١٥\٥\٢٠١١
دوو بابه‌تی
چاودێری کوردۆساید -
چاک
سه‌باره‌ت رۆژی
گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی عێراق
(١٦\٥)
و
گرتن و ئاماده‌کردنی
٢٥٨ تۆمه‌تباری ئه‌نفال بۆ به‌رده‌م دادگا.
١-
ناوه‌ندی چاک: له ڕۆژی
گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی عێراقدا (16-5)،
داوای ئاشکراکردنی گۆره به کۆمه‌ڵه‌که‌ی ڕۆژی
16-5-1997ی شاری هه‌ولێر ده‌که‌ین.
گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان ئاکام و ئه‌نجامی سیاسه‌تی فاشیانه‌ی ڕژێمی
دڕنده‌ی به‌عسه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی عێراق به گشتی وه خه‌ڵکی
کوردستان به تایبه‌تی، کوشتنی به کۆمه‌ڵ و شاردنه‌وه‌یان بۆ ئاشکرانه‌بوونی
تاوانه‌کانی، سیمای دڕنده‌یی ئه‌و ڕژێمه‌ن ،گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان ئه‌نجامی
کۆمه‌ڵێک تاوانن له عێراقدا هه‌ر به‌شه‌یان ده‌چنه چوارچێوه‌یه‌کی
یاسایی تاوانه مه‌زنه‌کانه‌وه.
هاوکات نابێت له یادمان بچێت له به‌رواری 16-5-1997 دا له شاری هه‌ولێر
، دور له هه‌موو پێوه‌رێکی مرۆڤانه و کوردانه ، غافڵگیرانه به
داواکاری و فیتی داگیرکه‌رانی کوردستان، له لایه‌ن هێزه‌کانی پارتی
دیموکراتی کوردستانه‌وه ، هێرشکرایه سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی
و ڕۆژنامه‌ی وڵات و تیپی میزۆپۆتامیا و خاچی سوری کوردستان و.. له
ئاکامی ئه‌و هێرشانه‌دا له‌و ڕۆژوه بۆ ئیستا زیاتر له 70 هاووڵاتی
کورد له ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندان و که‌مئه‌ندامانی شه‌ڕ و...
بێسه‌رو شوێنن .تا هه‌نووکه چه‌ندین جار که‌سوکاریان چونه‌ته به‌رده‌م
په‌رله‌مان و داوای ئاشکراکردنی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌کانیان کردووه، وه‌لێ
مخابن تاکو ئێستا هه‌ر بێ وه‌ڵامن.
ئێمه لێره‌دا له ڕۆژی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی عێراقدا، وێرای ئه‌وه‌ی
به توندی ڕه‌خنه‌ی نه‌هێنانه‌وه‌ی ئێسک و پروسکی ئه‌نفالکراوانمان ده‌گرین
، هاوکات داواکارین:
- گۆڕی به کۆمه‌ڵی قوربانیانی 16-5-1997ی هه ولیر ئاشکرا بکرێن.
- قوربانیانی ئه‌و تاوانه وه‌ک شه‌هید بناسرێن و هه‌موو ئیمتیازێکی شه‌هیدانه‌یان
پێبدرێت.
- چاره‌نووسی هه‌موو بێسه‌روشوێنکراوه‌کانی
شه‌ڕی ناوخۆیی و ململانی سیاسییه کان کوردستان ئاشکرا بکرێن له لایه‌ن
هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی گلاونه‌ته ئه و جۆره تاوانانه وه به تایبه‌تی
( پارتی و یه‌کێتی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان).
- داوای لیبۆردن له که سوکاری بیسه روشوینکراوان بکریت و تاوانکارانی
ئه‌و تاوانانه دادگایی بکرین.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٢- چاودێری کوردۆساید داوا له دادگای
تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی کوردستان ده‌کا
راستگۆ بن له به‌رامبه‌ر
دادپه‌روه‌ری و مافی قوربانیانی ئه‌نفال.
له رۆژی 5-5-2011 ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی کوردستان له
بڕیارێکی به په‌له داوا له لقه‌کانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له
شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و گه‌رمیان ده‌کات بڕیاری دادگای
باڵای تاوانه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن سه‌باره‌ت به گرتن و ئاماده‌کردنی 258
تۆمه‌تباری ئه‌نفال بۆ به‌رده‌م دادگا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له کۆی 423 تۆمه‌تباری ئه‌نفال تاکو ئێستا ته‌نها
تۆمه‌تباری ژماره 19به
ناوی رائید الرکن سادق سب الله محه‌مه‌د خۆی ته‌سلیم به دادگا کردووه
که پله‌که‌ی لمخ2 فل 4 بووه.
ئێمه له رێکخراوی چاودێری کوردۆساید که په‌یگیرانه‌و بێ پسانه‌وه
کارمان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه کردووه ، داواکارین لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌کان
له حکوومه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌وانه‌ی مۆڵگه‌ی پاراستنی تۆمه‌تبارانن
پشتیوانی جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره بکه‌ن، دیاره به پێچه‌وانه‌وه
ده‌که‌ونه به‌ر نه‌عله‌تی مێژوو، تۆمه‌تبارانیش با له دادگا بێ
تاوانی خۆیان بسه‌لمێنن و سه‌ربه‌رزانه بگه‌رێنه‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگا.
چاودێری کوردۆساید - چاک
13\5\2011
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|