١٢\٧\٢٠١١
دوو ئاگاداریی له
لایهن لێژنهی (له پێناو ئهڵوهن).

١١\٧\٢٠١١
رۆژی بەرگری هونەرمەندانی خانەقین لە رووباری ئەڵوەن.
لە رۆژانی رابردوو توێژە جیاجیاکانی شاری خانەقین بەشێوازی
جۆربەجۆر(خەمباری، ئاواز و مۆسیقا و ناڕەزایەتی لە سەر رێگای
عیراق-ئیران)داخوازی خۆیان بۆ بە زیندوو راگرتنی رووباری ئەڵوەن دەربڕى.
ئەمجارەیان شێوەکارانی شارەکەمان لە رۆژی 13/7/2011 لە پردی دێڕین بە
وێنەکێشان بەرگری خۆیان لە ئەڵوەن دەردەبڕن.
بەم بۆنەیە هەموو دۆستانی ئەڵوەن و هونەرمەندان بەخێربین
1- سیروان نەوروز 2- گۆران جەبار 3- ئەبتهال تەوفیق 4- زەینەب ئەرکەواز
5-جەعفەر کاکەیی 6-عەلی ئەرکادی 7- زیا ئیبراهیم 8- ساڵح نەجار9- عادل
محمود10-ئەدیب ئەرکەوازی
لێژنهی( لەپێناوی
ئەڵوەن)
١١\٧\٢٠١١
بۆ رێکخراوە مەدەنییەکانی
سنووری باشماغ، پەروێزخان و حاجی ئومەران.
بەرێزان..
پاش ئەنجامدانی چەندی چالاکی دژ بە وشککردنی رووباری ئەڵوەن لەلایەن
کۆماری ئیسلامی ئیران، لە 10/7/2011 بەشێوەیەکی مەدەنییانە رێگای
نیونەتەوەیی عیراق-ئێران لە هاتوچووی موسافران گرت و بەشێوەی فەرمی
ماوەی 7رۆژمان مۆڵەتمان پێداون بۆ بەردانی ئاوی ئەڵوەن، واتە تا
17/7/2011، بە پێچەوانەوە لە 18/7/2011دووبارە رێگاکە دەگرین و
ناڕەزایەتییەکەمان بۆ دەروازەکانی تر بەرفراوان دەکەین.
لێژنهی(لەپێناوی ئەڵوەن) چاوەڕوانی هیمەت و پشتیوانی ئێوەیە بۆ گەیشتن
بە ئامانجمان. هیوادارین لەم خەباتە هاودەنگمان ببن و بە چالاکی
جۆراجۆر بەرگریمان لێ بکەن.
لێژنهی(لەپێناوی
ئەڵوەن)
١١\٧\٢٠١١
______________________________
بۆ
دیتنی چهند چالاکییهک (له پێناو ئهڵوهن) دهتوانی کرته لهسهر
ئهو لینکانهی خوارێ بکهی:
|