی.
٢- پارتی گەلی کۆماری ٢٤٢ شارەوانی.
٣- پارتی جولانەوەی نەتەوایەتی ٢٣٦ شارەوانی.
٤- پارتی گەلی دیموکراتی ٦٣ شارەوانی.
٥- پارت باش ٢٢ شارەوانی.
٦- پارتەکانی دیکە ٤٢ شارەوانی.
١١\٥\٢٠٢٠
- نەرویج
ماڵپەڕی
هاوڕێ نەهرۆ
|