٢٣\١٢\٢٠٢٠
دۆزینه‌وه‌ی
پێكوته‌ی كۆرۆنا له دیدی موسڵمانه‌كانه‌وه.

ئارام حه‌مه‌ساڵح
هه‌روه‌كوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان موسلمانه‌كان هه‌رده‌م عه‌وداڵی گه‌ردیله‌یه‌ك
له زانست و داهێنان و پێشكه‌وتنن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كوو له‌زگه بینوسێنن
به دینی ئیسلام و قورئان و شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه،له‌م سۆنگه‌یه‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌و داهێنان و زانستانه له ولاتانی ئیسلامی‌دا بێت یان له‌هه‌ر
گۆشه‌یه‌كی ئه‌م دنیایه‌دا بێت لایان گرنگ نییه ، گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌به‌په‌له
ئایه‌تێكی قورئانی بۆ بدۆزنه‌وه ووه‌كوو سه‌رچاوه‌ی زانسته‌كه یان
داهێنانكه له‌به‌رچاوی عه‌وام وێنای بكه‌ن و بیكه‌ن به بنێشته‌خۆشه‌ی
سه‌رزمانیان لێره‌وه هه‌وڵو تێكۆشانی سه‌دان پرۆفیسۆر و زانا و پزیشك
كه‌ره‌تی سفر بكه‌ن و هه‌مووچاكه‌و لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی زانسته‌كه
بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئیسلام!
هه‌ڵبه‌ته گێڕانه‌وه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژی بۆ تێكسته ئاینییه‌كان
كارێكی نوێ نییه و جوله‌كه له مێژه ده‌ستی داوه‌ته ئه‌م كاره قێزه‌ونه‌و
موسڵمانه‌كانیش ده‌قاو ده‌ق كۆپیان له‌به‌ر گرتۆته‌وه ، واڵته‌ر
ئیسحاقسۆن كه نووسه‌رێكی ئه‌مریكی جوله‌كه‌یه هه‌وڵێكی زۆری‌دا كه وا
له خه‌ڵك بگه‌ێنێ كه ئاینشتاین باوه‌ڕی به خودا‌و دینی جوله‌كه هه‌بووه
، خۆشبه‌ختانه كاتێك كه دوا نامه‌ی ده‌ستخه‌تی ئاینشتاین دۆزرایه‌وه
ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌رچوو له‌و نامه‌یه‌دا ئاینشتاین هه‌موو كتێبه
دینیه‌كان به چیرۆكی مندالانه ده‌چوێنێ !
كۆمپانای فایزه‌ر.
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیه‌و ٤٨ ساله دامه‌زراوه‌و نزیكه‌ی ١٥٠ سه‌نته‌ری
هه‌یه‌و له شه‌ش ولاتدا لقیان هه‌یه ، ته‌نها له ئه‌مریكادا ٣٩ سه‌نته‌ریان
هه‌یه وسه‌نته‌ری سه‌ره‌كیان له شاری نیۆركه ، نزیكه‌ی ٨٨٠٠٠ فه‌رمانبه‌ریان
هه‌یه، قازانجی سالانه‌یان ده‌گاته ٥٤ بلیارد دۆلار.
كۆمپانیای بایۆنتێك.
كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانیه‌و ١٢ سال له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن دوكتۆر ئۆگه‌ر
ساهێن و دوكتۆر ئوزلێم تورێجی هاوسه‌ریه‌وه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ
دوكتۆر كریستۆف هوبه‌ره‌وه دامه‌زاروه ، له ئێستادا نزیكه‌ی ١٣٠٠
كارمه‌ندیان هه‌یه، دوكتۆر ساهێن به‌ره‌گه‌ز توركه‌و له‌ته‌مه‌نی ٤
ساڵیه‌وه له‌گه‌ل خێزانه‌كه‌یدا چۆته ئه‌ڵمانیا ، دوكتۆر تورچیش له
ئه‌ڵمانیا له‌دایك بووه.
كۆمپانای مۆدێرنا.
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیه‌و ده‌سال له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه له ئێستادا
٨٣٠ كارمه‌ندیان هه‌یه و بنكه‌ی سه‌ره‌كیان له هه‌رێمی ماساچوسته له
ئه‌مریكا، له‌م كۆپمانیایه‌دا یه‌ك كه‌سی به ره‌گه‌ز لوبنانی و یه‌ك
كه‌سیشی به‌ره‌گه‌ز ئه‌رمه‌نی تێدایه.
پوخته‌ی باسه‌كه:
هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی فایزه‌رو بایۆن تێك و مۆدێرنا ده‌یان هه‌زار
كه‌س كاریان تێدا ده‌كه‌ن له‌ناو ئه‌مانه‌دا زیاتر له‌هه‌زار دوكتۆر له
هه‌موو بواره جیاوازه‌كانی زانستی پزیشیكی بایۆلۆژی و مایكرۆبایۆلۆژی
وكیمیای ئۆرگانی و....هتد سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌ن زۆربه‌شیان
هه‌ڵگری شه‌هاده‌ی دوكتۆراو به‌رزتریشن له‌و بوارانه‌دا، پسپۆڕ و شاره‌زای
ئه‌وتۆیان تێدایه خاوه‌نی نیو سه‌ده ئه‌زموونه له‌و بابه‌تانه‌دا
،به‌هه‌ول و هیمه‌تی ئه‌و هه‌موو پرۆفیسۆرو زانستوانانه له‌پاش
ماندووبوونێكی زۆر كه نزیكه‌ی ١٠ مانگی خایاند توانیان پێكوته‌ی
كۆرۆنا به‌رهه‌م بهێنن ، مه‌خابن موسڵمانه‌كان هه‌ول و ته‌قه‌لای ئه‌و
هه‌موو زانا‌و دۆكتۆره به‌ڕێزانه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتوو چاویان ته‌نها
دوكتۆر ساهێن ودوكتۆر تورچی و بینی ، به‌په‌له ماكینه‌ی پروپاگه‌نده‌ی
ئیسلامیان خسته گه‌ڕو به‌هه‌موو دونیادا بڵاویان كرده‌وه كه دۆزه ره‌وه‌ی
پێكوته‌ی كۆرۆنا موسڵمانه ئه‌مه له‌كاتێكدا كه هێشتاش نازانن ئایا
ئه‌و دوو كه‌سه ته‌نها به‌پێی ناسنامه و شوێنی جیۆگرافییان موسڵمانن
یان نا ! نازانرێ كه ئایا ئیسلامه‌تی ده‌كه‌ن و دیندارن یان نا !
دوكتۆر ساهێن به ٤ ساڵی چۆته ئه‌ڵمانیاو دوكتۆر تورجیش له ئه‌ڵمانیا
له‌دایك بووه ، له‌موسڵمانان ده‌پرسم ئایا ده‌بێ ئیسلام چ ڕۆڵێكی له‌مه‌دا
هه‌بێت ؟ ئایا ئه‌گه‌ر له توركیا ژیان و گوزه‌رانیان به‌سه‌ر بردبا هه‌ر
هه‌مان زانستوان ده‌بوون ، یان له‌وپه‌ڕی و هه‌ژاری و بێده‌رامه‌تیا
ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد هه‌روه‌كوو داك و بابیان !گریمان له‌سه‌دا سه‌د
موسڵمانن ، هێشتاش كاره‌كه‌یان له دووروو نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی به
دینه‌كه‌یانه‌وه نییه و ئیسلام نه‌بۆته هۆی دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌كه
و هیچ كه‌ڵكیان له ئیسلام وه‌رنه‌گرتووه.
لێره‌دا سوپاس و ستایش و پێ‌زانین ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سیسته‌می سێكولاری
ئه‌ڵمانی و ئه‌مریكی و سیسه‌تمی خوێندنی ئاكادیمی به‌رزو زانكۆكانی ئه‌ڵمانی
و ئه‌مریكی كه زانست و په‌روه‌رده‌یان كردووه به پێوه‌ر بۆ مرۆڤ و
هه‌لی خوێندن و پێشكه‌وتنیان بۆ هه‌موان ڕه‌خساندووه به‌بێ جیاوازی
دین و ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه و ڕه‌نگی پێست نه‌ك بۆ ئیسلام !
_____________________________________
تێبینیی:
زانیارییه‌كانم له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی هه‌رسێ كۆمپانیای ناوبراوه‌وە وه‌رگرتوه.
ماڵپه‌ڕی ئارام حه‌مه‌ساڵح
|